لە بەربواری ١٧ەی مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٠دا، دوای چەندین ساڵ لە توندوتیژی بەرامبەر کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و پۆلێنکردنی هاوڕەگەزخوازی لە ژێر نەخۆشی دەروونیدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بڵاویکردەوە کە هاوڕەگەزخوازی چیتر وەک نەخۆشی دەروونی تەماشا ناکرێت.
پاشان دوای بەرواری ١٧ەی ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ چەندەها وڵاتانی جیهان لەم رۆژەدا ئاهەنگیان گێڕا و سەرەتا بە "ڕۆژی جیهانی دژی جیاکاری بارەمبەر هاوڕەگەزخوازی" ناسرا. پاشان هەردوو وشەی "ڕەگەزگۆڕی" و "جووت ڕگەزخوازی"یشی پێوە لكێنرا و بۆ ئاسانکاریش خەڵک بە وشەی کورتکراوەی "IDAHOBIT" ئاماژەیان بەم ڕۆژە دەکرد. هەربۆیە ١٧ەی مانگی ئایار بەروارێکی زۆر بەنرخ و گرینگە بۆ سەدەها خەڵک لە سەرانسەریی جیهاندا بەتایبەتی لەبەر ئەوەی دەتوانن هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە دەربارەی ئەو توندوتیژیەیەی ڕۆژانە ڕووبەڕوی جووتڕەگەزخوازان و پیاوان و ژنانی هاوڕەگەزخواز و ڕەگەزگۆڕان دەبێتەوە. ئایا چۆن ئەم ڕۆژە لە ئیراقدا ڕەنگی دایەوە؟ پێشتر ئاهەنگ بۆ ڕۆژی جیهانی دژی جیاکاری بارەمبەر هاوڕەگەزخوازی و ڕەگەزگۆڕی و جووت ڕەگەزخوازی لە ئیراقدا بینراوەو بەڕێوە چووە بەڵام هەرگیز کاردانەوەیەکی پەسەندی نەبووە. لە بەرواری ١٧ەی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠ لە پایتەختی ئیراق، واتە لە شاری بەغداد، بە ئەمادە بوونی باڵیۆزاخانەکانی کەنەدا و بەریتانیا و ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپی ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاڵای پەلەکەزێڕینە بەڕێوە چوو بەمەبەستی ئاهەنگ گێڕان بۆ ئەم ڕۆژە بە نرخە. زۆری نەخایان هاتاوەکو هەواڵەکە لە هەموو شوێنێکدا ڕەنگی دایەیەو و هەموو کەسێک تێبینی و ڕاوبۆچوونییان دەربارەی ڕێوڕەسەمەکە بڵاوکردەوە. چەندەها کەناڵی هەواڵی تەلەفزیۆنی و چەندەها سەکۆی جیاوازی سۆشەڵ میدیا سەرقاڵ بوون بە ئەو کارەی باڵیۆزخانەکان لە بەغداد ئەنجامیاندا. کەمینەی خەڵک دڵ خۆش بوون و شانازیانان دەکرد بەڵام زۆرێنەی خەڵک ناڕەزاییەکی تەواویان دەربڕی. بەپێی ڕاپۆرتێکەی ئالێکس مەکدۆنەڵد لە کەناڵی (میدڵ ئێست ئای)،دوای ماوەیەکی کورت پاش هەڵکردنی ئاڵاکە سیاسەتەمەدارانی ئیراقی ناڕەزایی خۆیان دەربارەی کردارەکە بڵاوکردەوە و هەروەک یەکێک لە نەخۆشییە دەرونییەکان ئاماژەیان بە هاوڕەگەزخوازی دەکرد. جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێراق دژی بیرۆکەی هاوڕەگەزخوازیە هەرچەندە ئەگەر یاسای ئیراق وەکو کارێکی نایاسایی لەقەڵمیشی نەدات. "لە ئێواری یەکشەممەدا، وەزارەتی دەرەکی ئیراقی وتارێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا نوسرابوو هاوڕەگەزخوازی دژی "ڕەوش و خووی پیرۆزی هەموو ئایینە خواوەندیەکانە" و وتیشی پێویستە هەر کارێک و ڕێوڕەسمێک لە ئیراق بەڕێوە بچێت "پابەندی یاساکانی و دابونەریتی وڵاتەکە بێت." تا ئێستاش ئیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە کرداری جیاکاری بەرامبەرهاوڕەگەزخوان ناسراوە و شوێنیکی مەترسیدارە بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارەنەی بەشێکن لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەو هاوڕەگەزخوان+. لە ڕاستیدا کێشەکە لە یاسای ئیراقی و بڕیارو وتەی ئەو سیاسەتمەدارانەی جیاکاری بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان+ دەکەن گەورەترە! ناخی کێشەکە ڕاو بیروبۆچونی خێزانی ئیراقیە دەربارەی هاوڕەگەزخوازی. زۆرینەی ئیراق لە ژێر دەسەڵاتی بۆچوونی ئاینی و دابونەریتی کۆمەڵگەدایە و یاسای وڵاتەکە ڕۆلێکی گرینگ نابینێت لە نەهێشتنی یاخود بەرەنگاربونەوی توندوژی بەربامبەر ئەندامانی کۆمەڵگاکە. ئەمەش دوو پرساری گرێنگی لێدەبێتەوە، ئایا خێزانەکان چۆن مامەڵەدەکەن لەگەڵ نەوەکانیان ئەگەرهاتوو یەكێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان هاوڕەگەزخواز یاخود جووتڕەگەزخواز یاخود ڕەگەزگۆڕ دەرچوون؟ وە ئایا کاردانەوەی حکومەتی ئیراقی بەرامبەر توندوتیژی و کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازن+ چۆن دەبێت؟ زۆربەی خێزانە ئیراقیەکان لەلایەن عەشیرەتەوە پشتیگیری دەکرێن و بە دەیان عەشیرەت هەن کە یاساو دابونەرێتی تایبەتی خۆیان هەیە و ئامانجیان بەردەوامبونی دابونەریتەکانیانە لە ڕێی نەوەکانیانوە. لە هەندێک بەشی وڵاتەکە، ئەم عەشیرەتانە دەسەڵاتیان لە حکومەتی ئیراقی زیاترە ئەمەش واتە عەشیرەتەکە ئازادە لە دیاریکردنی جۆری سزادانی ئەندامانی کۆمەڵگەکەیان. چیرۆکەکان لە عەشیرەتێکەوە بۆ عەشیرەتێکی تر دەگۆردرێن بەڵام زۆرینەی کات هەندێکان دەکوژرێن و هەندێکیان بەزۆر دەدرێن بە شوو. بە دڵنیایەوە دەتوانین بڵێین کە ئەم عەشیرەتانە جیاکاری بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان و جووتڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕان دەکەن کە ئەمەش وا لە توندوتیژی بەرامبەر ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخوازان+ دەکات ئاسایی دەربکەوێت. جێی سەرسوڕمان نییە کە ڕێژەی جیاکاری دژی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە چەند بەرزە! منداڵانی خوار تەمەن ٥ساڵان گاڵتە بە هاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆران دەکەن. زۆرینەی کات دایک و باوکەکان نەوەکانیان فێردەکەن کە جیاکاری بەرمابەر هاوڕەگەزخوازان+ بکەن و لە ڕێی توندوتێژی و قسەی ناشرینەوە دەری ببڕن. لە کۆمەڵگادا کوشتن و ئازاردان و هەڕەشکردنی خەڵکی تەنها لەبەر ئەوەی بەشێکن لە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە وەکو شتێکی ئاسای سەریدەکرێت. منداڵانیش هەر وا فێردەکرێن کە کاتێک شتێکی جیاوازیان بینی بە ڕق و کینەوە مامەڵایان لەگەڵدا بکەن. ئەم ڕقە ناوەکیەش لەگەڵیاندا گەورەدەىێت و گەشە دەکات و دەگاتە ئەو کاتەی کە لەگەڵ قسەی ناشرین، توندوتیژی جەستەیشی لەگەڵدا ئەنجام بدەن. هەر بۆیە کێشەکە لە ئیڕاقدا ئەوەنە گەورەیە چونکە کەس نییە دژی توندوتیژی بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان+ بوەستێتەوە. لە لایەکەوە حکومەت بە هیچ جۆڕیک پارێزگاری لە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخوازان+ ناکات و لەلایەکی تریشەوە ئەو خێزانانەی لە لایەن عەشیرەتەوە پاڵپشتی دەکرێن ئازادن لە پەێڕەو کردنی هەموو جۆرە سزایەک بەرامبەر ئەو کەسانەی بوونیان هەڕەشەیە بۆ دابونەریتی کۆمەڵگەکەیان و بەبێ هیچ دەرئانجامێک لەلاین حکەمەتەوە ڕقی خۆێان دەرئەبڕن. رەند عیڕاق کویر
0 Comments
|
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |