عیڕاق کویر ئیدانەی ئەو هێرشە توندانە دەکات کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانی کوردستان عومەر گوڵپییەوە دژ بە هاوڵاتییانی سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ سەرکردایەتی دەکرێن. ئەو داوا یاساییەی کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانەکەوە تۆمار کراوە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی ئازادی دەربڕین، ئازادی بیروڕا و مافەکانی مرۆڤی دیکەی دانیشتوانانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە فەراهەم کراون.
بانگەشەی ئەو دژ بە هاوڕەگەزخوازی و فرەچەشنەیی سێکسی بێ بنەمان و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتییە و بڵاوکردنەوەی ترسە لەڕێگەی بەکارهێنانی زانیاری ناڕاستی کۆن کە چیتر پشتییان پێنابەسترێت. بانگەشەی ئەوەی کە هاوڕەگەزخوازی نەخۆشییەکی دەروونیە لەلایەن ڕێکخراوە سەرکردەکانی تەندروسی لە جیهاندا ڕەتکراوەتەوە، لە نێوان ئەوانەشدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە لە ساڵی ١٩٩٠دا ڕایگەیاند هاوڕەگەزخوازی بارێکی سرووشتی بوونە، هەروەک جیاڕەگەزخوازی، وە نەخۆشی دەروونی نییە. بە هەمان شێوە، بانگەشەی ئەوەی کە هاوڕەگەزخوازی دژی یاسای ناوخۆیە نادروستە، چونکە نە یاساکانی هەرێمی کوردستان و نە یاسا فیدڕاڵییەکانی عێراق، وە نە ئەو یاسا نێودەوڵەتییانەی عێراق پشتڕاستی کردوونەتەوە ئیدانەی هاوڕەگەزخوازی دەکەن. بگرە زۆرێک لە یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەریانە لەسەریان بڕۆن فەراهەمی مافەکانی مرۆڤ دەکەن بۆ هەمووان، بەبێ گوێدانە شووناس و پێناسی کەسەکان. وەک ئەندامێکی پەرلەمان، گوڵپی دەبێت پشت بە ڕاستییەکان ببەستێت کاتێک بۆ ڕای گشتی قسە دەکات. وەک نوێنەرێکی دانیشتوانانی هەرێمی کوردستان و ئەفسەرێکی یاسا، بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکار خیانەتکردنە لە متمانەی گشتی کە خەڵکی بە پەرلەمانتارەکە و سیستەمی سیاسییان بەخشیوە. ئێمە داوا دەکەین لە دادگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەستبەجێ داوا یاساییەکە ڕەت بکەنەوە و پارێزەری مافەکانی هەموو دانیشتوانان بن بەبێ گوێدانە شووناس و پێناسیان.
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
May 2023
Categories |