توندوتیژی خێزانی لە باوترین دیاردەکانە لە عیراق لە الیەن پیاوانەوە بەرامبەر ژنان لە ناو خێزان یان منداڵەکانیان.
چونکە لە یاسای عیراق بە تەواوی ڕێگەئەیات بە پیاوان کە مافی تەواویان هەبێت بە ئەنجامدانی ئەو کردەوانە کە بۆی بلوێت لە کردنی توندوتیژی و هەڕەشە کردن لە دژی ژن و منداڵەکانیان وەک هۆکارێک بۆ پەروەردەکردن و بەرپرسیارێتی، ئێمە وای ئەبینین ئەم دیاردانە بەردەوامە وە ڕەنگە ئەو مندااڵنەی لەو جۆرە خێزانانە گەورەبوون و پەروەردە بوون لە کانی گەورەبونیان هەمان کار ئەنجام بدەنەوە لە بەرامبەر ژن و منداڵەکانیان. وە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونسێف کە دەری خستووە لە ٠٩٪ لە مندااڵن لە نێوان تەماناکانی )یەک تا چواردە( سااڵن لە عیراق ڕوبەروی توندوتیژی ئەبنەوە بە شێوازی جۆراوجۆر،جگە لە سەدان لەو ژنانەی توندوتیژی و هەڕەشەو کوشتنیان لە بەرامبەرا کراوە لە الیەن ئەندامان خێزانەکانیانەوە یان میردەکانیانەوە. ژنانی عیراقی ئەوانەی لە تەمەنی منداڵیان یان لە هەرزەکارییا ڕوبەروی توندوتیژی ڕاستەوخۆ بونەتەوە یان لە ماڵێکا گەورەبوون کە ناجێگیرەو دایک و خوشکە گەورەکانیان توندوتیژیان بەرامبەر کراوە،ئارەزوی زیاتریان هەیە بچنە ناو پەیوندییە سۆزدارییە ناتەندروستەکانەوە بە بەراورد لەگەڵ یەو ژنانەی منداڵییەکی جێگیر ژیاون،بەرکەوتە دەرونییەکانیان کە توشی ژنانی عیراقی دەبنەوە لە ڕوی سۆزدارییەوە لە منداڵییاندا لە مێشکیان هەڵئەکۆڵرێ و کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت بە چەندین شێواز لە ژیانیان کارێک دەگەنە تەمانی بریاردان لە چونە ناو پەیوەندی سۆزداری. لەمیس دەڵێت" من لە ماڵێکدا گەورە بووم نەمدەزانی مانای لەسەخۆیی و خۆشەویستی چییە باوکم توندوتیژ بوو لە قسەکردندا و من و خوشک و براکانم و دایکمی ئەکردە ژێر بڕیارەکانی خۆی لەرارەی هەموو شتێکەوەوە ئەگەر پابەند نەبوینایە ئەوا لێیان و سەرزەنشت ئەکراین لە الیەن ئەوەوە.بەو شێوازە ژیام هەموو ساڵەکانی مناڵیم و هەرزەکاریم و چەند ساڵیکیش لە بیستەکانی تەمەنم. باوکم یەکەم پیاوی ژیانم و روانینم بوو شێوازی هەڵسوکەوتی ئەو کاریگەری کردە سەر ڕوانینم بۆ هەموو پیاوانی تر. شڵەژاوی بۆ دروست کردم لەگەڵ جۆرێک لە ترس و دڵە ڕاوکێ لە بەرامبەر هەموو پیاوان بە شێوەیەکی گشتی،لەسەرو ئەوەی کە من کەسێکی جووتڕەگەز خوازم و زیاتر ئارەزوی پیاوان ئەکەم بۆ پەیوەندییە ڕۆمانسییەکانم وەک لە ژنان،بەاڵم ژیانی خۆشەویستیم هەمیشە لەگەل پیاوان سەرکەوتو نەبووە. هەرکاتێک پیاوێک لە من نزیک ئەبێتەوە،فشارم لەسەر دروست ئەبێت چونکە مێشکم و الشەم هەمیشە ئەزموونی پەیوەندیدارییان هەیە لەگەڵ پیاواندا کە توندوتیژی و قسەی ئازاربەخشیان هەیە. لەبەر ئەوە وا خۆم ئەبینم لە بەستراوم لە دۆزینەوەی هاوڕێی پیاو،هەرکاتێک هەلی دۆزینەوەی پیاوم بۆ ئەڕەخسێت،نائاگاییم یادەوەرییە ناخۆشەکان ئەهێننەوە یادم و چیرۆکەکە بە دورکەوتنەوەم لێی کۆتایی یەت. من مەبەستم نییە هەڵسوکەوت بکەم بە ساردی یان بە شێوەیەکی میزاجی بەاڵم هەموو ئەوەی کە هەیە من ئەترسم وە بگرە ترسێنراوم بەوەی زۆرینەی خەڵک وا بیرئەکەنەوە کە جووت ڕەگەزخوازی نێر و جووت ڕەگەزخوازی مێ ئەوان ئەو گروپەن کە زۆرترین چێژ لە پەیوەندییەکان وەرئەگرن،چونکە پەیوەندی دائەنێن لەگەڵ پیاوان و ژنان ،گوێنیست بوونم بەمە زیاتر بێتاقەتم ئەکات چونکە من نەمتوانیوە ئەو خپشەویستییەم دەست کەوێت لە پیاوان لەگەڵ هەبونی ڕاکێشانی زیاترم بۆ پیاوان بە بەراورد لە ژنان وە نازانم ئایە ڕۆژێک ئەم بەربەستە تێک دەشکێنم وە توانام هەنێت لە پەیوەندییەکی ئاساییا بژیم لەگەل ئەوپیاوەدا کە لەگەڵی ڕێک ئەکەوم.هەموو ئەوەی من لێی دڵنیام ئەوەیە کە من وەک دایکم قبوڵی ناکەم کە چۆن باوکم هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەکرد و لێی ئەیاو سوکایەتی پێ ئەکرد. توندوتیژی ئارەزوی ڕەگەزخوازیت ناگۆڕێت بەاڵم وات لێدەکات نەتوانی پەیوەندییەکی سۆزداری وا دابمەزرێنیت کە تەندروست بێت و ڕاست بێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سەرنج ڕائەکێشن. لەم ڕێگە دورەی لە پێشمە ڕەنگە پێویستم بەوە هەبێت چارەسەری دەرونی خۆم بکەم و تا بتوانم دەرونی خۆم چارەسەر بکەم و بڕوانکەم کە پیاوانێکی باش و گونجاو بونیان هەیە و بتوانم بکەومە پەیوەندییەوە لەگەڵ پیاوێکدا. پێویستە لەسەرم باوەر بەوە بهێنم کە باوکم باشترین نموونە نییە بۆ ئەوەی مرۆڤ نتوانێت چی بێت
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |