تێبینی: ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە. لە هەردوو زمانەکەدا جێناوە کەسەییەکان بەپێی ڕەگەز دەگۆڕڕێن، بەڵام لە کوردیدا وا نییە، بۆیە لەوانەیە هەندێک بەشی وتارەکە بە زمانی کوردی واتا تەواوەکە نەبەخشن.
من یەکێکم لە چەندین کەسی نادوانەیی عێراقی کە هیوای لەدەستداوە تێبینی: ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە. لە هەردوو زمانەکەدا جێناوە کەسەییەکان بەپێی ڕەگەز دەگۆڕڕێن، بەڵام لە کوردیدا وا نییە، بۆیە لەوانەیە هەندێک بەشی وتارەکە بە زمانی کوردی واتا تەواوەکە نەبەخشن. نادوانەیی یاخود "نەنباینەری" چەمکێکە تێگەیشتن لێی ئاسانە، بەڵام زۆرێک لە کەسەکانی هیچ بیرۆکەیەکیان نییە دەربارەی. لە کاتی منداڵێدا، لەوانەیە پرسیارت لە دایکت یان باوکت کردبێت لە واتای چییە کە "پیاو" یان "ژن" بیت، وە بەلایەنی زۆرەوە وەڵامەکەیان ئەمە بووە، "کاتێک دایکێک منداڵێکی دەبێت، پزیشکەکە سەیری جەستەی منداڵە تازە لەدایکبووەکە دەکات و ڕەگەزی منداڵەکە دیاری دەکات. ئەگەر ڕەگەزەکە مێ بوو، ئێمە جێناوی مێینەی بۆ بەکاردەهێنین و ئەگەر ڕەگەزەکە نێر بوو، جێناوی نێرینەی بۆ بەکاردەهێنین. هەندێک منداڵ لەوانەیە گەورەببن و هەمان ئەو جێناوانە بەهاربهێنن کە لەکاتی لەدایک بووندا بۆیان دانراوە، وە هەندێکی تر لەوانەیە هەست بکەن جێباوەکانیان بگۆڕڕن و لێرەشەوە چەمکی "نادوانەیی" دێتە کایەوە. کەسانی نادوانەیی جێیان نابنەوە لە قاڵبە نەریتییەکانی "ژن" و "پیاو"، یاخود "نێر" و "مێ"، بۆیە ئەوان بڕیاردەدەن ئەو جێناوانە بەکاربهێنن کە لەگەڵ دۆخی ناوەکییاندا لەو کاتەدا دەگونجێت. هەر وەک هەموومان دەزانین، ژنان جێناوە کانی "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" بەکاردەهێنن لەکاتێکدا پیاوان " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی " بکاردەهێنن. بەڵام ئەی کەسانی نادوانەیی؟ لەکاتێکدا هەندێک کەسانی نادوانەیی بڕیاردەدەن جێناوی "ئەوان" بەکاربهێنن، هێشتا هەندێکیان هەن کە هەر "ئەو: هي بە عەرەبی، شی/هێر بە ئینگلیزی" وە " ئەو: هو بە عەرەبی، هی/هیم بە ئینگلیزی " بکاردەهێنن و هەندێكی تریان جێناوی تر بەکاردەهێنن. هەروەک چۆن کەسانی نادوانەیی دەتوانن ئەو جێناوانە هەڵبژێرن کە لەگەڵیان دەگونجێت، ئەوان دەشتوانن دەربڕین و دەرخستەی جێندەریان بە شێوازی خۆیان دەرببڕن لەڕێگەی ڕەفتار و جل و بەرگەوە، بەجۆرێک کە لەگەڵیاندا بگونجێت و هەست بە ئارامی بکەن، وە کەسانی دەوروبەرییان دەبێت فێرببن کە بەڕێزبن لەگەڵیان و مامەڵەیان گونجاو بێت. لەکاتێکدا کە خەڵکی لە هەندێک وڵاتی تری جیهاندا زانیارییان هەیە دەربارەی کەسانی نادوانەیی، خەڵکی لە عێراق هێشتا هەر بوو جیناوە باوەکە بەکاردەهێنن کە بریرین لە "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" وە " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی ". لێرە لە عێراق، جێناوەکانی خەڵکی هەر زوو بڕیاری لەسەر دەدرێت لە کاتی لەدایکبووندا و هەمان جێناو بەکاردێت تا دەمرن. هیچ بیرکردنەوەیەک نییە دەربارەی کەسانی نادوانەیی و ئەمەش لەوانەیە وا لەم کەسانە بکات هەست بە نامۆیی بکەن. وەک عێراقییەک کە بیەوێت پاڵپشتی لە کەسانی نادوانەیی بکات، پرسیار لە هەموو کەسێک بکە کە تازە دەیانناسیت دەربارەی جێنەوەکانیان لەجیاتی ئەوەی خۆت بیخەمڵێنیت چونکە لە ڕاستیدا ناتوانیت بزانیت کە کەسێت لە ناخەوە چۆن هەستدەکات. لە سەرەتاوە، لەوانەیە مایەی سەرلێتێکچوون بێت کە دەربارەی جێناوی کەسەکان پرسیار بکەیت و فێر ببیت، لەوانەشە جار جار هەندێک جار هەڵە بکەیت، بەڵام ئەوەی گرنگە بریتیە لەوەی لە هەوڵدان بەردەوامبیت. زۆرێك لە کەسانی نادوانەیی عێراقی ئەزموونی خراپییان هەبووە کە پێویستە باسیان لێوەبکرێت و نوور یەکێکە لەوان. نوور کەسێکی نادوانەیی چواردە ساڵە کە جێناوەکانی "ئەو: هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی" بەکاردەهێنێت. نوور هەرگیز هەستی نەکردووە کە جێناوەکانی " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی"، کە لەگەڵ لەدایکبووندا بۆی دیاریکراوە، ئەو جێناوە بووە کە لەگەڵ شووناسی ئەودا دەگونجێت. ئەو دەڵێت " ئەو: هو بە عەرەبی؛ هی/هیم بە ئینگلیزی" لەلایەن هەمووانەوە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن پێم، بەڵام هەرگیز بەلای منەوە ڕاست نەبووە. لەکۆتاییدا دەستم کرد بەبەکارهێنانی ئەو: "هي بە عەرەبی؛ شی/هێر بە ئینگلیزی"، کە بەلامی منەوە ڕاستتر بوو. ئەگەر یەکێک پرسیارم لێبکات کە نادوانەیی چییە، من دەڵێم جۆرێکە لە هەستکردن بەخۆت کە گوێ نادات بە پێوەر و ستانداردەکانی کۆمەڵگا بۆ ڕۆلە جێندەرییەکان کە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵکی دروستکراون. زۆر بە ئاسانی، نادوانەیی بوون بە واتای ئازادی دێت بۆ هەڵبژاردنی خۆت. من زۆر گرنگی دەدەم بە فاشن بۆیە ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشم زیاتر لەژێر کاریگەری ئەمەدایە بە بەراورد بە شووناسی جێندەریم. گرنگ نییە بەلامەوە کە ئایا بابەتێکی جل و بەرگ یان فاشن پیاوانە یان ژنانە بێت. بەڵکو گرنگترین شت بەلامەوە ئەوەیە کە جوان دەربکەوم. حەزیشم لە مەیک ئەپە! بەڵام دەبێت زۆر وریا بم ئەگەر بیدەم لە دەمووچاوم. مەیک ئەپ تەنها کاتێت دەکەم کە درەنگ بێت لە ژوورەکەی خۆمدا کاتێک ماڵەوە خەوتوون و دەبێت بیسڕمەوە پێش خەوتن. کەمێک دەکەم کاتێک دەچم بۆ ئەو شوێنانەی کەسانی تری کویری لێیە، وەک ئاهەنگ و بۆنەی تر وا. تەنها یەک کات هەبوو کاتێک مەیک ئەپ بە دەمووچاومەوە بووبێت لە دەرەوە لە شوێنێکی گشتیدا، ئەمەش هەمان ڕۆژ بوو کە هەوڵی خۆکوشتنم دا. بەداخەوە، خێزانەکەم پاڵپشتیکارم نییە! هەمیشە دەمەقاڵێمانە و ئەم دەمەقاڵێیانە زۆرجار دەبن بە شتی زۆر خراپ. هەندێک جار، جلەکانم دەبینن، کە بەلای ئەوانەوە نەشیاوە لە کۆمەڵگای عێراقی ئێمەدا لەبەربکرێن، وە بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و ڕەق کاردەدەنەوە. ئەم دەمەقاڵێیانە زۆرجار کۆتاییان دێت بە دەستدرێژی جەستەیی، جنێودان و سزادان. بەداخەوە، لەدەرەوی ماڵیش بەهیچ شێوەیەک باشتر نییە. بە چەندین شێوە گێچەڵم پێدەکرێت، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە مۆڵەکان و پارکەکان و شوێنە گشتییەکان، تەنانەت لە خوێندنگەش. هەوڵمدا لەگەڵ دایکمدا باس لە ئاڕاستەی سێکسی بکەم بە شێوەیەکی گشتی وە دەربارەی شووناسی خۆم بەتایبەتی، بەڵام کاردانەوەکەی زۆر خراپ بوو. ئەو تووڕەب بوو وە بە باوکمی گوت و زۆر کێشە ڕوویدا بۆیە هەرگیز ئەم بابەتەم نەکردەوە لەدوای ئەوەوە. بەداخەوە، قسەکردن لەگەڵ چارەسازێکی دەروونی بەهیچ شێوەیەک باشتر نەبوو لە قسەکردن لەگەڵ دایک و باوکمدا. بە دزی دایک و باوکمەوە دەچم بۆلای چارەسازی دەروونی! هەواڵە خراپەکە ئەوەیە کە تەنانەت چارەسازەکەش دژی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەیە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە ناتوانم بە ڕاستگۆیی قسەی لەگەڵ بکەم دەربارەی شووناسم. قەبوڵنەکردم لەلایەن کەسانی هاوتەمەنمەوە لە خوێندنگا، ململانێ بۆ لەبەرکردنی ئەوەی دەمەوێت، وە ئەزموونکردنی گێچەڵ و هەراسانکردنی بەردەوام وای لێکردم کە ویستنم بۆ ژیان لەدەستبدەم و وای لێکردم کە ئاواتی ئەوە بخوازم کە جیاواز بوومایە لەو شێوەیەی ئێستە هەم. پێنج مانگ تێپەڕیەوە لەو کاتەوەی یەکەم جار هەوڵی خۆکوشتنم دا و تەنها چەند هەفتەیەک لەدوای دوا هەوڵی خۆکوشتنم. چەند جارێک ویستم خۆم هەڵبواسم بەڵام هەرجارێک ویستبێتم ئەوە بکەم، لە کۆتاییدا لە نەخۆشخانە خەبەرمبووەتەوە. لە دوایین هەوڵمدا، ویستم قۆڵم ببڕم بەڵام دووبارە لە نەخۆشخانە خەبەرم بووەوە و خێزانەکەم لە دەوروبەرم بوون. ئەو ڕۆژە خوێنی زۆرم لەدەستدا بۆیە ماوەیەکی ویست تا چاک بوومەوە! وە کە چاک بوومەوە، خێزانەکەم هەڕەشەی ئەوەیان لێکردم کە هەڵم دەدەنە سەرجادە ئەگەر هەر شتێکی لەو شێوەیە بکەم دووبارە. بارودۆخەکە خراپە، بەڵام هەمیشە هیوام وایە کە شتەکان بەهەر شێوەیەک بێت بەرەو باشتر بڕۆن و لە شوێنێک خەبەرم بێتەوە کە خەڵکی باشتری لێبێت کە لێم تێبگەن و منیان خۆشبوێت بەو جۆرەی کە هەم." رەند عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |