خوێندن بۆچی گرنگە؟
کاتێک بیر لە خوێندن دەکەینەوە، نابێت تەنها بیر لە بابەتەکانی وەک بیرکاری و مێژوو بکەینەوە، خوێندنی ئەمانە چەندە گرنگ بێت، هەموو خوێندنگەیەک دەبێت زیاتر ببەخشێت بە خوێندکاران کە زیاتر لە دە ساڵی تەمەنیان دەبەخشن بە خوێندن تا لە جیهان تێبگەن. خوێندگە دەبێت بەشداری بکات لە پەرەدان بە کەسایەتی خوێندکاران و هانی داهێنان بدات. لەبەرئەوەی خوێندکاران هەست دەکەن دەبێت پەرە بە بیروڕایان بدەن بەرامبەر بە شتەکانی دەوروبەریان لە کاتێکی کەمدا، ئەوان زۆربەی کات بیرکردنەوەیان و بیروڕایان ڕەنگدانەوەی بیروڕا و کردادەکانی هاوپۆل یان مامۆستاکانیان دەبێت و ئەمەش هەستی ئەوەیان پێدەبەخشێت کە بەشێکن لە کۆمەڵ. بەداخەوە، عێراق شوێنێک نییە کە باشترین پەروەردە ببەخشێت بە فێرخوازان. کتێبەکانی خوێندنگاکانمان بە دەگمەن بابەتێکیان تێدادەبێت کە بیری خوێندکاران بووروژێنێت یان هانیان بدات جیاوازبن. سیستەمی خوێندنمان پشتی بەستووە بە لەبەرکردن، کە ئەمەش هانی خوێندکاران دەدات دوای پیروڕای کەسانی تر بکەون- وەک مامۆستا، دایباب، تەنانەت کەسانی نەناسراویش تا ڕێیان نیشانبدەن دەربارەی تێڕوانینان دەربارەی بابەتە جیاوازەکان. ئەمەش یەک شت فێری فێرخوازان دەکات! کە بریتیە لەوەی کە هیچ تیڕوانینێکی خۆیان پەسەند نییە تەنها کاتێک نەبێت کە کەسانی تر پەسەندی بکەن. پێویستمان بەوەیە لێرەدا گۆڕانێک بەدیبهێنین. پێویستمان بە کتێب و مامۆستایە کە پەرە بە تواناکانی خوێنکار بدەن بۆ بونیادنانی دەهاتوویەکی باشتر بۆخۆیان، بەبێ گوێدانە سنوورەکانی کۆمەڵگا. خوێندکاران لەکوێوە دەربارەی ئاڕاستەی سێکسییان فێردەبن؟ بابەتەکانی وەک فرەچەشنەیی سێکسی و جێندەری هەنگیز لە هیچ پۆلێکی عێراقیدا باس ناکرێت. تەنانەت کتێبەکانی بابەتە زانستییەکانیش، کە دەبێت ڕاستی و زانیاری بەنرخ لەسەر فرەچەشنەیی و سەرسوڕهێنەری دەنیا باس بکەن، خۆیان لادەدەن لە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتانە بە بیانووی ئەوەی مێشکی خوێندکاران دەشێوێنن. لە لایەنەکەی ترەوە، دایبابانی عێراقیش بژاردەیەکی باش نین بۆ باسکردن بابەتەکانی پەیوەند بە سێکس و سێکسخوازی. لەبەرئەوەی دایبابان لە ماڵەوە ئەم بابەتانە باس ناکەن و هیچ ڕێوشوێنییەکیش نییە لەلایەن خوێندگاوە، خوێندکاران زۆر جار ترسیان لا دروست دەبێت بەرامبەر بە پرسیارکردن دەربارەی ئاڕاستەی سێکسی و سێکسخوازی، سێکس، پاراستن و پەیوەندییە سۆزدارییەکان بە شێوەیەکی گشتی. گەورە دەبن لەگەڵ ئەو بیرەی کە تەنها یەک شێواز هەیە بۆ ژیان ئەویش ئەوەیە کە کۆمەڵگا بۆیان هەڵدەبژێرێت. ڕۆڵەکانیان دیاریدەکرێت بەگوێرەی ڕەگەزیان و ئاڕاستەی سێکسییان هەرگیز پرسیاری لێوەناکرێت. تەنانەت ئەگەر بەخت یاوەریشیان بێت لە دۆزینەوەی خۆیان، هەلی ئەوەیان نابێت کە شووناسی خۆیان دەرببڕن. ئینتەرنێت لەوانەیە باشترین بژاردەبێت بۆیان بۆ فێربوون و دۆزینەوەی شتەکان! بەڵام ئایا ئینتەرنێت سەرچاوەیەکی سەلامەتە بۆ فێربوون! ئایا مامۆستایانی عێراق هانی فێرخوازان دەدەن مێشکیان بەکاربهێنن؟ سیستەمەکەمان هانی مامۆستایان نادات کە شێوازی وانەوتنەویان باشتر بکەن. ڕێژەیەکی زۆری مامۆستایان دەست دەکەن بە وانە وتنەوە لە ساڵەکانی یەکەمی ٢٠ ساڵییاندا و خانەنشین دەبن لە تەمەنی نزیک ٦٠ ساڵیدا بە هەمان کەرەستەوە، بە هەمان شێوازی وانە وتنەوەوە، وە بەهەمان بیروڕاو هزرەوە. هەندێکیان لەوانەیە بەلاشیانەوە مایەی تووڕەبوون یان شەرمەزاری بێت ئەگەر لە خوێندکارانی تەمەن گەنجترەوە فێر ببن ئەگەر پرسیارێکیان هەبێت مایەی بەرەنگاری بێت. "تۆ ئەم پرسیارە و وەڵامەکەی لەبەر بکە وەک خۆی، وە لە تاقیکردنەوەشدا هەمان شت بنووسە. دوای ئەوە ئەگەر حەزت کرد دەتوانیت هەمووی لەبیربکەیت. بەڵام دڵنیا بە لەوەی کە زانیارییەکەت تا کاتی تاقیکردنەوە لە مێشکتدا بهێڵیتەوە." ئەمە قسەی یەکێك لە مامۆستاکانی وانەی بیرکاریم بوو. دەتوانین بڵێین کە زۆربەیان خۆیان چەقبەستوو دەکەن بە یەک شێوازی وانە وتنەوەو بۆ ساڵانێکی دورودرێژ. ئەگەر بمانەوێت داهاتوومان لە ئێستا و ڕابردوومان ڕوناکتربێت، دەبێت لەوە تێبگەین کە مامۆستایان پێویستیان بە ڕاهێنان و ڕێشوێنییە بە هێندەی خوێندکارانیان. مامۆستایان زۆریان لەسەرە فێر ببن، لەناویشیاندا قبوڵکردنی خوێندکارەکانیانە کە جیاوازن. ئایا عێراق هانی مامۆستایان دەدات هانی ڕق و توندوتیژی بدەن؟ بنیامن کەسێکی سێکسنەخوازی دووڕۆمانسیخوازی جووت ڕەگەزە کە تەمەنی ١٨ ساڵە. بێن باسی ئەزموونە نەرێنییەکانی دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕوویان دا و وتی" وەک هەر خوێندکارێکی تری خوێندنگە، وانەی فیزیام دەخوێند کاتێک تێبینیم کرد مامۆستا بەشێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم. یەکسەر زانیم کە منی بەدڵ نییە چونکە بە وشە ئازاربەخشەکانی ئازاری دەدام لە یەکەمین و دووەم وانەدا. لە وانەی سێیەمدا، مامۆستا پرسیارێکی زۆر ڕەگەزپەرستییانەی لە خوێندکاران کرد کە هیچ پەیوەندی نەبوو بەو وانەیەی دەبوو بیڵێتەوە. پاشان پرسیاری لە من کرد دەربارەی لووت، فێمینیزم و مەیک ئەپەوە. مامۆستاکە هەموو وانەکەی بەسەربرد بە باسکردنی ئەوەی کە چۆن کەسانی وەک من دەبێت بسوتێنرێن یان لە باڵەخانەو بەرزەوە فڕێبدرێنە خوارەوە. وشەکانی پڕیانبوو لە ڕق و کینە و لە کۆتاییدا هەڕەشەی کرد کە لە پۆل دەرمبکات. لە ڕاستیدا ئەو هەوڵی دەرکردنی منی دا بەڵام خۆشبەختانە باوکم هات و کێشەکەی چارەسەر کرد دوای شەڕێکی درێژخایەن. ئەو مامۆستایە هەرگیز لەوە نەوەستا ڕقی لێمبێت، هەروەها گێچەڵ و هەراسانکردنی خوێندکارانی تر بۆمن هەرگیز نەوەستان. ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەم، هەندێک لە خوێندکاران پشتگیریان دەکردم بەڵام خوێندکارانی تر ڕقیان دەردەبڕی و تۆمەتباریان دەکردن بەوەی کە من پارە وەردەگرم بەرامبەر بە سێکس کردن. لە ڕاستیدا، یەکێک کە خوێنکارەکان داوای کرد سێکسی لەگەڵ بکەم بە پارە. وەکو کەسێک کە بەم ئەزموونەدا تێپەڕێوە و لە گرانی بارودۆخەکە تێدەگەم، هانی مامۆستایان دەدەم کە ئەو دەسەڵاتەی هەیانە بەکاریبهێنن بۆ بنبڕکردنی ڕق و پاڵپشتی لەو کەسانە بکەن کە وەک من وان. باوەڕم وایە کە پاڵپشتی ئەوان کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کۆمەڵگا." ئەمڕۆ ئێمە یادی چی دەکەینەوە؟ ئەمڕۆ، ٢٣ی کانوونی دووەم، ڕۆژی جیهاننی پەروەردەیەکە کە یادی دەکرێتەوە بە داننان بە گرنگیی خوێندن و پەروەردە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی. ئەمڕۆ باس دەکەن لەوەی کە چۆن ستراتیژیای باش بەرنامەبۆداڕێژراوی وانە وتنەوە کاری ئەو ڕێکراوە عێراقییانە ئاسان بکات کە کار دەکەن بۆ نەهێشنی، جیاکاری جێندەری، توندوتیژی، هۆمۆفۆبیا و جۆرەکانی تری جیاکاری. ئێستا کاتێکی باشە تا بە مامۆستایانمان بڵێین لە هەموو شوێنێکی عێراق کە ئەو شتانەی هانی خوێندکارانیان دەدەن بۆ قبوڵکردن یان پەسەندنەکردنی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی هەمووان دەبێت جا چێستا بێت یان دواتر، لە نێوانیشیاندا ژیان مامۆستایان خۆیان. مامۆستایەک دەتوانێت پۆلێکی تەواو بگۆڕێت بە هەڵبژاردنی شێوازێکی کاریگەری فێرکردن کە هانی خوێندکاران بدات پرسیار لەسەر هەموو شتێک بکەن و باوەڕ بەوە بکەن کە بیرۆکەیەکی ناو هزری هەر یەکێکیان دەکرێت وەڵامی پرسیارێک بێت کە تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە. بۆ هەموو ئەو مامۆستا عێراقییانەی پەرە بە خوێندکارەکانیان دەدەن، کە هێوایان پێدەدەن، وە کە بواری ئەوە بە خوێندکاران دەدەن خۆیان وەڵامەکان بدۆزنەوە، عێراق کویر باشترین هیواتان بۆ دەنێرێت ڕۆژی جیهانیی پەروەردەتان پیرۆز. رەند عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |