عەمرو ئەلقازی کە کەسێکی نادوانەیی ٣١ ساڵە و گلامرو وەک ناوی دراگی خۆی بەکاردەهێنێت چیرۆکی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە وەک دراگ کوینێک کە لە پێشینەیەکی عەرەبی و ئیسلامییەوە هاتووە. عەمرو لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەرنامەی لایڤی دراگ پێشکەشدەکات. ئەو باسی منداڵی خۆیمان بۆ دەکات و ئەو بەربەستانەی پێیدا تێپەڕیوە تا لە کۆتاییدا گەیشت بە خۆشبەختی و هەستکردن بە بەهێزی.
عەمرو دەڵێت، " لە تەمەنی منداڵیمدا لە نێوان بەحرەین و دوبەیدا دەژیام تا تەمەنی ١١ ساڵی. بەشی زۆری ئەزموونم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش بوو- جەختکردنەوەی کەلتوورەکەم لەسەر خێزانم زۆر بە دڵ بوو، وە ماڵیشمان دایمە پڕ بوو لە خزم و دەنگەدەنگ. خوانە خێزانییەکانمان هەمیشە گەورە بوون، وە ڕیزگرتن لە گەورەکانمان هەمیشە گرنگ بوو. من ئەو جەختە لەسەر گرنگیدان بە خێزان نابینم لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، بە تایبەتی لەگەڵ بەتەمەنەکان، کە ئەمە شتێك بوو هەستی ئارامی و گەرمی پێدەبەخشیم لەکاتی گەورەبوونمدا. کاتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژیام، چەند ئەزموونێکی نەرێنیم هەبوو- بەتایبەتی کاتێک وانەکانی ئیسلام ئاگاداریان دەکردمەوە دەربارە دەرەنجامە جەهەننەمییەکانی هاوڕەگەزخوازی، کە ئەمەش زۆر منی دەترساند دەربارەی خۆم؛ لە ئیسلامدا "ژماردنی گوناهەکان" زۆر هەیە، وە کاتێک بۆم دەرکەوت من جیاوازم، نەخۆشی دەروونی وەسواسم بۆ پەیدا بوو، چونکە زۆر نیگەران بووم و دەترسام لەو گوناهانەی کۆم دەکردنەوە. بۆیە بەڵێ، تەندرووستی دەروونیم داڕما زۆر بە خێرایی لەو کاتەدا. ژیانم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر چۆنییەتی بیرکردنەوەم دەربارەی ئاڕاستەی سێکسیم. هەر وەک دیارە، تەمەنم کەم بوو کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووم، بەڵام ڕاستیت پێبڵێم، گفتۆگۆ دەربارەی ژیانی کەسانی کویر و دەرکەوتنییان زۆر کەم بوو، بەو ڕادەیەکی کە من لەڕووی زمان و لەڕووی هزرەوە تێگەیشتنم بۆ بابەتەکە نەبوو. وابزانم ئەوەش ئەوەندەی تر ترسەکەمی زیاد کرد، چونکە تەنانەت دڵنیا نەبووم لەوەی کە ئایا ئەزموونەکانی من پەسەندن یاخود ڕێیان پێدراوە بوونیان هەبێت و ئەوەش وای لێکردم هەست بە نەبینراوی بکەم. لە تەمەنی منداڵیمدا، ئەڵلا سەرچاوەی خۆشەویستی و پاڵپشتیی بێمەرج بوو؛ بەڕاستی من باوەڕم وابوو کە منی خۆش دەبێت هەرچۆنێک بێت، وە ئەمەش هەستێکی ئارامبەخش بوو. کاتێك دەستم کرد بە فێربوون دەربارەی دۆزەخ، وە دەرەنجامە تۆقێنەرەکانی گوناهەکاری، ئەڵڵا کەمتر ئارامبەخش بوو وە بوو بە تۆقێنەر. ئەڵلا بەشێوازێک لە شێوازەکان ڕۆڵی دیکتاتۆرێکی پیاوسالاری وەگرت لەجیاتی سەرچاوەی ئارامییەکی دایکانە. دەربارەی پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکەم بەتایبەتی لەگەڵ دایکم، دەتوانم بڵێم دایکم یەکێکە لە پێکەنیناویترین ئەو کەسانەی ناسیومن. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو توند و پارێزگارە، ئەو بۆ وێنەو فرمانی کۆمەڵایەتی دەژی و هەموو بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی وەک شەوێک لە مێت گاڵا دەبینێت. پێش ئەوەی ئاراستەی سێکسیم ببێتە کێشەیەک لە خێزانەکەدا، یارمەتی دایکمم دەدا بۆ خۆگۆڕین و جۆرە پەیوەندییەکی نهێنیمان هەبوو کە بەند بوو لەسەر کێبڕکێی ژنێتی. لە زۆر ڕووەوە، ئەو سەرەتای خۆشویستنی من بوو بۆ دراگ. بۆیە کەسایەتییە دراگەکەم، گلامرو، تا ڕادەیەکی زۆر ئاماژە و یادێکە بۆ ئەو ئەو دایکەی کە خۆشـمدەویست و بە نموونەم ڕاگرتبوو پێش ئەوەی شتەکان ئاڵۆزببن. ئەو کاردانەوەیەکی زۆر توندی هەبوو بەرامبەر بە ئاراستەی سێکسی و شووناسی جێندەریم لە کاتی هەرزەکاریمدا، کە برینی گەورەیان لە هەستمدا بەجێهێشت، هێشتا لە هەوڵی چاکردنەوەی ئەو برینانەدام. بەڵام من هیچ کینەیەکم هەڵنەگرتووە. ئەو قوربانیی بارودۆخ و دەوروبەری خۆی بووە، ئەو ئەوەی دەکرد کە بەتێگەیشتنی ئەو پێویست بوو بکرێت تا بمپارێزێت لە پەسەندنەکردنی کۆمەڵگا، هەرچەندە ئەو شتەشی چەند بە ناشرینی کردبا. دوای هەموو ئەوەی ثێیدا ڕۆیشتم، هەوڵی من بۆ چاکبوونەو ەو قبوڵکردنی خۆم لە ساڵە کۆتاییەکانی تەمەنی ٢٠ەکاننمدا دەستی پێکرد. لەم کاتەدا من ٦ ساڵ بوو دراگ کوین بووم، بەڵام دراگەکەم لەم کاتەدا تەنها ڕووکەشێک بوو- من بە جیهانم دەوت کە من باشم و بەتەواوەتی شانازی دەکەم بەخۆمەوە و بە شووناسە کویرەکەمەوە، لە کاتێکدا هێشتا گەلێک شورەیی و شەرم و برین و تاسانی منداڵی لە ناخمدا مابوو. تەنها لە تەمەنی ٢٧ ساڵیمدا بوو کاتێک دەستمکرد بە بەکارهێنانی دراگ وەک ڕیگایەک بۆ ئاشنابوون بە برین و لایەنە هەستیارەکان و تاسەکانم. لەسەر شانۆ توانیم هەموویان تاووتوێ بکەم و چاک ببمەوە لێیان. بە شێوازێک، دراگەکەم پێویستی کرد زۆر ڕاستگۆتر ببێت تا ئەمە ڕووبدات. وە بیرم دێت کاتێک لە یەکەمین لایڤی دراگمدا زۆر پەشۆکاو و شێواو بووم. نەمدەزانی خەریکی چیم و هۆڵێکم لە زانکۆ گرتبوو بۆ پێشکەشکردنی. ناشرین بووم و زۆر دەترسام. بەڵام ئەو ساتەی چوومە سەر شانۆ، باوەڕبەخۆبوونێكم لە خۆمدا بەدیکرد کە هەرگیز نەمدەزانی هەمە. ڕەخنەی زۆرم بۆ دێت و هەڕەشەم لێدەکرێت لەلایەن ئەو ڕەگەزپەرستانەوە کە ڕقیان لەوەیە من گاڵتە بە کەلتووری بەریتانی دەکەم لە بەرنامەکانمدا، کەسانی دژ بە ڕەگەزگۆڕان هەمیشە ڕقم بۆ دەنێرن، وە هەڕەشەم بۆ دێت لەلایەن موسوڵمانانەوە کە ڕقیان لەوەیە من گۆرانی بۆ ئەڵڵا دەڵیم لە کاتی لایڤەکانمدا. بەڵام لە هەمووی زیاتر، خۆشەویستیم بۆ دێت لەلایەن ئەو کەسانەوەی دێن پاڵپشتی لە من بکەن، ئەمەش ئەو شتەیە کە دەستی پێوە دەگرم و جەختی دەخەمە سەر. خۆشەویستییەکە ڕق دەخنکێنێت. سەرەڕای ئەو هەموو ڕق و کینەیە، من بەردەوامم لەکردنی ئەوەی خۆشم دەوێت و کارکردن بۆ کتێبەکەم کە ناوی "یونیکۆرن"ە (واتا ئەسپی تاک شاخ). کتێبەکە یاداشتنامەیەکە کە دەچێتە باسی ئاشتکردنەوەی شووناسی کویر و موسوڵمان بوون لەگەڵ یەکتردا، وە بەتایبەتیش هەوڵی تێگەیشتن لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکم. ئەم کتێبەم نووسی بۆ ئەوەی کە کەسانی تری کویری عەرەب شوێنێکیان هەبێت خۆیانی تێدا ببیننەوە و هەستەکانی خۆیان پرۆسە بکەن، هەرەوەها وەک ڕێگەیەک بۆ پرۆسەکردنی زام و تاسانەکانی خۆم و بەجێهێشتنیان. پەیامی من بۆ کەسانی کویری عێراقی کە ڕووبەڕووی ڕق و کینە دەبنەوە ئەوەیە کە لەبیریان بێت، خەڵکی هەرچۆنێک بیانەوێت باوەڕبکەن، تێبگەن لەوەی کە هەڵەی ئێوە نییە. ئەڵڵا تۆی خۆش دەویت وەک ئەوەی کە هەیت، وە خێزانەکەی کە خۆت هەڵیدەبژێریت بوونی هەیە لە دونیادا و چاوەڕێی تۆ دەکات." دەتوانیت گلامرو بدۆزیتەوە لەسەر ئینستاگرام و تویتەر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |