کۆڤارەکان، ڕۆژنامەکان، ئینتەرنێت، تەلەفزیۆن و ڕادیۆ هەموویان ئامرازی ڕاگەیاندنن ئامانجیان گەیشتنە بە جەماوەرێکی دیاریکراو لە خەڵکی و عێراقیش وەک وڵاتانی تر پشت دەبەستێت بەم ئامرازانە بۆ گەیاندنی هەواڵەکان بە دانیشتوانی… پرسیارەکەمان ئەوەی، تا چەند دەتوانیت پشت ببەستین بەم ئامرازانەی ڕاگەیاندن و ئەو هەواڵانەی وڵاتێکی وەک عێراق بڵاوی دەکاتەوە؟
بەجۆرێک یان جۆرێکی تر، ڕاگەیاندن کار دەکاتە سەر ڕامان و دیدمان بۆ ژیانمان و ژیانی کەسانی تری دەوروبەرمان و لە سەر قبوڵکردنمان یاخود ڕەتکردنەوەمان بۆ ئەو ڕووداوانەی لەناو عێراق و لە دەرەوەی ڕوو دەدەن. ڕاگەیاندن هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوام وامان لێدەکات ئەو گۆشەیە بگۆڕین کە لێوەی سەیری دەوروبەرمانی دەکەین و هەندێک جار وامان لێدەکات بگەینە ئاستی توندڕەوی لە بیرماندا و جیاوازای و پێچەوانەیی قبوڵنەکەین. بەرکەوتنی بەردەوام لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی کە ڕای نەرێنی دەسەپێنێت دەربارەی کۆمەڵەیەک لە خەڵکی زۆربەی کات ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڕق دژیان زیاد دەکات، ئەمەش ئەوەیە کە میدیای عێراقی لەگەڵ کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەیکات. بیهێنە پێش چاوی خۆت کە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن دەتوانێت ژنان قایل بکات کە کرێمێکی دەموچاوی دیاریکراو بەکاربهێنن، یان وا لە پیاوان دەکات کە ماکینەیەکی ڕیش تاشینی دیاریکراو لە کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە بەکاربهنن لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەردەوامەوە بۆ ئەو ڕیکلامانەی کە بە ئەرێنی باسی کاڵاکانی کۆمپانیایەکی دیاریکراو دەکەن وە\یان ئەو ڕیکلامانەی بە نەرێنی باسی کاڵاکانی کۆمپانیایەکی تر دەکەن. بارەکە خراپتر دەبێت کاتێک دەزانین کە ڕاگەیاندن تەنها کار ناکاتە سەر ئەوەی دەمانەوێت چی بکڕین، بەڵکو کار دەکاتە سەر شتانێک کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ژیانمان و ژیانی کەسانی دەوروبەرمان وەک ئاڕاستەی سێکسخوازی و ئاین و تیڕوانینی سیاسی و بابەتی زۆری تر. لەو شتانەی گرنگە باس بکرێن ئەوەیە کە هەموو ئەو زانیارانەی لە ڕاگەیاندنەوە بەدەستی دەهێنین هەڵخەڵەتێنەر نین بەڵام دەبێت وریا بین لەکاتی هەڵبژاردنی ئەو سەرچاوانەی کە زانیارییان لێوە وەردەگرین بۆ خۆبەدوورگرتن لە زانیاری هەڵە. ئایا ڕاگەیاندنی عێراقی خۆی لە قەرەی بابەتی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەدات؟ ڕاگەیاندنی عێراقی مەودای فراوان دەدات بەوانەی دەیانەوێت بە نەرێنی باسی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بکەن بەبێ بوونی هیچ سەرپەرشتییەک بۆ دڵنیایی لە دروستی زانیارییەکان بە هیچ شێوەیەک لە بنەڕەتدا. بۆیە دەبینین کە لە عێراق ئاسانە بانگەشەی نادروست لەسەر کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بڵاوبکرێتەوە بەڵام زۆر گرانە بەرگریی لێبکرێت یان هەوڵ بدرێت بیرۆکە هەڵەکان ڕاستبکرێنەوە، ئەوانەی کە هەوڵی بەرگری و ڕاستکردنەوەی بیرۆکە هەڵەکان دەدەن هەڕەشەو تانەو ڕقیان بۆ دێت و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشیان بۆ دێت. ڕاگەیاندنی عێراقی کۆمەڵگای پەلەزێڕینە بەشێوازێکی نەرێنی و نەخۆش وێنە دەکات کە دەبینین کە گوتاری ڕق و هاندانی توندوتیژی بە ئاسایی دەکات، بەڵکو بگرە هانی گرنگی کوشتن و توندوتیژی و گۆڕینی هزریان دەدات. چەندنین لایەنقی نەرێنی و بیرۆکەی بەهەڵەبەر هەیە کە ڕاگەیاندنی عێراقی بە مەرامی خراپ بڵاوی دەکاتەوە. یەکێک لە ڕێگەکانی خراپ مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنی عێراقی لەگەڵ کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بریتیە لە بڵاوردنەوەی زانیاری و بیری بێ بنەمانی زانستی. وە یەکێک لەوانەش ئەو بیرۆکەیەیە کە ئاڕاستەی سێکسخوازی دەکرێت کۆنترۆڵ بکرێت و بگرۆڕدرێت ئەگەر کەسەکە ئارەزوو بکات. بە واتایەکی تر، پیاوی هاوڕەگەزخواز کە خواستی ڕەگەزی بۆ هەمان ڕەگەزە خۆی ئەوەی هەڵبژاردووە و ئەگەر ئەخلاقی پێویستی هەبووایە ئەوا ئاڕاستەی سێکسخوازی خۆی دەگۆڕی و هەڵیدەبژارد کە خواستی بۆ ژنان بێت. بۆیە دەبینین کە زۆرێک لە پەلکەزێڕینەییەکان لۆمە دەکرێن و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت بەو بیرۆکەیەیەی کە ئەمە وایان لێدەکات ئاڕاستەی سێکسییان بگۆڕن و بگەڕێنەوە بۆ سەر ئەوەی کە کۆمەڵگای عێراقی بە ئاڕاستەی سێکسی سرووشتی ناودەبات کە خەڵکی پێوەی لەدایک دەبن. جگە لەوە، ڕاگەیاندنی عێراقی گوتەی ڕەق و بێڕێزکار بەکاردەهێنێت بۆ ئاماژەدان بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە کە ئەمەش بێڕێزیکردن بە ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز بەسروشتی دەکات وا دەکات کە پەسەند بەڵکو بگرە ئەرکش بێت بۆ هەر یەلێک خۆی بە بەڕەوشت وەسف بکات. سەرەڕای ئەوەش، زۆربەی کات ڕاگەیاندنی عێراقی بابەتی ئاڕاستەی سێکسخوازی و کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەبەستێتەوە بە بابەتی منداڵبازی و بابەتەکانی لەشفرۆشی و لادانی ئەخلاقی کە وێنەیەک لە مێشکی خەڵکیدا دەکێشێت کە هاوڕەگەزخوازان ئالوودەی سێکسن و ئاسایی نین و پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای سێکسە تەنها و خۆشەویستی تێدا نییە. بۆیە دەبینین کە زۆربەی دایبابان منداڵە پەلکەزێڕینەییەکانیان ڕەت دەکەنەوە و وەک شەرمەزارییەک دەیانبینن کە دەبێت بشۆردرێتەوە بۆیە دەیانکوژن یان لە ئاسانترین دۆخدا، نایانکوژن بەڵام بەند دەکرێن و ناچار دەکرێن هاوسەرگیری بکەن، هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، زۆری بەرکەوتنی عێراقییان بە هەواڵی دژ بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و نەبوونی ئازادی بۆ ڕێکخراو و چالاکوانانی بۆ بڵاوکردەنەوەی هۆشیاری دەربارەی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بۆتە هۆی خوڵقاندنی چەندین نەوەی تینوو بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە پەلکەزێڕینەییەکان چونکە وا دەزانن کە ئەوە ڕەوشت و بەهاکانی کۆمەڵگای عێراقی دەپارێزێت. تێگەیشتنی ڕاستمان بۆ ئاڕاستەی سێکسخوازی و شووناسی جێندەری و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان بەشێوەیەکی گەورە کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و خۆکوژی و هاوسەرگیری زۆرەملێ و یارمەتی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی نەرمونیانتر دەدات. لەوانەیە خوێندنگە و خێزان و ڕاگەیاندنی عێراقی پشتگیری لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە و ئازادی هەڵبژاردن نەکەن، بەڵام ئینتەرنێت ئاسانی دەکات لەسەرمان کە شت بدۆزینەوە و بابەتی هاوڕەگەزخوازی بەشێوەیەکی زانستی و دروست تێبگەین. بۆیە هانی ئەندامانی کۆمەڵگا دەەین کە بخوێننەوە و لە بابەتەکەدا قووڵ ببنەوە لەڕێگەی پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراوو و هەوڵدان بۆ مێشک کرانەوە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان.
0 Comments
|
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |