خوێندن بۆچی گرنگە؟
کاتێک بیر لە خوێندن دەکەینەوە، نابێت تەنها بیر لە بابەتەکانی وەک بیرکاری و مێژوو بکەینەوە، خوێندنی ئەمانە چەندە گرنگ بێت، هەموو خوێندنگەیەک دەبێت زیاتر ببەخشێت بە خوێندکاران کە زیاتر لە دە ساڵی تەمەنیان دەبەخشن بە خوێندن تا لە جیهان تێبگەن. خوێندگە دەبێت بەشداری بکات لە پەرەدان بە کەسایەتی خوێندکاران و هانی داهێنان بدات. لەبەرئەوەی خوێندکاران هەست دەکەن دەبێت پەرە بە بیروڕایان بدەن بەرامبەر بە شتەکانی دەوروبەریان لە کاتێکی کەمدا، ئەوان زۆربەی کات بیرکردنەوەیان و بیروڕایان ڕەنگدانەوەی بیروڕا و کردادەکانی هاوپۆل یان مامۆستاکانیان دەبێت و ئەمەش هەستی ئەوەیان پێدەبەخشێت کە بەشێکن لە کۆمەڵ. بەداخەوە، عێراق شوێنێک نییە کە باشترین پەروەردە ببەخشێت بە فێرخوازان. کتێبەکانی خوێندنگاکانمان بە دەگمەن بابەتێکیان تێدادەبێت کە بیری خوێندکاران بووروژێنێت یان هانیان بدات جیاوازبن. سیستەمی خوێندنمان پشتی بەستووە بە لەبەرکردن، کە ئەمەش هانی خوێندکاران دەدات دوای پیروڕای کەسانی تر بکەون- وەک مامۆستا، دایباب، تەنانەت کەسانی نەناسراویش تا ڕێیان نیشانبدەن دەربارەی تێڕوانینان دەربارەی بابەتە جیاوازەکان. ئەمەش یەک شت فێری فێرخوازان دەکات! کە بریتیە لەوەی کە هیچ تیڕوانینێکی خۆیان پەسەند نییە تەنها کاتێک نەبێت کە کەسانی تر پەسەندی بکەن. پێویستمان بەوەیە لێرەدا گۆڕانێک بەدیبهێنین. پێویستمان بە کتێب و مامۆستایە کە پەرە بە تواناکانی خوێنکار بدەن بۆ بونیادنانی دەهاتوویەکی باشتر بۆخۆیان، بەبێ گوێدانە سنوورەکانی کۆمەڵگا. خوێندکاران لەکوێوە دەربارەی ئاڕاستەی سێکسییان فێردەبن؟ بابەتەکانی وەک فرەچەشنەیی سێکسی و جێندەری هەنگیز لە هیچ پۆلێکی عێراقیدا باس ناکرێت. تەنانەت کتێبەکانی بابەتە زانستییەکانیش، کە دەبێت ڕاستی و زانیاری بەنرخ لەسەر فرەچەشنەیی و سەرسوڕهێنەری دەنیا باس بکەن، خۆیان لادەدەن لە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتانە بە بیانووی ئەوەی مێشکی خوێندکاران دەشێوێنن. لە لایەنەکەی ترەوە، دایبابانی عێراقیش بژاردەیەکی باش نین بۆ باسکردن بابەتەکانی پەیوەند بە سێکس و سێکسخوازی. لەبەرئەوەی دایبابان لە ماڵەوە ئەم بابەتانە باس ناکەن و هیچ ڕێوشوێنییەکیش نییە لەلایەن خوێندگاوە، خوێندکاران زۆر جار ترسیان لا دروست دەبێت بەرامبەر بە پرسیارکردن دەربارەی ئاڕاستەی سێکسی و سێکسخوازی، سێکس، پاراستن و پەیوەندییە سۆزدارییەکان بە شێوەیەکی گشتی. گەورە دەبن لەگەڵ ئەو بیرەی کە تەنها یەک شێواز هەیە بۆ ژیان ئەویش ئەوەیە کە کۆمەڵگا بۆیان هەڵدەبژێرێت. ڕۆڵەکانیان دیاریدەکرێت بەگوێرەی ڕەگەزیان و ئاڕاستەی سێکسییان هەرگیز پرسیاری لێوەناکرێت. تەنانەت ئەگەر بەخت یاوەریشیان بێت لە دۆزینەوەی خۆیان، هەلی ئەوەیان نابێت کە شووناسی خۆیان دەرببڕن. ئینتەرنێت لەوانەیە باشترین بژاردەبێت بۆیان بۆ فێربوون و دۆزینەوەی شتەکان! بەڵام ئایا ئینتەرنێت سەرچاوەیەکی سەلامەتە بۆ فێربوون! ئایا مامۆستایانی عێراق هانی فێرخوازان دەدەن مێشکیان بەکاربهێنن؟ سیستەمەکەمان هانی مامۆستایان نادات کە شێوازی وانەوتنەویان باشتر بکەن. ڕێژەیەکی زۆری مامۆستایان دەست دەکەن بە وانە وتنەوە لە ساڵەکانی یەکەمی ٢٠ ساڵییاندا و خانەنشین دەبن لە تەمەنی نزیک ٦٠ ساڵیدا بە هەمان کەرەستەوە، بە هەمان شێوازی وانە وتنەوەوە، وە بەهەمان بیروڕاو هزرەوە. هەندێکیان لەوانەیە بەلاشیانەوە مایەی تووڕەبوون یان شەرمەزاری بێت ئەگەر لە خوێندکارانی تەمەن گەنجترەوە فێر ببن ئەگەر پرسیارێکیان هەبێت مایەی بەرەنگاری بێت. "تۆ ئەم پرسیارە و وەڵامەکەی لەبەر بکە وەک خۆی، وە لە تاقیکردنەوەشدا هەمان شت بنووسە. دوای ئەوە ئەگەر حەزت کرد دەتوانیت هەمووی لەبیربکەیت. بەڵام دڵنیا بە لەوەی کە زانیارییەکەت تا کاتی تاقیکردنەوە لە مێشکتدا بهێڵیتەوە." ئەمە قسەی یەکێك لە مامۆستاکانی وانەی بیرکاریم بوو. دەتوانین بڵێین کە زۆربەیان خۆیان چەقبەستوو دەکەن بە یەک شێوازی وانە وتنەوەو بۆ ساڵانێکی دورودرێژ. ئەگەر بمانەوێت داهاتوومان لە ئێستا و ڕابردوومان ڕوناکتربێت، دەبێت لەوە تێبگەین کە مامۆستایان پێویستیان بە ڕاهێنان و ڕێشوێنییە بە هێندەی خوێندکارانیان. مامۆستایان زۆریان لەسەرە فێر ببن، لەناویشیاندا قبوڵکردنی خوێندکارەکانیانە کە جیاوازن. ئایا عێراق هانی مامۆستایان دەدات هانی ڕق و توندوتیژی بدەن؟ بنیامن کەسێکی سێکسنەخوازی دووڕۆمانسیخوازی جووت ڕەگەزە کە تەمەنی ١٨ ساڵە. بێن باسی ئەزموونە نەرێنییەکانی دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕوویان دا و وتی" وەک هەر خوێندکارێکی تری خوێندنگە، وانەی فیزیام دەخوێند کاتێک تێبینیم کرد مامۆستا بەشێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم. یەکسەر زانیم کە منی بەدڵ نییە چونکە بە وشە ئازاربەخشەکانی ئازاری دەدام لە یەکەمین و دووەم وانەدا. لە وانەی سێیەمدا، مامۆستا پرسیارێکی زۆر ڕەگەزپەرستییانەی لە خوێندکاران کرد کە هیچ پەیوەندی نەبوو بەو وانەیەی دەبوو بیڵێتەوە. پاشان پرسیاری لە من کرد دەربارەی لووت، فێمینیزم و مەیک ئەپەوە. مامۆستاکە هەموو وانەکەی بەسەربرد بە باسکردنی ئەوەی کە چۆن کەسانی وەک من دەبێت بسوتێنرێن یان لە باڵەخانەو بەرزەوە فڕێبدرێنە خوارەوە. وشەکانی پڕیانبوو لە ڕق و کینە و لە کۆتاییدا هەڕەشەی کرد کە لە پۆل دەرمبکات. لە ڕاستیدا ئەو هەوڵی دەرکردنی منی دا بەڵام خۆشبەختانە باوکم هات و کێشەکەی چارەسەر کرد دوای شەڕێکی درێژخایەن. ئەو مامۆستایە هەرگیز لەوە نەوەستا ڕقی لێمبێت، هەروەها گێچەڵ و هەراسانکردنی خوێندکارانی تر بۆمن هەرگیز نەوەستان. ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەم، هەندێک لە خوێندکاران پشتگیریان دەکردم بەڵام خوێندکارانی تر ڕقیان دەردەبڕی و تۆمەتباریان دەکردن بەوەی کە من پارە وەردەگرم بەرامبەر بە سێکس کردن. لە ڕاستیدا، یەکێک کە خوێنکارەکان داوای کرد سێکسی لەگەڵ بکەم بە پارە. وەکو کەسێک کە بەم ئەزموونەدا تێپەڕێوە و لە گرانی بارودۆخەکە تێدەگەم، هانی مامۆستایان دەدەم کە ئەو دەسەڵاتەی هەیانە بەکاریبهێنن بۆ بنبڕکردنی ڕق و پاڵپشتی لەو کەسانە بکەن کە وەک من وان. باوەڕم وایە کە پاڵپشتی ئەوان کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کۆمەڵگا." ئەمڕۆ ئێمە یادی چی دەکەینەوە؟ ئەمڕۆ، ٢٣ی کانوونی دووەم، ڕۆژی جیهاننی پەروەردەیەکە کە یادی دەکرێتەوە بە داننان بە گرنگیی خوێندن و پەروەردە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی. ئەمڕۆ باس دەکەن لەوەی کە چۆن ستراتیژیای باش بەرنامەبۆداڕێژراوی وانە وتنەوە کاری ئەو ڕێکراوە عێراقییانە ئاسان بکات کە کار دەکەن بۆ نەهێشنی، جیاکاری جێندەری، توندوتیژی، هۆمۆفۆبیا و جۆرەکانی تری جیاکاری. ئێستا کاتێکی باشە تا بە مامۆستایانمان بڵێین لە هەموو شوێنێکی عێراق کە ئەو شتانەی هانی خوێندکارانیان دەدەن بۆ قبوڵکردن یان پەسەندنەکردنی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی هەمووان دەبێت جا چێستا بێت یان دواتر، لە نێوانیشیاندا ژیان مامۆستایان خۆیان. مامۆستایەک دەتوانێت پۆلێکی تەواو بگۆڕێت بە هەڵبژاردنی شێوازێکی کاریگەری فێرکردن کە هانی خوێندکاران بدات پرسیار لەسەر هەموو شتێک بکەن و باوەڕ بەوە بکەن کە بیرۆکەیەکی ناو هزری هەر یەکێکیان دەکرێت وەڵامی پرسیارێک بێت کە تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە. بۆ هەموو ئەو مامۆستا عێراقییانەی پەرە بە خوێندکارەکانیان دەدەن، کە هێوایان پێدەدەن، وە کە بواری ئەوە بە خوێندکاران دەدەن خۆیان وەڵامەکان بدۆزنەوە، عێراق کویر باشترین هیواتان بۆ دەنێرێت ڕۆژی جیهانیی پەروەردەتان پیرۆز. رەند عیڕاق کویر
0 Comments
تێڕامان و تێنەگەیشتنێک هەیە دەربارەی چەمکی سێکسنەخوازی (ئەسێکشواڵیتی) کە وا لە خەڵک دەکات زۆر حوکمی هەڵە بڵێن. کەسانی سێکسنەخواز کەمی باوەڕبەخۆبوونیان نییە بۆ ئەنجامدانی سێکس، وە ئەوەش نییە بڵێیت ئەوان خۆشەویستی ڕاستەقینەی ژیانیان نەدۆزیوەتەوە. وە سێکسنەخوازبوون بە هیچ جۆرێک کارناکەتە سەر ئەوەی ئایا کەسێک تا چ ڕادەیەک هەستیارن. هەر سێکسنەخوازێک کەسایەتییەکی تایبەتی هەیە و خاوەنی بژاردەی ژیانی تایبەتی خۆیانن کە بەهایان لە هی کەسانی تر کەمتر نییە.
با بە شیکردنەوەی سێکسنەخوازی دەستپێبکەین. ئەسێکشواڵیتی/ سێکسنەخوازی کە پێشی دەوترێت "ئەیس"، ئەوەیە کە ئارەزووی سێکست نەبێت یاخود ئارەزووێکی زۆر کەمت هەبێت. واتا، کەسەکە توانای هەیە سێکس ئەنجام بدات یاخود دەستپەڕ بکات یاخود ئەنانەت هاوسەرگیری بکات و ببێت بە دایباب. بیرۆکەکە ئەوەیە کە کەسانی سێکسنەخواز هەست بە پێویستییەکی بەهێز ناکەن بۆ ئەنجامدانی سێکس یاخود هەست بە هیچ پێویستییەک ناکەن، بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەم شتانە بەبەراورد لەگەڵ کەسانی تری خاوەن ئاڕاستە سێکسییە جیاوازەکان. لە هەمووی گرنگتر، سێکسنەخوازی نەبەستراوەتەوە بە پێناسەیەکی جێگیری سنووردارەوە چونکە سێکسنەخوازی شەبەنگێکی فراوانە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە ناتوانی هەموو سێکسنەخوازان لە یەک کۆمەڵەدا کۆبکەینەوە و چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە هەموویان وەک یەک ڕەفتار بکەن و ڕەگەزخوازیان وەک یەک دەرببڕن. هەندێکیان هەڵدەبژێرن کە لە پەیوەندیدا بن و هەندێکی تریان هەوڵی پێکهێنانی هاوڕێیەتی بەهێز دەدەن کە خۆشەویستییەکی زۆریان پێدەبەخشێت. هەڵەتێگەیشتنێکی باو ئەوەیە کە دەتوانین ناڕەگەزخوان بە هاوڕەگەزخواز یان جیاڕەگەزخواز پۆلێن بکەین بەپێی ڕەگەزی ئەو کەسەی دەیانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵدا ببەستن. کەسانی سێکسنەخواز نە هاوڕەگەزخوازن نە جیاڕەگەزخواز. بە واتای ئەوەی کە ئەوان دەتوان پەیوەندی ڕۆمانسی لەگەڵ کەسانی هەمان ڕەگەز یاخود ڕەگەزی بەرامبەر ببەستن، بەڵام ئەمە نایان کات بە هاوڕەگەزخواز یاخود جیا ڕەگەزخواز. لە سێکسنەخوازیدا، دوو ئاڕاستە هەیە کە بریتیە لە ئاڕاستەی سێکسی و ئاڕاستەی ڕۆمانسی و هەریەکێک لەمان چەند ئاڕاستەیەکی جیاواز لەخۆدەگرن. کەسانی سێکسنەخواز شەرت نییە ژیانیان بەبێ هاوژین بەسەربەرن یاخود بەتەنیا بمرن. ئەوان هەستیان هەیە و پێویستی هەستییان هەیە کە بەشێوەی خۆیان بەدەستیاندەهێنن. دەربارەی ئاڕاستەی ڕۆمانسی، کەسانی سێکسنەخواز دەکرێت هاوڕۆمانسیخوز یان جیاڕۆمانسیخواز بن. هاوڕۆمانسیخوازی ئەوەیە کە کەسێکی سێکسنەخواز پەیوەندییەکی ڕۆمانسی دەبەستێت لەگەڵ کەسێکی سەر بە هەمان ڕەگەز لەکاتێکدا جیاڕۆمانسیخوازی ئەوەیە کە کەسێکی سێکسنەخواز پەیوەندییەکی ڕۆمانسی لەگەڵ کەسێکی سەر بە ڕەگەزێکی تر ببەستێت. بەغداد، محەممەد و بەسسام سێ سێکسنەخوازی عێراقین کە لە پێشینەی جیاوازەوە هاتوون و بۆمان ڕوون دەکەنەوە هەر یەکێکیان چۆن پێناسەی سێکسنەخوازی دەکەن: "بیرم دێت کاتێک کوڕەهاوڕێکەم بۆ یەکەمین جار لێم نزیک بووەوە ماچم بکات، ماچەکە هیچ هەستێكی خۆشی نەدامێ. لە ڕاستیدا، من هەستم بە ناڕەحەتی کرد" بەغداد کە کچێكی عێراقی سێکسنەخوازە باسی ئەزموونی خۆیمان بۆ دەکات. ئەو دەڵێت "کاتێک تەمەن ٢٢ ساڵ بوو، لە پەیوەندییەکدا بووم لەگەڵ کوڕێکدا کە وام دەزانی خۆشمدەوێت. کاتێک بۆ یەکەمین جار ماچی یەکترمان کرد، ماچەکە هیچ هەستێكی خۆشی نەدامێ و لەمەش سەرم سوڕما بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم لە مێشکمدا پەسەند نەکرد. من بەلامەوە ئاسایی بوو پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسانی تردا ببەستم، من ڕقم لەوە نەبوو کە دەوردرابم بە خەڵکی. بەڵام کێشەکە ئەوە بوو کە ئەگەر کەسێک لێم نزیک بایاتەوە کە باوەش یاخود ماچم بکات، یەکسەر هەستم بە ناڕەحەتی دەکرد. ئێستاش هەمان هەستم هەیە، جا کەسەکە نێر یاخود مێ بووایە. لەبەرئەوەی ئەم هەستانە نەڕۆیشتم، پرسیارم بۆ دروست بوو لەسەر ڕەگەزخوازی خۆم. وەک سێکسنەخوازێک، توانجی زۆرم بۆ دێت کە پێم دەڵێن ماچی کوڕی ڕاستم نەکردووە، یاخود کە لە داهاتوودا تێڕوانینم دەگۆڕم کاتێک کوڕی ڕاستم دۆزییەوە، یاخود من هێشتا ئامادە نیم بۆ ئەوە و لەداهاتوودا شتەکان دەگۆڕێن. من دڵنیا نیم لەوەی کە ئایا شتەکان لە داهاتوودا دەگۆڕێن یان نا، تەنانەت ئەگەر بگۆڕێن و من بڕیارمدا لە پەیوەندییەکی سێکسیدا بم لەگەڵ کەسێکدا، هێشتا ئەمە مافی ئەوەم لێناسەنێتەوە بەخۆم بڵێم سێکسنەخواز. لە کۆتاییدا، ئەمە خۆمم، تەنانەت ئەگەر کەسانی تریش پرسیاریان لەسەرم هەبێت. بەداخەوە، زۆربەی توانجەکان و حوکمە هەڵەکان لەلایەن ئەندامەکانی خێزانەکەمەوە دێن چونکە ئەوان نایانەوێت بابەتەکە قبوڵ بکەن. خۆشبەختانە من دوور لە خێزانم دەژیم و ئەوەش بە مانای ئەوەدێت کە دەمەقاڵێکان زۆر کەمترن دەربارەی بابەتەکە. لەگەڵ پەستانی کەمتری خێزانەکەم و پاڵپشتیی بەردەوامی یەکێک لە خزمەکانم، باری من زۆر باشە. من کاتم داوە بە خۆم و پەلەم نییە پەیوەندیی نوێ ببەستم. لەوانەیە، ئەگەر بابەتەکە بە سووکی بگرم، شتی زۆرتر دەربارەی خۆم بدۆزمەوە کە تا ئێستا لێیان بە ئاگا نیم. هەرچەندە پرسیار لەسەر ئاڕاستەی سێکسیم زۆرە هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا، هێشتا لەو باوەڕەدام کە کۆمەڵگای عێراقی من و کەسانی ناڕەگەزخوای تر بە ڕادەیەکی زۆرتر قبوڵدەکانت بەبەراورد بە کەسانی تری سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+. ئەمەش شتێکی ڕاست و دادپەروەر نییە، بەڵام کۆمەڵگای عێراقی بەو جۆرە بیردەکاتەوە کە ئەنجامنەدانی سێکس باشترە لە ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ هەمان ڕەگەز. بەداخەوە، کۆمەڵگاکەمان تەنها لە دیدی سێکسەوە سەیری پەیوەندییەکان دەکات. گرنگی نەدراوە بە لایەنی ڕؤمانسی و پەیوەندی نزیک. کۆمەڵگاکەمان هێشتا جەخت ناکاتەوە لەوەی کە هاوژینێت دەتوانێت چیم پێ ببەخشێت تا لە ناخەوە هەست بە باشتر بکەم بەبێ بیرکردنەوە لە سێکس و جووتبوونی سێکسی." "ڕقم لەوەیە کە چۆن زۆرینەی خەڵک وا دەزانن کەسانی سێکسنەخواز ناتوانن هەستیار بن" چیرۆکی محەممەد لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە دوو سال لەمەوپێش بە بابەتی سێکسنەخوازی ئاشنا بوو کاتێک لاپەڕەیەکی (پەیجێکی) عەرەبیی بینی کە باسی سێکسنەخوازی دەکرد. "پێش دۆزینەوەی ئەو پەیجە، بە خۆمم دەووت بێ سێکس، چونکە ئەوە تەنها چەمک بوو کە لە کۆمەڵگای عێراقیدا باوە. گرانە بڵێم کە یەک ئەزموونی دیاریکراو هەبووبێت وام لێبکات پرسیار دەربارەی ئاڕاستەی سێکیی خۆم بکەم و دیاری بکەم، بۆیە بیرمەندترە بڵێم کە من دەربارەی ئاڕاستەی سێکسی خۆم فێربووم دوای چەند ئەزموونێک کە بۆ چەند ساڵێك بەردەوام بوون. دیارترینیان ئەوە بوو کاتێک هەلم بۆ ڕەخسا سێکس لەگەڵ کەسێکدا ئەنجام بدەم. هەرچەندا من سەرم سووڕما بە جەوانی جەستەیان، ئەوە بەس نەبوو بۆ من کە وام لێبکات بمەوێت سێکسیان لەگەڵدا ئەنجام بدەم. بۆ من، باوەڕم وایە کە پەیوەندییەکان دەربارەی خۆشەویستی و سۆزی ڕاستەقینەن و ئەوەش واکی کرد لەوە بگەم کە من جیاوازم لە زۆرینەی کەسانی تر لە ساڵانی هەرزەکاریمەوە. هەندێك جار، هەست بەو پێویستییە دەکەم کە هاوژێنێک بدۆزمەوە و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵیان پێکبهێنم. بەڵام زۆر جاری تر، من لەم پیویستییە ڕادەکەم. دەتوانم بڵێـم کە ٪٨٠ من دژی بوونی منداڵەوەم وەلێ زۆر باش دەزانم کە کۆمەڵگا هەمووان پاڵدەنێت بۆ دروستکردنی منداڵ. بۆیە باوەڕم وایە کە پشتگیری ناکرێم شتێکی جیا لەوە ئەنجام بدەم تەنانەت گەر بەخۆشم بڵێم سێکسنەخواز. بەڵام من بە دڵنیاییەوە ئەوە دەکەم کە بۆ خۆم باشە نەک ئەوەی کە کۆمەڵگا دەیەوێت چۆن بم. "سێکسنەخوازان نەخۆشی دەروونی نین. هەرچەندا خەڵکی پێچەوانەی ئەمە دەڵێن هەمیشە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نییە. نزیکەی هەموویان تەنانەت نازانن کەی کەسێک بە نەخۆشی دەروونی لە قەڵەم بدەن. باوەڕم وایە زۆربەی خەڵکی حەز ناکەن پاڵپشتی یەکتری بکەن، بەڵکو چێژ دەبینن لە تێکدانی ژیانی یەکتری و هەراسانکردن. لە کۆتاییدا، تەنانەت ئەگەر نەخۆشییەکی دەروونیشـ هەبێت، من بەلامەوە خۆش نابێت ئەگەر کەسێک بێت و بۆم ڕوون بکاتەوە من نەخۆشم وەک ئەوەی جوێنم پێبدەن" بەسسام، کە سێکسنەخوازێکی تری عێراقییە دەڵێت، "کاتێک تەمەنم شازدە ساڵ بوو، بۆم دەرکەوت من لە هاوڕێکانم جیاوازم کە لە تەمەنی مندان یاخود چەند ساڵێک گەورەتر بوون. حەز دەکەن بە شێوازێكی سێکسی باسی کچان بکەن لە کاتێکدا من نەمدەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم قسانەدا بکەم چونکە بابەتەکە بەلای منەوە سەرنجڕاکێش نەبوو. لە سەرەتادا، وامدەزانی کە من تەمەنم زۆر گەنجە تا بابەتەکە بەلامەوە سەرنجڕاکێش بێت. دوای سالێک، کاتێک تەمەنم ١٧ ساڵ بوو، بۆم دەرکەوت من سێکسنەخوازم لەڕێگەی خوێندنەوەی وتارێكەوە دەربارەی سێکسنەخوازی کە لەسەر لاپەڕەیەکی زانستیی لەسەر فەیسبووک دۆزیمەوە. پاش ماوەیەکی کەم، لاپەڕەی سێکسنەخوازیم دۆزییەوە کە لەلایەن عەلاء یاسین و نەبیل عەلالەوە بەڕێوەدەبرا، کە منیان ناساند بە کۆمەڵێک کەسەی سێکسنەخواز لەسەر فەیسبووک. ئەمەش ئەو کاتە بوو کە شتەکان بۆمن ڕوونتر بوونەوە. زۆربەی کات، من بەلامەوە گرنگ نییە کەسانی تر چۆن لە من دەڕوانن کاتێک دەزانن من سێکسنەخوازم. بەڵام هێشتا کاتێک کەسێک پرسیارم لێدەکات دەربارەی بابەتەکە، باشترین هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ڕوونکردنەوەی واتای سێکسنەخوازی بە ڕوونی تا کەسەکە بە هەڵە لە بابەتەکە نەگات. سەبارەت بە خێزانەکەم، ئەوان باوەڕیان بەوە نییە کە شتێک هەبێت ناوی سێکسنەخوازی بێت، بۆیە هەوڵ دەدەین تا دەتوانین بابەتەکە باس نەکەین. وەک پیاوێکی سێکسنەخواز، توانجی وەکو "تۆ پیاو نیت" دەبیستم و باوەڕم وایە ئەوانەی تریش کە وەک من وان هەمان توانج یاخود بگرە ناشرینتریش دەبیستن. هەرچەندا من دژی زاووزێم و هەرگیز بەرنامەی ئەوە دانانێم وەچە بخەمەوە، هێشتا ڕێگە بەکەس نادەم ڕێگریم بکات ئەگەر ویستم ببم بە باوک. کۆمەڵگا نابێت ئەو مافەی خۆمم لێ بسەنێتەوە. من سێکسنەخوازی بەو جۆرە پێناسە دەکەم کە چەندین واتای هەبێت، ناڕەگەزخواز هەن نە هەستی سێکسی و نە هەستی ڕۆمانسییان هەیە بۆ کەسانی تر، هی تر هەیە هەستی ڕۆمانسییان هەیە بەڵام هەستی سێکسییان نییە بەجۆرێک ئەنجامدانی سێکس ڕەت دەکەنەوە. سێکسنەخواز هەیە کە هەستی سێکسی ئێجگار کەمییان هەیە، کە ئەمەش پێی دەوترێت "سێکسنەخوازی خۆڵەمێشی". هەروەها سێکسنەخوازی تر هەیە، وەک خۆم، کە هەستی سێکسییان دەبێت تەنها لە کاتێکدا کە لە پەیوەندییەکی زۆت بەهێزدا بن و خۆشەویستی نێوان دوو کەسەکە زۆر بەهێز بێت. سێکسنەخوازی بەشێوەی جیاواز دەربڕینی لێوە دەکرێت لەلایەن کەسانی سێکسنەخوازی جیاوازەوە. من خۆم دەستپەڕ دەکەم و باوەڕم وایە هەموو کەس دەیکات. من ئارەزووم نییە لە پەیوەندییەکدا بم چونکە ئەوە سەرنجم ڕاناکێشێت. لەوانەیە ئارەزوو بکەم سەگێکم هەبێت و بە تەنها لە شوێنێکی ئارامدا بژیم. من دەمەوێت ژیانی خۆم بەو جۆرە بژیم لە کاتێکدا سێکسنەخوازی تر بەرنامەی دیکەیان هەیە بۆ ژیان. من باوەڕم وایە هەریەکێک لە ئێمە مافی ئەوەی هەیە چۆنییەتی ژیانی خۆی هەڵببژێرێت. دەبینم کە زۆربەی عێراقییان لەوانەیە ئاسانتر سێکسنەخوازت قبوڵ بکەن وەک لە هاوڕەگەزخوازی، ئەوەش لەبەرئەوەی عێراق وڵاتێکی ئیسلامییە. عێراقییان کێشەیان نابێت ئەگەر بڕیار بدەیت سێکس نەکەیت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەگەر بڕیار بدەیت بیکەیت. هەر بۆیە هاوڕەگەزخوازبوون بۆ نموونە زۆر زیاتر ڕەت دەکرێتەوە بە بەراورد بە سێکسنەخوازی. بە ڕای من، هاوڕەگەزخوازی و سێکسنەخوازی دوو شتی جیاوازن و نامەوێت بەراوردیان بکەم. باڵام باوەڕم وایە کە هەمووی لە پەروەردەی منداڵەوە دەستپێدەکات لە عێراق. مێشکی منداڵان پڕ دەکرێت لە بیری ئاینی کۆن کە ڕق دروستدەکات لە مێشکیاندا بەرامبەر بەو کەسانەی کە بڕیاردەدەن جیاواز بژین. ئەمەش وا لە هەندێکیان دەکات کە ڕقیان لە هاوڕەگەزخوازان بێت ئەنانەت ئەگەر نەشزانن هاوڕەگەزخوازی بە واتای چی دێت. لە کۆتاییدا، کێشەی کۆمەڵە عەرەبییەکانی ئێمە بریتیە لە نەبوونی زانیاری کە ئەمەش ڕق و هەڵەتێگەیشتن دروستدەکات." وەک خوێنەرێک، دەربارەی گەشتی دوزینەوەی ڕەگەزخوازی خۆت بۆمان بدوێ. کامانە گەورەترین بەرەنگاری بوون بۆ تۆ لەو کاتانەدا؟ وە لە هەمووی گرنگتر، کێ یارمەتی دایت لە قۆناغەی ژیانتدا؟ عیڕاق کویر حەز دەکات زیاتر دەبارەی چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانتان بزانێت. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |