عیڕاق كویر
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي

  عێراق کویر ڕێکخراوی سەرکردەی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخوازە لە عێراق. ئیمە بە سۆزەوە کار دەکەین بۆ داکۆکی کردن و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز و بەدیهێنانی گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی کە ڕێگە بە کەسانی سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز بدات لە عێراقێکدا بژین کە هەموو دانیان پێدا بنرێت و پارێزراوبن 
بۆ بەدیهێنانی ئامەنجەکانمان، هەوڵەکانمان لە سێ تەوەرەی سەرەکیدا کۆ دەبنەوە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە 




پەروەردە و هۆشیارکردنەوە

عێراق کویر بەرهەمی نووسراو و بینراو بەزمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز، چ لەنێوان ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز خۆیاندا یاخود هاوڵاتییانی دی عێراق
 جگە لەمانەش، عێراق کویر خول و ڕاهێنان پێشکەش دەکات بە لایەنە خاوەن بڕیارەکان بۆ بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز 
زانیاری زیاتر

داکۆکی کردن

عێراق کویر سەرکردایەتی هەوڵەکانی داکۆکی کردن دەکات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کۆمەڵگای هاڕەگەزخواز
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، عێراق کویر ڕاستەوخۆ کارەکانی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی تر دەکات و هەڵدەستێت بە پێشکەش کردن و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و بەستنی سیمینار و کۆنفرانس
زانیاری زیاتر

خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ

عێراق کویر کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکات بۆ بەهاناوەچوونی پێویستییە کتوپڕەکان، وەک شێڵتەر (ماڵی ئارام)، یارمەتیدانی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ڕاوێژکاری و بەستنەویان بە گرووپەکانی پاڵپشتی
زانیاری زیاتر
Picture
  • بڵۆگ
  • پڕۆژەکانمان
  • دەربارەی ئێمە
  • سه‌ره‌كی
  • English
  • عربي