عیڕاق كویر
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي

بەپەلە: پەرلەمانی عێراقی بووەستێنن لە دەرکردنی یاسایەک بۆ بەتاوانناساندنی هاوڵاتییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە.

7/9/2022

0 Comments

 
Picture
 
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە کە دەستەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ڕێکخستنی بزوتنەوەیەکە لاناو پەرلەماندا بۆ تەشریعکردنی یاسایەک کە هاوڕەگەزخوازی لە عێراق قەدەغە بکات و هەموو چالاکییەکی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە قەدەغە بکات. کەسانی وەک موقتەدا ئەلسەدر پێشتر پەیامێکی لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە لەسەر پێشناری دانانی ڕۆژێکی تەرخانکراو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی. پسپۆڕانی یاسایی فەرمی سەر بە دەوڵەت بانگەوازی ئەوەیان کردووە کە یاسایەکی ساڵی ٢٠٠١ هاوڕەگەزخوازی بە لەسێدارەدان سزا دەدات.
 
ئەم پێشنیارە هێرشێکی تری بەرپرسانی عێراق دەنوێنێت بۆ سەر کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. بۆ ماوەی نزیکەی دوو دەیە، عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، ئەشکەنجە و کوشتار. حکومەتی عێراقی تەنها شکستی نەهێناوە بۆ کۆتایی هێنان بەم تاوانانە، بەڵکو لە ڕاستێکدا خۆی بەشێکی زۆری لەمانە ئەنجامداوە لەڕێگەی هێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکانەوە. پەرپرسانی عێراقی بە بەردەوامی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەناو عێراقییاندا بۆ سەرقاڵکردنیان و دوورخستنەوەی هزریان لە کێشە ڕاستەقینەکانی کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، لەوانە پێکنەهێنانی حکومەت و پێشکەشنەکردنی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکان بۆ عێراقییەکان.
 
دەرچوونی ئەم یاسایە عێراقییەکانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە چونکە ڕێگە دەدات حکومەتی عێراق و گروپە چەکدارەکان لە کاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانانەدا لە ڕووی یاساییەوە پارێزراوبن. هەروەها یاسایەکی لەو جۆرە داکۆکیکاران و پاڵپشتانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو مەوداو فەزا سنووردارانەی کە لەبەردەستدان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە ناوخۆی عێراقدا و هەڕەشە لە بزووتنەوەی گەنجی کویر لە عێراقدا دەکات.
 
ژیانی عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لەسەر خەتە و لە مەترسیدایە. داوا لە هاوپەیمانان لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەپەلە هەنگاو بنێن. داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، باڵیۆزخانەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان فشار بخەنە سەر عێراق بۆ دەرنەکردنی ئەم یاسایە.
هەروەها داوا عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەکەین کە بەشداری شەڕی مافە کویرەکان بکەن لە عێراقدا. عیڕاق کویر خۆی تەرخان کردووە بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. پێویستە وەک کۆمەڵگایەک هەنگاو بنێین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانە.
لەباری بوونی هەر پرسیارێکدا، تکایە پەیوەندی بکە بە: hello@iraqueer.org
 
لە هاودەنگیدا،
تیمی عیڕاق کویر
0 Comments

    Author

    Write something about yourself. No need to be fancy, just an overview.

    Archives

    November 2022
    August 2022
    July 2022
    May 2022
    March 2022
    February 2022
    December 2021
    September 2021
    August 2021
    July 2021
    June 2021
    May 2021
    April 2021
    March 2021
    February 2021
    January 2021
    December 2020
    November 2020
    October 2020
    September 2020
    October 2018

    Categories

    All

    RSS Feed

Picture
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي