ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە کە دەستەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ڕێکخستنی بزوتنەوەیەکە لاناو پەرلەماندا بۆ تەشریعکردنی یاسایەک کە هاوڕەگەزخوازی لە عێراق قەدەغە بکات و هەموو چالاکییەکی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە قەدەغە بکات. کەسانی وەک موقتەدا ئەلسەدر پێشتر پەیامێکی لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە لەسەر پێشناری دانانی ڕۆژێکی تەرخانکراو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی. پسپۆڕانی یاسایی فەرمی سەر بە دەوڵەت بانگەوازی ئەوەیان کردووە کە یاسایەکی ساڵی ٢٠٠١ هاوڕەگەزخوازی بە لەسێدارەدان سزا دەدات. ئەم پێشنیارە هێرشێکی تری بەرپرسانی عێراق دەنوێنێت بۆ سەر کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. بۆ ماوەی نزیکەی دوو دەیە، عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، ئەشکەنجە و کوشتار. حکومەتی عێراقی تەنها شکستی نەهێناوە بۆ کۆتایی هێنان بەم تاوانانە، بەڵکو لە ڕاستێکدا خۆی بەشێکی زۆری لەمانە ئەنجامداوە لەڕێگەی هێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکانەوە. پەرپرسانی عێراقی بە بەردەوامی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەناو عێراقییاندا بۆ سەرقاڵکردنیان و دوورخستنەوەی هزریان لە کێشە ڕاستەقینەکانی کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، لەوانە پێکنەهێنانی حکومەت و پێشکەشنەکردنی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکان بۆ عێراقییەکان. دەرچوونی ئەم یاسایە عێراقییەکانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە چونکە ڕێگە دەدات حکومەتی عێراق و گروپە چەکدارەکان لە کاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانانەدا لە ڕووی یاساییەوە پارێزراوبن. هەروەها یاسایەکی لەو جۆرە داکۆکیکاران و پاڵپشتانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو مەوداو فەزا سنووردارانەی کە لەبەردەستدان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە ناوخۆی عێراقدا و هەڕەشە لە بزووتنەوەی گەنجی کویر لە عێراقدا دەکات. ژیانی عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لەسەر خەتە و لە مەترسیدایە. داوا لە هاوپەیمانان لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەپەلە هەنگاو بنێن. داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، باڵیۆزخانەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان فشار بخەنە سەر عێراق بۆ دەرنەکردنی ئەم یاسایە. هەروەها داوا عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەکەین کە بەشداری شەڕی مافە کویرەکان بکەن لە عێراقدا. عیڕاق کویر خۆی تەرخان کردووە بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە. پێویستە وەک کۆمەڵگایەک هەنگاو بنێین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانە. لەباری بوونی هەر پرسیارێکدا، تکایە پەیوەندی بکە بە: [email protected] لە هاودەنگیدا، تیمی عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |