دوای نزیکەی حەوت ساڵ، واز لە پلەکەم دەهێنم وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری عیڕاق کویر. دامەزراندنی عیڕاق کویر و سەرکردایەتی کردنیی گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە. بەیەکەوە لەگەڵ هاوکارەکانم و هاوپیشەکانم، توانیمان سەرچاوە و بەرهەم دروستبکەین بۆ عێراقییانی کویر (سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە) کە پێشتر نەبوون. هاوکاری یاسایی و تەندروستیمان پێشکەش کردووە و ئارامگەمان (شێڵتەر) بۆ سەدان کەس دابینکردووە کە پێویستییان پێی بووە. بەرنامەی ڕادیۆییمان بەرهەمهێناوە کە مافەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە تاووتوێ دەکات و باسی کەسانی کویر دەکات و بەرنامەکانمان گەیشتوون بە هەزاران کەسانی عێراقی. هەروەها، فشار (لۆبی)مان خستووەتە سەرکردەکانی جیهان تا فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی دان بە مافەکانی مرۆڤی کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەدا بنێت. هەوڵەکانی فشارمان بوونە مایەی ئەوەی کە حکومەتی عێراقی لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دان بە مافی ژیاندا بنێت بۆ هەموو هاوڵاتییان بەبێ گوێدانە شووناسی جێندەری و ئاڕاستەی سێکسییان. لەگەڵ ئەوەی کە من واز لە پلەکەم دەهێنم، بەڵام بە تەواوەتی عیڕاق کویر بەجێناهێڵم. من دەبمە یەکێک لە ئەندامەکانی بۆردی ڕێکخراوەکە لەگەڵ شەش کەسی تری بلیمەت کە عێراقین و سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەن! بەیەکەوە، ئامانجمان ئەوەیە کە زۆر بە پەرۆشەوە کار بکەین بۆ هاوکار کردنی تیمی عیڕاق کویر بەهەرجۆرە هاوکارییەک کە لە تواناماندا بێت تا دڵنیابین لەوەی تیمی عێڕاق کویر بەردەوام دەبێت لەو کارە مەزنەی دەیکات.
جگە لە بۆردە نوێیەکە، عیڕاق کویر بەڕێوبەرێکی جێبەجێکاری نوێی دەبێت. بەڕێوبەرە نوێیەکە کە هەڵیبژاردووە لە ئێستادا بە نەناسراوی بمێنێتەوە، ئەزموونی چەندین ساڵ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ ڕێکخراوەکە و سوورە لەسەر ئەوەی کاری عیڕاق کویر بەرەو ئاستێکی بەرزتر ئاڕاستە بکات. بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامانی تری تیمەکەدا، هەموویان سوورن لەسەر ئەوەی بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامبن لە داکۆکی کردن بۆ کەسانی عێراقیی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. ئەو هەنگاو و دەستکەوتە مێژووییانەی پێیان گەیشتین لە عیڕاق کویر توانای بەدیهاتنیان نەدەبوو بەبێ هەموو ئەو کەسانەی هاوبەشی و هاوکاری ڕێکخراوەکەیان کردووەو پاڵپشتییان لێ کردووە. هەموو ئەو خۆبەخشانە و ئەو عێراقییە کویرانەی باوەڕیان بە ئێمە بووە، وە کەموو ئەو لایەنە هەمانهەنگیکار و پاڵپشتکیارانەی کە سەرچاوە و شارەزاییەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ پەرەپێدان بە بزوتنەوەکەمان. وە لە هەمووی گرنگتر، هاوپیشە و هاوکارانم لە عێراق کویر، چالاکوانانی گەنجی کویر کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ بەرگریکردن لە عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و مافەکانیان. کارکردن لەگەڵ ئێوە و فێربوون لە هەمووتانەوە دیارترین بەشی ژیانی کاردکردنم بووە. ئەمیر عاشور-
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |