ئاوڵەی مەیمون چییە؟
كۆڤیدتەنها ماوەیەک پێش ئێستا کۆتایی هات کاتێک سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی هەواڵ دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ دەربارەی ئاوڵەی مەیمون، كەواتە ئاوڵەی مەیمون چییە؟ ئاوڵەی مەیمون ىەکێکە لە نەخۆشییە گواستراوەکان واتە دەتوانرێت لە کەسێکەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر وە هەندێک لە نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشە و بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و دروست بونی ئازاری ماسولکە و دواتر دروست بونی بلق لەسەر هەموو جەستە. لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک یان ڤاکسینێک بۆ ئاوڵەی مەیمون نییە. بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا کەسێک کە توشی نەخۆشی دەبێت پاشان چاک دەبێتەوە بەبێ وەرگرتنی دەرمان لە دوای دوو تا سێ هەفتە لە توشبوون. ئاوڵەی مەیمون توانای گواستنەوەی هەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا لە ڕێگەی جووت بونەوە ئەگەر لە ڕێی لیکی ناو دەم یان جووت بونی دواوە (کونی کۆم) یان جووت بون لە پێشەوە بێت و لەبەر ئەوە توانای گواستنەوەی هەیە یان لە جیاڕەگەز خوازەکان و هاوڕەگەز خوازەکان .باوەشکردن و ماچکردن ودەست لێدان لە توشبووەکەوە نەخۆشییەکە دەگوێزرێتەوە. جگە لەوەش لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکەی لە کاتی دووگیانیدا یان لە ڕێگەی تێکەڵکردنی خوێنی کەسێکی هەڵگری نەخۆشییەکە بە کەسێکی توش نەبوو واتە تەندروستە وە هەموو کەسێک بێ گوێدانە تەمەن و ئاڕاستەی سێکسی گونجاوە بۆ توشبوون و وەرگرتنی ئەم نەخۆشییە و بۆ کەسانی تریشی بگوازێتەوە. نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون تازە نییە و بە دڵنییاییەوە بە هۆی جوتبوونی هاوڕەگەزخوازانەوە دروست نەبووە پێچەوانەی ئەو هەواڵ و بڵاوکراوانەیە کە لەلایەن هەندێ کەسەوە پشتگیری ئەکەن و باوەڕ پێکراوە. بۆچی خەڵکی سەرزەنشتی پیاوانی هاوڕەگەز خواز دەکەن لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون؟ بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، نەخۆشییەکە سەرەتا لە ساڵانی حەفتاکانەوە سەری هەڵداوە و یەکەم توش بوو منداڵێکی نۆ ساڵان بووە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی بە شلەمەنی ئاژەڵەوە هەبووە و بم شێوەیە گوازراوەتەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤەکان تا ئەو کاتەی کۆنتڕۆڵ کرا دواتر نەخۆشییەکە لە ١٠ وڵاتی ئەفریقی بڵاو بووەوە بەڵام دواتر خرایەوە ژێر کۆنتڕۆڵ . ئاوڵەی مەیمون لە ماوەی ئەم ساڵدا دەستی بە بڵاو بوونەوەی کردەوە و هەندێ کەس لە چەندین وڵات بەڵام ئەم جارە بەستیانەوە بە سێکسێکی هاوڕەگەزخوازانەوە ئەمەش بەهۆی هەبونی ڕێژەیەکی زۆر لە توش بوان لە ناو هاوڕەگەز خوازان بە بەراورد لەگەڵ توشبوانی جیاڕەگەز خوازان . دەستپێکی هێرشەکان دژ بە کەسانی هاوڕەگەزخوازان لەوکاتەوە بوو کە دوو پیاوی هاوزەگەز خواز لە دوو وڵاتی جیا لە ئەوروپا بڵاوکرانەوە وەک تووشبوی نەخۆشییەکەن و لە هەمان کاتدا تاوانبارکردنی ڕاستەوخۆ بۆ پیاوانی هاوڕەگەز خواز و پیاوانی دوو ڕەگەز خواز بەوەی کە زۆرینەیان سێکس لەگەڵ خەڵکی هاو ڕەگەز ئەکەن. ئەمە بۆشای دروستکرد بۆ کەسانی دژ بە هاوڕەگەز خوازی بۆ زیاتر هێرش کردنە سەر پیاوانی هاوڕەگزخواز و دووڕەگەز خوازان بە بەکارهێنانی بڵاو بوونەوە و دروست بوونی ئەم نەخۆشییە وەک هۆکارێک بۆ ترساندنی خەڵک و کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ' هاو شێوەی دروست کردنی ئەو دۆخەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز بوو کە هەندێک کەس وەک سزایەک لە لایەن خوداوە بو کەسانی هاوڕەگەز خوازان دانراوە پیاوی هاوڕەگەز خواز و پیاوی دوو ڕەگەز خواز چییە لە عيراق؟ وەک هەمیشە هاوڕەگەزخوازان لە عیراق ڕەخنەیان لێ گیراوە و هەڕەشەیان لێ کراوە کاتێ ئاوڵەی مەیمون دەستی بە بڵاو بونەوە کردووە . مقتدى الصدر پیاوێکی ئیسلامی سەرکردەی ڕەوتی الصدر لە عيراق لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئاوڵەی مەیمون جگە لە سزایەکی خودایی بۆ هاوڕەگەز خوازان هیچی تر نییە و داوای لێکردن خۆیان بگۆڕن و خۆیان چاک بکەنەوە. مقتدى الصدر هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی ڕۆژێکی تایبەت کرد لە دژی هاوڕەگەزخوازی وەک ڕێگایەک بۆ وەستان لە دژی كۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە عيراق. ئەم هەواڵە نا ڕاستانەی لەناو خەڵکدا بڵاو کراونەتەوە زیانێکی زۆر بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی عيراق ئەگەیەنن ئەگەر کەسێک تووش ببێت تەنانەت سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەش نەبووبێت بە هۆی ئەنجامدانی سێکسەوە ئەوا ئەم باوەڕە هەڵەیە دەتوانێت مەترسیەکی زۆر دروست بکات و تۆمەتبار بکرێت بە هاوڕەگەز خوازی و دەستدرێژی دەکرێتە سەر. خەڵکی ئامادەنین بچنە ناو خولێکی نوێی ترس و دڵەڕاوکێ وەک ئەوەی کە لەلایەن کۆڤید دروست بووە،ئەو پەتایە بە تەنیا و لەسەر کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە دۆخێکی مەترسیدار دادەنرێت و لەگەڵ گۆشەگیریەکی زۆردا ڕوو بە ڕووی ئازارێکی لاشەیی و یان دەرونی بوونەوە. لەسەر بنەمای ئەزمونە ترسناکەکە ,ئێمە دەڵێین, چی ئەگەر بانگەشەی بوونی ئاوڵەی مەیمون بڵاوبێتەوە،ئێستا هەموو سەرزەنشت کردن لەسەر کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەیە؟
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |