دەستدریژیەکی ئاشکرا و مەترسیدارە لەسەر ژیانی مرۆڤی عێراقی و پێدانی رەوایەتیە بە زنجیرەی بەئامانجگرتن وکوشتن لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە
راگەیەندراوێک لە عێراق کویرەوە دەربارەی چاکسازی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەدرەوشتی لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان رکابەری ئەکەن لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆهاوڵاتیانیان ولەنێوانیشیان دەرکردنی یاسای ئازادی رادەربرین ویەکسانی بۆهەموان وبەبێ جیاوازی وجیاکاری بەهۆی ڕەگەز و ڕەچەڵەک و زمان وئاین شۆک بوین ئەمڕۆ بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بە پێشنیاری یاسای چاکسازی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەدرەوشتی و بەمەش دەستدرێژی کردۆتە سەر خودی دەستور و دەقەکانی یەک ب- ناکرێت یاسایەک دەربکرێ کەلەگەڵ دیموکراسیەت خۆی ناگرێتەوە ج-ناکرێت یاسایەک دەربکرێ کە لەگەڵ مافی مرۆڤ و ئازادی سەرەتایی خۆی ناگرێتەوە کە لەخودی دەستوردا هاتووە مادەی ١٤ عێراقیەکان یەکسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ڕەچەڵەک و نەتەوەو ڕەنگ و باری ئابووری و مەزهەب و کومەڵایەتی. دەرکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە پێدانی رەوایەتیە بە گرووپە چەکدارەکان بۆ بەردەوام بوون بە بەئامانجگرتنی هاوڕەگەزخوازان بەلام ئەمجارە لەژێرسێبەری یاسادا هەروەها پێدانی رەوایەتیە بەو کوشتارگانەی لەرابردوودا کراوە بەرامبەر بە هاورەگەزخوازان لەکوشتن و زنجیرەی بەئامانجگرتن وئازاردانیان کومەڵگەی (میم ) لەعێراق رووبەرووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە دەستی پێکردووە کاتێک گروپە چەکدارەکان دەیان هاورەگەزخوازیان لە بەغدا و شارەکان کوشت وبەبەر چاوی خودی دەوڵەتەوە بەبێ هیچ هەنگاونانێک بۆ پاراستنی هاورەگەزخوازان دواتر شاڵاوی داعش کوشن و بڕین و ئازاردانی داعش لە موسڵ و ناوچە ژێردەستەکانی و ئەم کارە بەردەوام بوو لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچوەکان و عێراق کویر بەهاوکاری هیومان رایتس وۆتش بەڵگەی لەبەردەستدایە بۆ هەوڵی بەئامانجگرتنی هاورەگەزخوازان بۆ کوشتنیان لەدەرەوەی یاسادا لەگەڵ ئازاردانی جەستەیی ودەستدرێژیکردنە سەریان بەکۆمەڵ. وگێچەڵ لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە و هەروەها خودی عەشیرەت و کەس وکارو خانەوادەش بوونە بەهۆکاری کوشتنیان و شاڵاوی راگەیاندنەکان دژی هاورەگەزخوازی کە زۆریک لەکارەساتە مرۆییەکان کە لەجیهاندا کەرووئەدەن دەبەستنەوە بەهاورەگەزخوازی بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێک هەبێت لەلایەن حکومەتەوە بۆراگرتنیان ودواپێشهاتی ئەو هەنگاوانەش ئەو یاسا نارەوایەیە کە دژ بە مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤە لە عێراق ئەو یاسا بەدناوەیە کەلەعێراق دەنگی لەسەردراوە دژ بەهاورەگەزخوازان لەکاتیکدا حکومەت هیچ هەنگاویکی نەناوە بۆ پاراستنی هاورەگەزخوازان و بەردەستکردنی گرێنتی یاسایی دژی جیاکاری و بەهۆی ئەوەشەوە ئەندامانی کۆمەڵگەی میم لە عێراق رووبەرووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە لە مافی خزمەتگوزاری تەندروستی و دامەزراندن و نیشتەجی بوون .… چونکە زۆربەی کات بێبەش دەکرێن لەومافانە ئێمە لەعێراق کویر جەخت دەکەینەوە لەوەی بەردەوامین لە کارەکانمان و سڵ ناکەینەوە لەداواکردنی مافەکانمان و یەکسانیکردنمان بە تاکەکانی تری کۆمەڵگەی عێراقی و رێزگرتنمان وەک مرۆڤ کە مافی ژیانکردنمان هەبێ بەئازادی و سەربەرزی و داواش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین پاشگەزبێتەوە لەو بڕیارە و ئاور لەو یاسایانە بدات کە پەیوەستە بەژیانی تاکی عێراقی کە سالانێکە لەو ئەنجومەنە پەکخراوە هەروەها داوا لەکۆمەڵگەی نێودەولەتی دەکەین لەگەڵ ئەو حکومەتانەی پاڵپشتی عێراق دەکەن کە بەتوندی دژی ئەوبڕیارە بوەستنەوە و هاوکاریمان بکەن بۆ راگرتنی ئەو یاسایە و لەهەمانکاتدا وەبیرتان ئەهێنینەوە کە عێراق بەشێکە لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەرکردنی بڕیاریکی لەو شێوەیە پێشیڵکردنی زەقی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانە کە خودی عێراق واژوی لەسەر کردووە و لەوانش پەیماننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی مەدەنی وسیاسی ١٩٧١ کە سەرپێچی ماددەی ٢ یەکەم رێکەوتنی تایبەت بە سەرکوتکردن و سزادانی تاوانی جیاکاری رەگەزپەرستی- رێکەوتنی نێودەوڵەتی نەهێشتنی جۆرەکانی جیاکاری رەگەزپەرستى
0 Comments
|
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |