هونەر ئامرازێکی پەیوەندیکردنە کە پشت بە وشە نابەستێت. بەڵکو هونەر بیرۆکەکان بەشێوازی پڕواتا دەنوێنێت کە لە هزری خەڵکیدا دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و وایان لێدەکات پرسیاریان لەسەر هەندێک بابەت بۆ دروستببێت. خاتو باخان کە ئەندامێکی ئاڕت ١٥یە (Art15 Project) دەربارەی ئەم دەستپێشخەرییە و ئەو بیرۆکانەی تیشکیان دەخەنە سەر بۆمان دەدوێت.
ئاڕت ١٥ چییەو گرنگترین ئەو وردەکارییانە چین کە خەڵکی بیزانن دەربارەی ئەو هونەرەی ئاڕت ١٥ دەینوێنێت؟ پڕۆژەی ئاڕت ١٥ (Art15 project) دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتییە کە ئاماجی نزیک کردنەوەی خەڵکییە لە یەکتر لەڕێگەی هاوبەشی پێکردنی ئەزموونەکانی کۆمەڵە پەراوێزخراوەکان لەڕێگەی هونەرەوە. ئەم دەسپێشخەرییە دامەزراوە بۆ شکاندنی بیرۆکە نەریتییەکان و نەریتە کەلتورییەکان، بۆ دروستکدرنی جێگایەک یاخود فەزایەکی لەخۆگر بۆ فرەچەشنی و دەربڕین. دەستپێشخەرییەکە تیشک دەخاتە سەر دۆزەکانی وەک مافی ژنان، کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+، وە ئازادییە کەسییەکان کە لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا تابوون. کۆمەڵەیەک هونەرمەندی گەنج کۆدەبنەوە بۆ دروستکردنی بەرهەمی هونەریی وەک شێوازێکی بەرهەمی پەروەردەیی بۆ هاندانی قەبوڵکردن و پێکەوەژیان. ئاڕت ١٥ کەی دامەزرا؟ لە سەرەتای ٢٠٢٠دا، وە بە فەرمی دەستمان کرد بە کارکردن لە مارسی ٢٠٢٠ەوە. ئامانجی ئەو هونەرە چییە کە ئاڕت ١٥ دەینوێنێت؟ ئامانجی بەکارهێنانی دیزاین و هونەر بریتیە لە کارکردنە سەر خەڵکی و کارلێک کردن لەگەڵیان لە ڕێگای بەرهەمی بینراوەوە. لە ڕۆژگاری ئێمەدا، خەڵکی زۆر حەز ناکەن نووسینی زۆر بخوێننەوە بەڵام کاتێک بەرهێمێکی بینراوی سەرنجڕاکێش دەبینن دەوەستن و سەیری دەکەن. هەروەها ئەمەش ڕێگایەکە بۆ کردنەوەی بابەتی هەستیار و هێنانیان بۆ سەر ڕووکەش و بوونە مایەی گفتوگۆ بەشێوازێکی هونەری. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە گەلێک هونەرمەندی بەهرەدارمان هەیە لە کۆمەڵگەکانماندا کە خەڵکی دەربارەی ئەوان نەیانبیستووە، ئەمەش سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەیان تا کاری دیزاین بکەن و بەشێوازێکی داهێنەرانە داکۆکی بکەن بۆ ئەو دۆزانەی باوەڕیان پێیانە. کێ کارە هونەرییەکانی ئاڕت ١٥ دروست دەکات؟ هونەرمەندانی کۆمەڵگا خۆجێیەکەمان وێنە دەکێشن و دیزاینەکان دروست دەکەن. ئەو پەیامە سەرەکییە چییە کە ئاڕت ١٥ بەزۆری تیشک دەخاتە سەر گەیاندنی؟ تیشکی سەرەکی بریتیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ئەم بابەتە هەستیارانە. باوەڕم وایە کە کاتی ئەوە هاتووە باس لەو بابەتانە بکەین کە لە لەڕووی کلتوورییەوە قبوڵنەکراون. گەنجانمان هەمیشە بەدوای بیرو زانینی زیاترەوەن، وە فێری ئەوە دەبن کە فرەچەشنی زیاتر قبوڵبکەن، بۆیە کاتێکی باشە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری. پڕۆژەی ئاڕت ١٥ ئامانجی دابینکردنی سەکۆیەکە کە لەسەری کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ و کەمایەتییەکانی تر هەست بە ئارامی و ئازادی بکەن بۆ دەربڕینی خۆیان بەبێ ترس لەوەی کە جیاکارییان بەرامبەر ئەنجامبدرێت. هەروەها، زیادکردنی ڕادەی بینراویی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ لە عیڕاق لەڕێگەی سەکۆیەکی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە هیوادارین ببێتە هۆی کردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان کەسانی سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ و پاڵپشتیکاران بۆ باسکردن لە دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی کۆمەڵگاکە لەگەڵ پلانەکانی داهاتوو. بۆمان بدوێ لەسەر کاردانەوەی کۆمەڵگا. ئایا سەکۆکە پاڵپشتی لێدەکرێت یاخود ڕەخنەی لێدەگیرێت؟ سەکۆکە گەلێک نوێیە. پاڵپیشتیمان پێگەیشتووە لەلایەن پاڵپشتیکارانەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی کاردانەوەی جیاوازیش دەکەین. بەڕای تۆ هونەر چۆن تێڕوانەنی کۆمەڵگا دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+؟ ئێمە خۆشەویستی و قبوڵکردن بڵاودەکەینەوە، ئایا چ ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ گەیشتن بەوە بەبێ سیمایەکی هونەری؟ وابزانم بیرۆکەکە لە ئەزموونێکی کەسییەوە سەریهەڵدا کە خۆم کارێکی هونەری زیاتر کاریتێکردم بە بەراورد لەگەڵ ڕاهێنان و وتاری درێژ کە خوێندبێتمەوە. دیزاینی داهێنەرانە، تابلۆ، فیلم و شانۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستین و بەیەکمان دەگەینن بەبێ وشە. ئەم چیرۆکانە بەئەزموون کراون و دەگێڕدرێنەوە لەڕێگەی کاری هونەرییەوە؛ بەڕای من ئەمە ڕێگایەکە بۆ هونەرمەندانی کویر بۆ دەربڕینی خۆیان بەشێوازێكی بوێرانە بەبێ بوونی ترس لە بوونی دەرەنجام. لە هەمان کاتدا، ڕێگایەکیشە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگا بەبێ ئەوەی بە بیرۆکەی نوێ بیانلەرزێنیت. خەڵکی چۆن کارە هونەرییەکانتان بدۆزنەوە یان چۆن پەیوەندیتان پێوەبکەن؟ لە ئێستادا ئێمە لەسەر تویتەر و ئینستاگرامین، لەوێوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: [email protected] ئارت ١٥ فۆڵۆو بکەن لەسەر تویتەر و ئینستاگرام. رەند عیڕاق کویر
1 Comment
|
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |