عیڕاق کویر بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بۆردێکی نوێ بۆ ڕیکخراوەکە دیاری کراوە کە پێکهاتووە لە حەوت کەسی عێراقیی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. دەستبەکاربوونی ئەم بۆردە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ عیڕاق کویر و هەرەوەها بۆ بزوتنەوەی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە عێراق، بەپێی ئەوەی کە عیڕاق کویر یەکەمین ڕێکخراوی گشتیی ناسراوە کە بۆردێکی هەبێت تەنها لە کەسانی عێراقیی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە پێکهاتبێت. بۆردە نوێیەکە، کە دامەزرێنەری عیڕاق کویریش لەخۆدەگرێت، ئەندامەکانی بەش و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و شووناسی جیاوازی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەنوێنێت. ئەندامەکانی بۆردەکە جۆرەها ئەزموونی جیاواز لەگەڵ خۆیاندا دەهێن کە ئەوان لە سێکتەری جیاوازدا کار دەکەن، لە نێوان ئەو سێکتەرانەشدا کاری ناحکومی و قازانجنەویست، کاری ڕێکخراوی مرۆیی، پەروەردە و ئابووری. زۆرینەی ئەندامانی بۆردەکە هەڵیانبژاردووە کە لە ئێستادا ناسنامەیان نەناسراو بێت لەبەر ئەو مەترسییە ئەمنییانەی دەبن ئەگەر ناسنامەیان گشتی بێت. بەڵام ئەم بژاردەیە کار ناکاتە سەر کارامەیی و توانایان بۆ خزمەتکردنی ڕێکخراوەکە و کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەی عێراقی. لە ڕاستیدا، هەموو ئەندامانی بۆردەکە سوورن لەسەر بەکارهێنانی پەیوەندییەکانییان و ئەو سەرچاوانەی بۆیان بەردەستە بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوەکە و کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە عێراق. یەکێک لە ئەندامانی بۆرد دەڵێت "من بەشداریم لە عیڕاق کویردا کرد چونکە کۆمەڵەیەکم دۆزییەوە کە تیایدا بتوانم خۆم بم، پەیوەندی دروست بکەم، لە ئەزموونی کەسانی هاوشێوەوە فێرببم. دەمەوێت جیهان بزانێت کە ئێمە هەین و کە ئێمە هەمیشە دان بەخۆماندا دەگرین. دەمەوێت بەردەوامبم لە پاڵپشتیکردنی عیڕاق کویر تا ئەو کاتەی لە هەر شارێکی عێراقدا ئۆفیسێکمان دەبێت."
ئەندامێکی دیکەی بۆرد دەڵێت "بەشداریم کرد لەبەر ئەوەی باوەڕم وایە هەموو کەسێک شایەنی خۆشەویستی و ڕێزە وەک خۆی. هەموو کەسێک شایەنی ئەوەیە ئازاد بێت و بەبێ ترس بژی. ئێمە لە عیڕاق کویر باوەڕمان بە عێراقێکی ئارامترە بۆ هەموو عێراقییان بەبێ گوێدانە ئاڕاستەی سێکسی وە/یان شووناس و دەربڕینی جێندەری." ئەو تیشک دەخاتە سەر کاریگەری کاری عیڕاق کویر و ئاواتەکانی بۆ داهاتوو؛ "هیوام وایە بتوانین جێگایەکی ئارامتر بۆ هاوڵاتییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دروستبکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن و داکۆکی کردن تا عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە وەک یەکسان لە قەڵەمدەدرێن، وە دەشزانم داهاتوو بۆ ئێمە باشتر دەبێت." بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو، ئەندامانی بۆردەکە سوورن لەسەر کارکردن لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێی عیڕاق کویر و ئەندامانی تری ستافی ڕێکخراوەکە، نەک تەنها بۆ پاڵپشتیکردنی عیڕاق کویر بۆ بەردەوام بوون لەو کارەی وا بۆ نزیکەی حەوت ساڵە دەیکەین، بەڵکو هەروەها بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی کارمان بۆ ئاستی بەرزتر و بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەک لە عێراق کە تیایدا مافەکانی کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە پارێزراو بێت.
0 Comments
عەمرو ئەلقازی کە کەسێکی نادوانەیی ٣١ ساڵە و گلامرو وەک ناوی دراگی خۆی بەکاردەهێنێت چیرۆکی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە وەک دراگ کوینێک کە لە پێشینەیەکی عەرەبی و ئیسلامییەوە هاتووە. عەمرو لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەرنامەی لایڤی دراگ پێشکەشدەکات. ئەو باسی منداڵی خۆیمان بۆ دەکات و ئەو بەربەستانەی پێیدا تێپەڕیوە تا لە کۆتاییدا گەیشت بە خۆشبەختی و هەستکردن بە بەهێزی.
عەمرو دەڵێت، " لە تەمەنی منداڵیمدا لە نێوان بەحرەین و دوبەیدا دەژیام تا تەمەنی ١١ ساڵی. بەشی زۆری ئەزموونم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش بوو- جەختکردنەوەی کەلتوورەکەم لەسەر خێزانم زۆر بە دڵ بوو، وە ماڵیشمان دایمە پڕ بوو لە خزم و دەنگەدەنگ. خوانە خێزانییەکانمان هەمیشە گەورە بوون، وە ڕیزگرتن لە گەورەکانمان هەمیشە گرنگ بوو. من ئەو جەختە لەسەر گرنگیدان بە خێزان نابینم لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، بە تایبەتی لەگەڵ بەتەمەنەکان، کە ئەمە شتێك بوو هەستی ئارامی و گەرمی پێدەبەخشیم لەکاتی گەورەبوونمدا. کاتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژیام، چەند ئەزموونێکی نەرێنیم هەبوو- بەتایبەتی کاتێک وانەکانی ئیسلام ئاگاداریان دەکردمەوە دەربارە دەرەنجامە جەهەننەمییەکانی هاوڕەگەزخوازی، کە ئەمەش زۆر منی دەترساند دەربارەی خۆم؛ لە ئیسلامدا "ژماردنی گوناهەکان" زۆر هەیە، وە کاتێک بۆم دەرکەوت من جیاوازم، نەخۆشی دەروونی وەسواسم بۆ پەیدا بوو، چونکە زۆر نیگەران بووم و دەترسام لەو گوناهانەی کۆم دەکردنەوە. بۆیە بەڵێ، تەندرووستی دەروونیم داڕما زۆر بە خێرایی لەو کاتەدا. ژیانم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر چۆنییەتی بیرکردنەوەم دەربارەی ئاڕاستەی سێکسیم. هەر وەک دیارە، تەمەنم کەم بوو کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووم، بەڵام ڕاستیت پێبڵێم، گفتۆگۆ دەربارەی ژیانی کەسانی کویر و دەرکەوتنییان زۆر کەم بوو، بەو ڕادەیەکی کە من لەڕووی زمان و لەڕووی هزرەوە تێگەیشتنم بۆ بابەتەکە نەبوو. وابزانم ئەوەش ئەوەندەی تر ترسەکەمی زیاد کرد، چونکە تەنانەت دڵنیا نەبووم لەوەی کە ئایا ئەزموونەکانی من پەسەندن یاخود ڕێیان پێدراوە بوونیان هەبێت و ئەوەش وای لێکردم هەست بە نەبینراوی بکەم. لە تەمەنی منداڵیمدا، ئەڵلا سەرچاوەی خۆشەویستی و پاڵپشتیی بێمەرج بوو؛ بەڕاستی من باوەڕم وابوو کە منی خۆش دەبێت هەرچۆنێک بێت، وە ئەمەش هەستێکی ئارامبەخش بوو. کاتێك دەستم کرد بە فێربوون دەربارەی دۆزەخ، وە دەرەنجامە تۆقێنەرەکانی گوناهەکاری، ئەڵڵا کەمتر ئارامبەخش بوو وە بوو بە تۆقێنەر. ئەڵلا بەشێوازێک لە شێوازەکان ڕۆڵی دیکتاتۆرێکی پیاوسالاری وەگرت لەجیاتی سەرچاوەی ئارامییەکی دایکانە. دەربارەی پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکەم بەتایبەتی لەگەڵ دایکم، دەتوانم بڵێم دایکم یەکێکە لە پێکەنیناویترین ئەو کەسانەی ناسیومن. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو توند و پارێزگارە، ئەو بۆ وێنەو فرمانی کۆمەڵایەتی دەژی و هەموو بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی وەک شەوێک لە مێت گاڵا دەبینێت. پێش ئەوەی ئاراستەی سێکسیم ببێتە کێشەیەک لە خێزانەکەدا، یارمەتی دایکمم دەدا بۆ خۆگۆڕین و جۆرە پەیوەندییەکی نهێنیمان هەبوو کە بەند بوو لەسەر کێبڕکێی ژنێتی. لە زۆر ڕووەوە، ئەو سەرەتای خۆشویستنی من بوو بۆ دراگ. بۆیە کەسایەتییە دراگەکەم، گلامرو، تا ڕادەیەکی زۆر ئاماژە و یادێکە بۆ ئەو ئەو دایکەی کە خۆشـمدەویست و بە نموونەم ڕاگرتبوو پێش ئەوەی شتەکان ئاڵۆزببن. ئەو کاردانەوەیەکی زۆر توندی هەبوو بەرامبەر بە ئاراستەی سێکسی و شووناسی جێندەریم لە کاتی هەرزەکاریمدا، کە برینی گەورەیان لە هەستمدا بەجێهێشت، هێشتا لە هەوڵی چاکردنەوەی ئەو برینانەدام. بەڵام من هیچ کینەیەکم هەڵنەگرتووە. ئەو قوربانیی بارودۆخ و دەوروبەری خۆی بووە، ئەو ئەوەی دەکرد کە بەتێگەیشتنی ئەو پێویست بوو بکرێت تا بمپارێزێت لە پەسەندنەکردنی کۆمەڵگا، هەرچەندە ئەو شتەشی چەند بە ناشرینی کردبا. دوای هەموو ئەوەی ثێیدا ڕۆیشتم، هەوڵی من بۆ چاکبوونەو ەو قبوڵکردنی خۆم لە ساڵە کۆتاییەکانی تەمەنی ٢٠ەکاننمدا دەستی پێکرد. لەم کاتەدا من ٦ ساڵ بوو دراگ کوین بووم، بەڵام دراگەکەم لەم کاتەدا تەنها ڕووکەشێک بوو- من بە جیهانم دەوت کە من باشم و بەتەواوەتی شانازی دەکەم بەخۆمەوە و بە شووناسە کویرەکەمەوە، لە کاتێکدا هێشتا گەلێک شورەیی و شەرم و برین و تاسانی منداڵی لە ناخمدا مابوو. تەنها لە تەمەنی ٢٧ ساڵیمدا بوو کاتێک دەستمکرد بە بەکارهێنانی دراگ وەک ڕیگایەک بۆ ئاشنابوون بە برین و لایەنە هەستیارەکان و تاسەکانم. لەسەر شانۆ توانیم هەموویان تاووتوێ بکەم و چاک ببمەوە لێیان. بە شێوازێک، دراگەکەم پێویستی کرد زۆر ڕاستگۆتر ببێت تا ئەمە ڕووبدات. وە بیرم دێت کاتێک لە یەکەمین لایڤی دراگمدا زۆر پەشۆکاو و شێواو بووم. نەمدەزانی خەریکی چیم و هۆڵێکم لە زانکۆ گرتبوو بۆ پێشکەشکردنی. ناشرین بووم و زۆر دەترسام. بەڵام ئەو ساتەی چوومە سەر شانۆ، باوەڕبەخۆبوونێكم لە خۆمدا بەدیکرد کە هەرگیز نەمدەزانی هەمە. ڕەخنەی زۆرم بۆ دێت و هەڕەشەم لێدەکرێت لەلایەن ئەو ڕەگەزپەرستانەوە کە ڕقیان لەوەیە من گاڵتە بە کەلتووری بەریتانی دەکەم لە بەرنامەکانمدا، کەسانی دژ بە ڕەگەزگۆڕان هەمیشە ڕقم بۆ دەنێرن، وە هەڕەشەم بۆ دێت لەلایەن موسوڵمانانەوە کە ڕقیان لەوەیە من گۆرانی بۆ ئەڵڵا دەڵیم لە کاتی لایڤەکانمدا. بەڵام لە هەمووی زیاتر، خۆشەویستیم بۆ دێت لەلایەن ئەو کەسانەوەی دێن پاڵپشتی لە من بکەن، ئەمەش ئەو شتەیە کە دەستی پێوە دەگرم و جەختی دەخەمە سەر. خۆشەویستییەکە ڕق دەخنکێنێت. سەرەڕای ئەو هەموو ڕق و کینەیە، من بەردەوامم لەکردنی ئەوەی خۆشم دەوێت و کارکردن بۆ کتێبەکەم کە ناوی "یونیکۆرن"ە (واتا ئەسپی تاک شاخ). کتێبەکە یاداشتنامەیەکە کە دەچێتە باسی ئاشتکردنەوەی شووناسی کویر و موسوڵمان بوون لەگەڵ یەکتردا، وە بەتایبەتیش هەوڵی تێگەیشتن لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکم. ئەم کتێبەم نووسی بۆ ئەوەی کە کەسانی تری کویری عەرەب شوێنێکیان هەبێت خۆیانی تێدا ببیننەوە و هەستەکانی خۆیان پرۆسە بکەن، هەرەوەها وەک ڕێگەیەک بۆ پرۆسەکردنی زام و تاسانەکانی خۆم و بەجێهێشتنیان. پەیامی من بۆ کەسانی کویری عێراقی کە ڕووبەڕووی ڕق و کینە دەبنەوە ئەوەیە کە لەبیریان بێت، خەڵکی هەرچۆنێک بیانەوێت باوەڕبکەن، تێبگەن لەوەی کە هەڵەی ئێوە نییە. ئەڵڵا تۆی خۆش دەویت وەک ئەوەی کە هەیت، وە خێزانەکەی کە خۆت هەڵیدەبژێریت بوونی هەیە لە دونیادا و چاوەڕێی تۆ دەکات." دەتوانیت گلامرو بدۆزیتەوە لەسەر ئینستاگرام و تویتەر تێبینی: ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە. لە هەردوو زمانەکەدا جێناوە کەسەییەکان بەپێی ڕەگەز دەگۆڕڕێن، بەڵام لە کوردیدا وا نییە، بۆیە لەوانەیە هەندێک بەشی وتارەکە بە زمانی کوردی واتا تەواوەکە نەبەخشن.
من یەکێکم لە چەندین کەسی نادوانەیی عێراقی کە هیوای لەدەستداوە تێبینی: ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە. لە هەردوو زمانەکەدا جێناوە کەسەییەکان بەپێی ڕەگەز دەگۆڕڕێن، بەڵام لە کوردیدا وا نییە، بۆیە لەوانەیە هەندێک بەشی وتارەکە بە زمانی کوردی واتا تەواوەکە نەبەخشن. نادوانەیی یاخود "نەنباینەری" چەمکێکە تێگەیشتن لێی ئاسانە، بەڵام زۆرێک لە کەسەکانی هیچ بیرۆکەیەکیان نییە دەربارەی. لە کاتی منداڵێدا، لەوانەیە پرسیارت لە دایکت یان باوکت کردبێت لە واتای چییە کە "پیاو" یان "ژن" بیت، وە بەلایەنی زۆرەوە وەڵامەکەیان ئەمە بووە، "کاتێک دایکێک منداڵێکی دەبێت، پزیشکەکە سەیری جەستەی منداڵە تازە لەدایکبووەکە دەکات و ڕەگەزی منداڵەکە دیاری دەکات. ئەگەر ڕەگەزەکە مێ بوو، ئێمە جێناوی مێینەی بۆ بەکاردەهێنین و ئەگەر ڕەگەزەکە نێر بوو، جێناوی نێرینەی بۆ بەکاردەهێنین. هەندێک منداڵ لەوانەیە گەورەببن و هەمان ئەو جێناوانە بەهاربهێنن کە لەکاتی لەدایک بووندا بۆیان دانراوە، وە هەندێکی تر لەوانەیە هەست بکەن جێباوەکانیان بگۆڕڕن و لێرەشەوە چەمکی "نادوانەیی" دێتە کایەوە. کەسانی نادوانەیی جێیان نابنەوە لە قاڵبە نەریتییەکانی "ژن" و "پیاو"، یاخود "نێر" و "مێ"، بۆیە ئەوان بڕیاردەدەن ئەو جێناوانە بەکاربهێنن کە لەگەڵ دۆخی ناوەکییاندا لەو کاتەدا دەگونجێت. هەر وەک هەموومان دەزانین، ژنان جێناوە کانی "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" بەکاردەهێنن لەکاتێکدا پیاوان " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی " بکاردەهێنن. بەڵام ئەی کەسانی نادوانەیی؟ لەکاتێکدا هەندێک کەسانی نادوانەیی بڕیاردەدەن جێناوی "ئەوان" بەکاربهێنن، هێشتا هەندێکیان هەن کە هەر "ئەو: هي بە عەرەبی، شی/هێر بە ئینگلیزی" وە " ئەو: هو بە عەرەبی، هی/هیم بە ئینگلیزی " بکاردەهێنن و هەندێكی تریان جێناوی تر بەکاردەهێنن. هەروەک چۆن کەسانی نادوانەیی دەتوانن ئەو جێناوانە هەڵبژێرن کە لەگەڵیان دەگونجێت، ئەوان دەشتوانن دەربڕین و دەرخستەی جێندەریان بە شێوازی خۆیان دەرببڕن لەڕێگەی ڕەفتار و جل و بەرگەوە، بەجۆرێک کە لەگەڵیاندا بگونجێت و هەست بە ئارامی بکەن، وە کەسانی دەوروبەرییان دەبێت فێرببن کە بەڕێزبن لەگەڵیان و مامەڵەیان گونجاو بێت. لەکاتێکدا کە خەڵکی لە هەندێک وڵاتی تری جیهاندا زانیارییان هەیە دەربارەی کەسانی نادوانەیی، خەڵکی لە عێراق هێشتا هەر بوو جیناوە باوەکە بەکاردەهێنن کە بریرین لە "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" وە " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی ". لێرە لە عێراق، جێناوەکانی خەڵکی هەر زوو بڕیاری لەسەر دەدرێت لە کاتی لەدایکبووندا و هەمان جێناو بەکاردێت تا دەمرن. هیچ بیرکردنەوەیەک نییە دەربارەی کەسانی نادوانەیی و ئەمەش لەوانەیە وا لەم کەسانە بکات هەست بە نامۆیی بکەن. وەک عێراقییەک کە بیەوێت پاڵپشتی لە کەسانی نادوانەیی بکات، پرسیار لە هەموو کەسێک بکە کە تازە دەیانناسیت دەربارەی جێنەوەکانیان لەجیاتی ئەوەی خۆت بیخەمڵێنیت چونکە لە ڕاستیدا ناتوانیت بزانیت کە کەسێت لە ناخەوە چۆن هەستدەکات. لە سەرەتاوە، لەوانەیە مایەی سەرلێتێکچوون بێت کە دەربارەی جێناوی کەسەکان پرسیار بکەیت و فێر ببیت، لەوانەشە جار جار هەندێک جار هەڵە بکەیت، بەڵام ئەوەی گرنگە بریتیە لەوەی لە هەوڵدان بەردەوامبیت. زۆرێك لە کەسانی نادوانەیی عێراقی ئەزموونی خراپییان هەبووە کە پێویستە باسیان لێوەبکرێت و نوور یەکێکە لەوان. نوور کەسێکی نادوانەیی چواردە ساڵە کە جێناوەکانی "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" بەکاردەهێنێت. نوور هەرگیز هەستی نەکردووە کە جێناوەکانی " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی"، کە لەگەڵ لەدایکبووندا بۆی دیاریکراوە، ئەو جێناوە بووە کە لەگەڵ شووناسی ئەودا دەگونجێت. ئەو دەڵێت " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی" لەلایەن هەمووانەوە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن پێم، بەڵام هەرگیز بەلای منەوە ڕاست نەبووە. لەکۆتاییدا دەستم کرد بەبەکارهێنانی ئەو: "هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی"، کە بەلامی منەوە ڕاستتر بوو. ئەگەر یەکێک پرسیارم لێبکات کە نادوانەیی چییە، من دەڵێم جۆرێکە لە هەستکردن بەخۆت کە گوێ نادات بە پێوەر و ستانداردەکانی کۆمەڵگا بۆ ڕۆلە جێندەرییەکان کە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵکی دروستکراون. زۆر بە ئاسانی، نادوانەیی بوون بە واتای ئازادی دێت بۆ هەڵبژاردنی خۆت. من زۆر گرنگی دەدەم بە فاشن بۆیە ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشم زیاتر لەژێر کاریگەری ئەمەدایە بە بەراورد بە شووناسی جێندەریم. گرنگ نییە بەلامەوە کە ئایا بابەتێکی جل و بەرگ یان فاشن پیاوانە یان ژنانە بێت. بەڵکو گرنگترین شت بەلامەوە ئەوەیە کە جوان دەربکەوم. حەزیشم لە مەیک ئەپە! بەڵام دەبێت زۆر وریا بم ئەگەر بیدەم لە دەمووچاوم. مەیک ئەپ تەنها کاتێت دەکەم کە درەنگ بێت لە ژوورەکەی خۆمدا کاتێک ماڵەوە خەوتوون و دەبێت بیسڕمەوە پێش خەوتن. کەمێک دەکەم کاتێک دەچم بۆ ئەو شوێنانەی کەسانی تری کویری لێیە، وەک ئاهەنگ و بۆنەی تر وا. تەنها یەک کات هەبوو کاتێک مەیک ئەپ بە دەمووچاومەوە بووبێت لە دەرەوە لە شوێنێکی گشتیدا، ئەمەش هەمان ڕۆژ بوو کە هەوڵی خۆکوشتنم دا. بەداخەوە، خێزانەکەم پاڵپشتیکارم نییە! هەمیشە دەمەقاڵێمانە و ئەم دەمەقاڵێیانە زۆرجار دەبن بە شتی زۆر خراپ. هەندێک جار، جلەکانم دەبینن، کە بەلای ئەوانەوە نەشیاوە لە کۆمەڵگای عێراقی ئێمەدا لەبەربکرێن، وە بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و ڕەق کاردەدەنەوە. ئەم دەمەقاڵێیانە زۆرجار کۆتاییان دێت بە دەستدرێژی جەستەیی، جنێودان و سزادان. بەداخەوە، لەدەرەوی ماڵیش بەهیچ شێوەیەک باشتر نییە. بە چەندین شێوە گێچەڵم پێدەکرێت، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە مۆڵەکان و پارکەکان و شوێنە گشتییەکان، تەنانەت لە خوێندنگەش. هەوڵمدا لەگەڵ دایکمدا باس لە ئاڕاستەی سێکسی بکەم بە شێوەیەکی گشتی وە دەربارەی شووناسی خۆم بەتایبەتی، بەڵام کاردانەوەکەی زۆر خراپ بوو. ئەو تووڕەب بوو وە بە باوکمی گوت و زۆر کێشە ڕوویدا بۆیە هەرگیز ئەم بابەتەم نەکردەوە لەدوای ئەوەوە. بەداخەوە، قسەکردن لەگەڵ چارەسازێکی دەروونی بەهیچ شێوەیەک باشتر نەبوو لە قسەکردن لەگەڵ دایک و باوکمدا. بە دزی دایک و باوکمەوە دەچم بۆلای چارەسازی دەروونی! هەواڵە خراپەکە ئەوەیە کە تەنانەت چارەسازەکەش دژی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەیە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە ناتوانم بە ڕاستگۆیی قسەی لەگەڵ بکەم دەربارەی شووناسم. قەبوڵنەکردم لەلایەن کەسانی هاوتەمەنمەوە لە خوێندنگا، ململانێ بۆ لەبەرکردنی ئەوەی دەمەوێت، وە ئەزموونکردنی گێچەڵ و هەراسانکردنی بەردەوام وای لێکردم کە ویستنم بۆ ژیان لەدەستبدەم و وای لێکردم کە ئاواتی ئەوە بخوازم کە جیاواز بوومایە لەو شێوەیەی ئێستە هەم. پێنج مانگ تێپەڕیەوە لەو کاتەوەی یەکەم جار هەوڵی خۆکوشتنم دا و تەنها چەند هەفتەیەک لەدوای دوا هەوڵی خۆکوشتنم. چەند جارێک ویستم خۆم هەڵبواسم بەڵام هەرجارێک ویستبێتم ئەوە بکەم، لە کۆتاییدا لە نەخۆشخانە خەبەرمبووەتەوە. لە دوایین هەوڵمدا، ویستم قۆڵم ببڕم بەڵام دووبارە لە نەخۆشخانە خەبەرم بووەوە و خێزانەکەم لە دەوروبەرم بوون. ئەو ڕۆژە خوێنی زۆرم لەدەستدا بۆیە ماوەیەکی ویست تا چاک بوومەوە! وە کە چاک بوومەوە، خێزانەکەم هەڕەشەی ئەوەیان لێکردم کە هەڵم دەدەنە سەرجادە ئەگەر هەر شتێکی لەو شێوەیە بکەم دووبارە. بارودۆخەکە خراپە، بەڵام هەمیشە هیوام وایە کە شتەکان بەهەر شێوەیەک بێت بەرەو باشتر بڕۆن و لە شوێنێک خەبەرم بێتەوە کە خەڵکی باشتری لێبێت کە لێم تێبگەن و منیان خۆشبوێت بەو جۆرەی کە هەم." رەند عیڕاق کویر دوای نزیکەی حەوت ساڵ، واز لە پلەکەم دەهێنم وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری عیڕاق کویر. دامەزراندنی عیڕاق کویر و سەرکردایەتی کردنیی گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە. بەیەکەوە لەگەڵ هاوکارەکانم و هاوپیشەکانم، توانیمان سەرچاوە و بەرهەم دروستبکەین بۆ عێراقییانی کویر (سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە) کە پێشتر نەبوون. هاوکاری یاسایی و تەندروستیمان پێشکەش کردووە و ئارامگەمان (شێڵتەر) بۆ سەدان کەس دابینکردووە کە پێویستییان پێی بووە. بەرنامەی ڕادیۆییمان بەرهەمهێناوە کە مافەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە تاووتوێ دەکات و باسی کەسانی کویر دەکات و بەرنامەکانمان گەیشتوون بە هەزاران کەسانی عێراقی. هەروەها، فشار (لۆبی)مان خستووەتە سەرکردەکانی جیهان تا فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی دان بە مافەکانی مرۆڤی کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەدا بنێت. هەوڵەکانی فشارمان بوونە مایەی ئەوەی کە حکومەتی عێراقی لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دان بە مافی ژیاندا بنێت بۆ هەموو هاوڵاتییان بەبێ گوێدانە شووناسی جێندەری و ئاڕاستەی سێکسییان. لەگەڵ ئەوەی کە من واز لە پلەکەم دەهێنم، بەڵام بە تەواوەتی عیڕاق کویر بەجێناهێڵم. من دەبمە یەکێک لە ئەندامەکانی بۆردی ڕێکخراوەکە لەگەڵ شەش کەسی تری بلیمەت کە عێراقین و سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەن! بەیەکەوە، ئامانجمان ئەوەیە کە زۆر بە پەرۆشەوە کار بکەین بۆ هاوکار کردنی تیمی عیڕاق کویر بەهەرجۆرە هاوکارییەک کە لە تواناماندا بێت تا دڵنیابین لەوەی تیمی عێڕاق کویر بەردەوام دەبێت لەو کارە مەزنەی دەیکات.
جگە لە بۆردە نوێیەکە، عیڕاق کویر بەڕێوبەرێکی جێبەجێکاری نوێی دەبێت. بەڕێوبەرە نوێیەکە کە هەڵیبژاردووە لە ئێستادا بە نەناسراوی بمێنێتەوە، ئەزموونی چەندین ساڵ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ ڕێکخراوەکە و سوورە لەسەر ئەوەی کاری عیڕاق کویر بەرەو ئاستێکی بەرزتر ئاڕاستە بکات. بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامانی تری تیمەکەدا، هەموویان سوورن لەسەر ئەوەی بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامبن لە داکۆکی کردن بۆ کەسانی عێراقیی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. ئەو هەنگاو و دەستکەوتە مێژووییانەی پێیان گەیشتین لە عیڕاق کویر توانای بەدیهاتنیان نەدەبوو بەبێ هەموو ئەو کەسانەی هاوبەشی و هاوکاری ڕێکخراوەکەیان کردووەو پاڵپشتییان لێ کردووە. هەموو ئەو خۆبەخشانە و ئەو عێراقییە کویرانەی باوەڕیان بە ئێمە بووە، وە کەموو ئەو لایەنە هەمانهەنگیکار و پاڵپشتکیارانەی کە سەرچاوە و شارەزاییەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ پەرەپێدان بە بزوتنەوەکەمان. وە لە هەمووی گرنگتر، هاوپیشە و هاوکارانم لە عێراق کویر، چالاکوانانی گەنجی کویر کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ بەرگریکردن لە عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و مافەکانیان. کارکردن لەگەڵ ئێوە و فێربوون لە هەمووتانەوە دیارترین بەشی ژیانی کاردکردنم بووە. ئەمیر عاشور- |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |