عیڕاق كویر
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي

١٦ ڕۆژ چالاکوانی دژی توندوتیژی جێندەری: چالاکوانێک بناسە

11/26/2020

0 Comments

 
Picture
١٦ ڕۆژ چالاکوانی دژی توندوتیژی جێندەری هەڵمەتێکی ساڵانەی جیهاننیە کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم تا ١٠ی کانوونی یەکەم دەخایەنێت. لەم هەڵمەتە جیهانییەدا، چالاکی جیاواز بەڕێوەدەچێت لە جیهاندا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێوان خەڵکیدا لەسەر چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی جێندەری.

وەک ڕێکخراوێک کە پاڵپشتی لە یەکسانی دەکات، عیڕاق کویر لەگەڵ هەموو فێمینیستاندا ڕادەوەستێت کە ڕۆژانە دەجەنگن بۆ شکاندنی بازنەی بێدەنگی. ئامانجەکەش بریتیە لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە زیان، بەهەموو شێوە و جۆرەکانییەوە جا چ جەستەیی، دەروونی، سێکسی بێت، نابێت بە هیچ جۆرێک بە هیچ کەسێک بگەینرێت، بەبێ گوێدانە شووناسی جێندەری و ئاڕاستەی سێکسی کەسەکە. هەرچەندە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ چالاکوانی دژی توندوتیژی جێندەری لە هەموو جیهان یادی دەکرێتەوە، کەسانی کویر (سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+) لە گفتوگۆکە دەرکراون. توندوتیژی جێندەر تەنها توندوتیژی دژی ژنانی جیاڕەگەزخواز نییە، بەڵکو هەر توندوتیژییەکە کە لەسەر بنەمای شووناسی جێندەری یان ئاڕاستەی سێکسی بێت.
گرنگیی ئەم هەڵمەتە ساڵانەیە خۆی دەبینێتەوە لە پاڵپشتیمان بۆ کۆمەڵگاکەمان  بۆ شکاندنی نەریتە کۆمەڵایەتییە بەزیانەکان و کۆتیان دەکات و ڕەفتاریان دەبەستێتەوە.
بۆ هەڵمەتی ئەم ساڵ، عیڕاق کویر تیشک دەخاتە سەر ئەو کار ژیانڕزگارکەرەی کە هەندێک لە فێمینیستانی عیڕاق پێی هەڵدەستن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری. بۆ ئەم چاوپێکەوتنەمان، عیڕاق کویر دەنگی شۆخان حەمەڕەشید هاوبەشی پێدەکات، کە چالاکوانێکی کوردی عیڕاقییە و کار بۆ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان دەکات. خاتو شۆخان ئەزموونی خۆی و ڕێنماییمان لەگەڵ هاوبەشی پێدەکات:

دەتوانیت کورتەیەکمان لەسەر خۆت بدەیتێ؟
شوخان حمه رشيد احمد، پارێزە‌ری ڕاوێژكار و ماوە‌ی ١٥ سالە‌ كاری پارێزە‌ری دە‌كە‌م راھێنە‌ر لە‌ بواری جە‌ندە‌ری و ئە‌دڤۆكە‌سی  داكۆكیكار لە‌ مافە‌كانی ژنان .

ماوەی چەنێکە کار لەسەر توندوتیژی جێندەری دەکەیت؟

ماوە‌ی ١٥ سالە‌ و خاوە‌نی چە‌ندین بروانامە‌ی نێەودە‌ولە‌تی و اقلیمی  لە‌ بواری راھێنان و بە‌رێوبردنی كە‌یس و یاسا نێودە‌ولە‌تیە‌كان .

چی هانی دایت ببیتە چالاکوان؟
نە‌بوونی یە‌كسانی ودادپە‌روە‌ری و پێشێلكردنی مافی ژنان و نە‌بونی ھۆشیاری لە‌ناو كۆمە‌ڵگا

یارمەتی کێ دەدەیت؟ تەنها ژیان یاخود ئەو کەسانەش کە سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ن؟
یارمە‌تی ژنانی كۆمە‌لگا و چینە‌ پە‌راوێزخراوە‌كان و خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت .

بەڕای تۆ بارودۆخەکە بەرەو باشتر یان خراپتر دەچێت؟ هیوات هەیە؟
بە‌داخە‌وە‌ ڕۆژبە‌ڕۆژ بارودۆخ خراپتر دە‌بێت و بە‌لام ئە‌مە‌ بێھیوامان ناكات و بە‌ردە‌وام دە‌بین تا بتوانین گۆرانكاری دروست بكە‌ین.

ئایا بەهۆی کارەکەتەوە تووشی هەڕەشە یاخود مەترسی بوویت؟ ئەگەر بەڵێ دەتوانیت بۆمان باس بکەیت؟
بە‌ڵێ بێگومان ڕۆژانە‌ روبە‌رووی ھە‌رە‌شە‌ دە‌بینە‌وە‌ چ رووبە‌روو یان لە‌ رێی نامە‌و تە‌لە‌فون -زۆرجار لە‌بە‌ردە‌م دادوە‌ر ھە‌رە‌شە‌م لێكراوە‌ كە‌ بۆچی ھاوكاری ژنە‌كە‌ی دە‌كە‌ین وە‌ ھە‌رە‌شە‌ی كوشتنمان لێكراوە‌.

پەیامی تۆ بۆ چالاکوانانی عیڕاق چییە؟
پە‌یامی من بە‌ردە‌وام لە‌ كاری داكۆكیكردن  لە‌ ھە‌موو چینە‌ پپە‌راوێزخراوە‌كانی كۆمە‌لگا بلاوكردنە‌وە‌ی ھۆشیاری و پاراستنی ژنان . وە‌ ھیچ رێگریە‌ك نە‌یان وە‌ستێنێت چونكە‌ كۆمە‌لێكی زۆر پێویستی بە‌ ھاوكاری ئێمە‌یە‌.

رەند
عیڕاق کویر
0 Comments

ڕۆژی جیهانیی یادهێنانەوەی ڕەگەزگۆڕان

11/20/2020

2 Comments

 
Picture
ڕۆژی جیهانیی ڕەگەزکۆڕان کە ساڵانە لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمدا یادی دەکرێتەوە، هەلێکە بۆ یادهێنانەوەی کەسانی ڕەگەزگۆڕ کە لەلایەن کەسانی دژ بە ڕەگەزگۆڕانەوە کوژراون. ڕۆژی جیهانیی ڕەگەزگۆڕان یەکەمین جار ساڵی ١٩٩٩ یادی کرایەوە لەلایەن گوێندۆلین ئان سمیث بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕیتا هێستەر کە لە ساڵی ١٩٩٨دا کوژرا. لەوکاتەوە کەسانی ڕەگەزگۆڕ یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە لە جیهاندا بۆ یادکردنەوەی گشت قوربانییان. عیڕاق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هیچ جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ ناکات. ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو لەلایەن عیڕاق کویرەوە زانیاری تێدایە دەربارەی ئەو مەترسییانەی تووشی کۆمەڵگای ترانسی عیڕاقی دەبنەوە. عیڕاق یەکێکە لەو لە وڵاتانەی کە چارەسەری هۆرمۆنی یاخود نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی ڕەگەز تیایدە بە یاسایی نەکراوە، کە ئەمەش ئەو کەسانە دەخاتە مەترسییەوە کە ئەو چارەسەرییانە وەردەگرن. ئەگەر کەسێک بڕیار بدات لە دەرەوەی عیڕاق نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات، ئەوا تووشی کێشە دەبێت لە بەدەستهێانی بەڵگەنامەی یاسایی کە ڕەنگدانەوەی شووناسی جێندەرییان بێت. لەم بڵۆگەدا باسی چیرۆکی خەمناکی ژنێکی ڕەگەزگۆڕی عیراقی دەکەین کە ناوی ورودە.


"
من چیرۆکەکەم گەلێک خەمناکە چونکە بەدرێژایی ساڵان ئەشکەنجە دراوم و خراپ بەکارهێنراوم. لەسەر جادە دەنووستم لە پارکەکاندا کاتێک شوێنم نەبوو لێی بمێنمەوە، خواردنم لە تەنەکەی زبڵ دەردەهێنایەوە تا لە ژیاندا بمێنمەوە، لەلایەن خزمانمەوە لەڕووی جەستەیی و سێکسییەوە خراپ مامەڵەم لەگەڵدا کراوە، پێویستی دەکرد سێکس لەگەڵ هەندێک کەسدا بکەم تا کەمێک خواردن یان پارەم دەستبکەوێت. هەندێک جار دەموت نەخێر و زۆر جار دەبوو بڵێـم بەڵی تا خۆم لە ژیاندا بهێڵمەوە و شوێنێکم هەبێت لێی بنووم. هەرچەندە من لە وڵاتی خۆمدام، بەڵام هەمیشە لە کەسانی دەوروبەرم دەترسم چونکە ئەوان من و کەسانی وەک بە تاوانبار و نامۆ دەبینن کە شایەنی ژیان نین. خەڵکی مافی ئەوە دەدەن بە خۆیان کە ئازاری ئێمە بدەن بەدڵی خۆیان. دەیانەوێت سەرمان ببڕن، بمانسوتێنن، ئەشکەنجەمان بدەن تا دەمرین. من لە هەردوولاوە دایک و باوکمم لەدەستداوە وە دوو خوشکەکەشم کە هانی چەند کەسێکی تێرەکەمانیاندا بمکوژن وازیان لێهێناوم. بەگوێرەی نەریتەکانی عەشیرەتەکەم، کوشتنی من بە کوشتنی شەرەف لە قەڵەم دەدرێت کە ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەوان ئازادی تەواویان هەیە بۆ هەڵبژاردنی هەر ڕێگەیەک بمکوژن بەبێ ئەوەی سزا بدرێن. لە تەمەنی ١٠ ساڵیمەوە، دایک و باوکم هەمیشە بەشێوازی جیاواز ئەشکەنجەیان دەدام. بیرم دێت دایکم قوڕگی دەگرتم و  کەوچکی گەرم یان چەقۆی دەخستە سەر پێستم تا بمسوتێنێت. ئەگەر باوکم لە ژیاندا بمایە، دەمێک بوو مردبووم چونکە باوەڕی وا دەبوو کە من مایەی شەرمەزاری خۆی و هەموو خێزانەکەم تەنها لەبەر ئەوەی من خۆمم. هەرچەندە چەندین جار ئەشکەنجە دراوم و دەستدرێژی سێکسیم کراوەتە سەر لەلایەنی کەسانی جیاوازەوە، هێشتا من خۆم وەک خۆم قبوڵدەکەم و باوەڕم وایە شووناسی من نەخۆشی دەروونی نییە.


وەک کەسێکی ڕەگەزگۆڕ، نەدۆزینەوەی کار یەکێکە لە چەندین ئاستەنگەکانی بەردەمم. من کارم نەکردووەو و زۆر گرانە بۆ من هاوڕێیەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خەڵک دروستبکەم. هەندێک لەو کەسانەی دەیانناسم لەقۆناغێکدا وازملێدەهێنن لەکاتێکدا کەسانی تر جوێن و قسە و وشەی ناشرین بەرامبەرم دەڵێن کاتێک دەزانن من ڕەگەزگۆڕم. ئێستاش بیرمە کە مامەڵەی پورم لەگەڵم چەند خراپ بوو کاتێک لەگەڵ ئەو دەژیام. ئەو بە زۆر ناچاری دەکردم چێشت لێبنێم و ماڵەکەی پاک بکەمەوە و هەرچیەک ئەو دەیویست بکیەم دەنا ئەو ڕۆژە نانی نەدەدامێ. لەکۆتاییدا وەک کۆیلەیەک مامەڵەم لەگەڵدا دەکرا، وە پێی وتم ئەگەر گورچیلەم نەفرۆشـم بە دکتۆرێک کە لەگەڵیدا ڕێکەوتبوو، ئەوا لە ماڵ دەرم دەکات. لە سەرەتادا وتم نەخێر، بەڵام ئەمەش ئەوەی دەگەیاند کە دووبارە بێ ماڵ دەبوومەوە. بۆیە سەردانی دکتۆرەکەم کرد کە پورم پێی وتم و کاغەزێکی دامێ کە چەند پارچەیەکی جەستەم بفرۆشم، هەر یەکەی بە ١٢ ملیۆن دیناری عیڕاقی. نەمتوانی کاغەزەکە واژۆ بکەم چونکە گەر بمکردایە دەمردم. بۆیە گەڕامەوە ماڵی پورم و پەیوەندیم بە هەموو ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤەوە کرد کە کار بۆ مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ دەکەن تا داوای یارمەتی بکەم. خۆشبەختانە کەسێک کە ئێستا من بە فریشتەی ڕزگارکەری خۆمی دەزانم یارمەتی دام. هەرچەندە ئێستا لە ماڵێكی ئارامم، بەڵام ناتوانم لە عیڕاق هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەم، وە هەست دەکەم کەسێکی بەندکراوم کە دەیەوێت ڕابکات. دەمەوێت بڕۆمە جێگەیەک کە بتوانم خۆم بم و ئەوە بڵێم کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە ناخمدا هەڵمگرتووە. بەلاشمەوە گرنگ نییە تەنانەت ئەگەر تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵ لێرە بڕۆم و دوای ئەوە بمرم چونکە دەمەوێت پشوویەک لەم ئازارە وەربگرم.

سەرەڕای ئەو هەموو ڕق و حوکمە خراپەی کەسانی ڕەگەزگۆڕ تووشی دەبن، ماوەڕم وایە کە پێویستە توانای ئەوەیان هەبێت کە بڕیار بدەن خۆیان بن. هەر کەسێک بەرپرسیارە بەرامبەر بە ئاڕاستەی سێکسی و شووناسی جێندەری خۆی و نابێت دەسەڵات بدات بە کەسێکی تر تا بڕیاری بۆ بدات چونکە لەکۆتاییدا خۆمان بەرپرسیارین بەرامبەر بە خۆمان. لەم ڕۆژە تایبەتەدا، حەز دەکەم پەیامی خۆم بگەیەنم بە هەموو کەسانی ڕەگەزگۆڕ لە عێراق و بە هەموو کەسانی سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+. داوایان لێدەکەم باوەڕ بە خودا بکەن و گەردوون هێزی ئەوەیان دەداتێ بەردەوام بن ژیاندا بە ڕۆحی جوان و پاکیانەوە. ڕۆژێك دێت کە لە ئاشتیدا دەژین و ئەو ژیانەیان دەبێت کە خەونی پێوە دەبینن، دوور لە کوشتار و توندوتیژی. خەمبار مەبە، چونکە بەختەوەری دەدۆزیتەوە، کۆمەڵێک ڕێکخراوی زۆر هەیە کە دەیانەوێت هاوکاری تۆ بکەن. خۆتت خۆش بوێت، یەکتریتان خۆش بوێتم وە هەوڵ بدە کە یەکتری بپارێزن و بەیەکەوە بەردەوامبن. خۆت مەکوژە و خۆت ئازار مەدە، دزی مەکەو کەس ئازار مەدە. تو ئەو کەسە خراپە نیت کە خەڵکی وا دەزانن و هیوای بەختەوەری و ئارامیم هەیە بۆت. ئێوە، کەسانی ڕەگەزگۆڕ، ئەو کەسانەن لە خاوەنی پاکترین دڵن، بۆیە بە بەهێزی بمێننەوە و ڕۆژێک دوژمنانت دەبینیت دەکەون لەکاتێکدا خۆت بەختەوەری و ئارامیت دۆزیوەتەوە.
"

رەند
عیڕاق کویر




2 Comments

ئاڕت ١٥: (Art15) دەستپێشخەرییەکی هونەریی نوێ بۆ پێشخستنی یەکسانی

11/14/2020

0 Comments

 
Picture
هونەر ئامرازێکی پەیوەندیکردنە کە پشت بە وشە نابەستێت. بەڵکو هونەر بیرۆکەکان بەشێوازی پڕواتا دەنوێنێت کە لە هزری خەڵکیدا دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و وایان لێدەکات پرسیاریان لەسەر هەندێک بابەت بۆ دروستببێت. خاتو باخان کە ئەندامێکی ئاڕت ١٥یە (Art15 Project) دەربارەی ئەم دەستپێشخەرییە و ئەو بیرۆکانەی تیشکیان دەخەنە سەر بۆمان دەدوێت.
 
ئاڕت ١٥ چییەو گرنگترین ئەو وردەکارییانە چین کە خەڵکی بیزانن دەربارەی ئەو هونەرەی ئاڕت ١٥ دەینوێنێت؟
پڕۆژەی ئاڕت ١٥ (Art15 project)  دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتییە کە ئاماجی نزیک کردنەوەی خەڵکییە لە یەکتر لەڕێگەی هاوبەشی پێکردنی ئەزموونەکانی کۆمەڵە پەراوێزخراوەکان لەڕێگەی هونەرەوە. ئەم دەسپێشخەرییە دامەزراوە بۆ شکاندنی بیرۆکە نەریتییەکان و نەریتە کەلتورییەکان، بۆ دروستکدرنی جێگایەک یاخود فەزایەکی لەخۆگر بۆ فرەچەشنی و دەربڕین. دەستپێشخەرییەکە تیشک دەخاتە سەر دۆزەکانی وەک مافی ژنان، کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+، وە ئازادییە کەسییەکان کە لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا تابوون. کۆمەڵەیەک هونەرمەندی گەنج کۆدەبنەوە بۆ دروستکردنی بەرهەمی هونەریی وەک شێوازێکی بەرهەمی پەروەردەیی بۆ هاندانی قەبوڵکردن و پێکەوەژیان.
 
ئاڕت ١٥ کەی دامەزرا؟
لە سەرەتای ٢٠٢٠دا، وە بە فەرمی دەستمان کرد بە کارکردن لە مارسی ٢٠٢٠ەوە.
 
ئامانجی ئەو هونەرە چییە کە ئاڕت ١٥ دەینوێنێت؟
ئامانجی بەکارهێنانی دیزاین و هونەر بریتیە لە کارکردنە سەر خەڵکی و کارلێک کردن لەگەڵیان لە ڕێگای بەرهەمی بینراوەوە. لە ڕۆژگاری ئێمەدا، خەڵکی زۆر حەز ناکەن نووسینی زۆر بخوێننەوە بەڵام کاتێک بەرهێمێکی بینراوی سەرنجڕاکێش دەبینن دەوەستن و سەیری دەکەن. هەروەها ئەمەش ڕێگایەکە بۆ کردنەوەی بابەتی هەستیار و هێنانیان بۆ سەر ڕووکەش و بوونە مایەی گفتوگۆ بەشێوازێکی هونەری. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە گەلێک هونەرمەندی بەهرەدارمان هەیە لە کۆمەڵگەکانماندا کە خەڵکی دەربارەی ئەوان نەیانبیستووە، ئەمەش سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەیان تا کاری دیزاین بکەن و بەشێوازێکی داهێنەرانە داکۆکی بکەن بۆ ئەو دۆزانەی باوەڕیان پێیانە.
 
کێ کارە هونەرییەکانی ئاڕت ١٥ دروست دەکات؟
هونەرمەندانی کۆمەڵگا خۆجێیەکەمان وێنە دەکێشن و دیزاینەکان دروست دەکەن.

ئەو پەیامە سەرەکییە چییە کە ئاڕت ١٥ بەزۆری تیشک دەخاتە سەر گەیاندنی؟
تیشکی سەرەکی بریتیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ئەم بابەتە هەستیارانە. باوەڕم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە باس لەو بابەتانە بکەین کە لە لەڕووی کلتوورییەوە قبوڵنەکراون. گەنجانمان هەمیشە بەدوای بیرو زانینی زیاترەوەن، وە فێری ئەوە دەبن کە فرەچەشنی زیاتر قبوڵبکەن، بۆیە کاتێکی باشە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری. پڕۆژەی ئاڕت ١٥ ئامانجی دابینکردنی سەکۆیەکە کە لەسەری کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ و کەمایەتییەکانی تر هەست بە ئارامی و ئازادی بکەن بۆ دەربڕینی خۆیان بەبێ ترس لەوەی کە جیاکارییان بەرامبەر ئەنجامبدرێت. هەروەها، زیادکردنی ڕادەی بینراویی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ لە عیڕاق لەڕێگەی سەکۆیەکی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە  کە هیوادارین ببێتە هۆی کردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان کەسانی سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ و پاڵپشتیکاران بۆ باسکردن لە دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی کۆمەڵگاکە لەگەڵ پلانەکانی داهاتوو.
 
بۆمان بدوێ لەسەر کاردانەوەی کۆمەڵگا. ئایا سەکۆکە پاڵپشتی لێدەکرێت یاخود ڕەخنەی لێدەگیرێت؟
سەکۆکە گەلێک نوێیە. پاڵپیشتیمان پێگەیشتووە لەلایەن پاڵپشتیکارانەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی کاردانەوەی جیاوازیش دەکەین.
 
بەڕای تۆ هونەر چۆن تێڕوانەنی کۆمەڵگا دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+؟
ئێمە خۆشەویستی و قبوڵکردن بڵاودەکەینەوە، ئایا چ ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ گەیشتن بەوە بەبێ سیمایەکی هونەری؟ وابزانم بیرۆکەکە لە ئەزموونێکی کەسییەوە سەریهەڵدا کە خۆم کارێکی هونەری زیاتر کاریتێکردم بە بەراورد لەگەڵ ڕاهێنان و وتاری درێژ کە خوێندبێتمەوە. دیزاینی داهێنەرانە، تابلۆ، فیلم و شانۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستین و بەیەکمان دەگەینن بەبێ وشە. ئەم چیرۆکانە بەئەزموون کراون و دەگێڕدرێنەوە لەڕێگەی کاری هونەرییەوە؛ بەڕای من ئەمە ڕێگایەکە بۆ هونەرمەندانی کویر بۆ دەربڕینی خۆیان بەشێوازێكی بوێرانە بەبێ بوونی ترس لە بوونی دەرەنجام. لە هەمان کاتدا، ڕێگایەکیشە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگا بەبێ ئەوەی بە بیرۆکەی نوێ بیانلەرزێنیت.
 
خەڵکی چۆن کارە هونەرییەکانتان بدۆزنەوە یان چۆن پەیوەندیتان پێوەبکەن؟
لە ئێستادا ئێمە لەسەر تویتەر و ئینستاگرامین، لەوێوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: art15project.info@gmail.com
 
ئارت ١٥ فۆڵۆو بکەن لەسەر تویتەر و ئینستاگرام.

رەند
عیڕاق کویر

0 Comments

    Author

    Write something about yourself. No need to be fancy, just an overview.

    Archives

    November 2022
    August 2022
    July 2022
    May 2022
    March 2022
    February 2022
    December 2021
    September 2021
    August 2021
    July 2021
    June 2021
    May 2021
    April 2021
    March 2021
    February 2021
    January 2021
    December 2020
    November 2020
    October 2020
    September 2020
    October 2018

    Categories

    All

    RSS Feed

Picture
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي