عیڕاق کویر بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنی بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێی دەکات کە لەم مانگەوە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە دەکات. بەڕێوبەرە تازەکە ئەزموونی چەندین ساڵ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤی کۆمەڵ و گروپی جیاواز. بۆرد و تیمی عیڕاق کویر بەپەرۆشن بۆ پاڵپشتیکردنی بەڕێوبەرە نوێیەکە لە مانگان و ساڵانی داهاتوودا. ئەمیر عاشور، دامەزرێنەری عیڕاق کویر و سەرۆکی بۆرد دەڵێت "وەک دامەزرێنەری عیڕاق کویر، داهاتووی ڕێکخراوەکە و داهاتووی بزوتنەوەی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە گرنگترین شتن بۆ من. شتێکی گەلێک سەرەکی بوو کە یەکێک هەڵبژێرین کە بەسۆز بێت بۆ کارەکە و خۆی بۆ تەرخان بکات. هەموومان لە بۆرد باوەڕمان وایە کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێی هەڵبژێردراو کەسی ڕاستە بۆ سەرکردایەتی کردنمان. ئێمە هەموومان ئامادە و بەپەرۆشین بۆ فەراهەمکردنی سەرکەوتنی بەڕێوبەرەکە و لەڕێگەی ئەویشەوە سەرکەوتنی ڕێکخراوەکە و بزوتنەوەکە."
بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێی عیڕاق کویر ئەوەی هەڵبژاردووە کە لە ئێستادا ناسنامەی بە نەزانراوی بهێڵێتەوە چونکە ئەو هیوای وایە کە هەڵبستێت بە کاری مەیدانی زیاتر لەناو عێراقدا. لەگەڵ دەسبەکاربوون بە پلە نوێیەکەی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێی عیڕاق کویر هەندێک لە بیرەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای عیڕاق کویردا هاوبەشی پێدەکات. دەڵێت: "لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا، بەشداری کاری چەندین ڕێکخراوم کردووە کە بۆ مافەکانی مرۆڤی کۆمەڵە جیاوازەکان داکۆکیان کردووە. لە هەموو کارێکمدا، هەمیشە خۆم تەرخانکردووە بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی کۆمەڵە پەراوێزخراوەکان، جا چ ژنان، ئاوارە، ڕزگاربووانی داعش یاخود کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلگەزێڕینە بووبێتن لە عێراق. کارکردن لەگەڵ ئەم کۆمەڵانەدا هەلی ئەوەیان پێبەخشیم کە خۆم و جیهان بەشێوازێکی جیاواز ببینم. ئەمڕۆ، باوەڕم وایە کە من کەسێکی باشترم بەهۆیانەوە. بەئەندامبوون لە عیڕاق کویر بژاردەیەکی ئاسان بوو. من لە سەرەتای دەمەزراندی عیڕاق کویرەوە ئاگام لە کاری ڕێکخراوەکە بووە و شوێنی کەوتووم. ئەو کارەی عیڕاق کویر پێی هەستاوە بۆ کۆمەڵگای کویر لە عێراق ئەندێشەبەخش بووە بۆ من و هانی دام کە ببمە ئەندامێک لە تیمەکە. لەگەڵ هاوکارە نوێیەکانمدا، خۆمان تەرخانکردووە و بەپەرۆشین بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی تەنانەت زۆرتر لە عێراقییان. لەڕێگەی کارکردن لەگەڵیان، دەمانەوێت پەرە بە کاری داکۆکیکردنمان بدەین لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێوەدەوڵەتیش، وە دەنگی هەموویان بەرزبکەینەوە تا بیستراوبن. ئەمڕۆ، لەگەڵ بەشداریکردنم لەم تیمە بێوێنەیەدا، من زۆر بەپەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵیان و هەروەها کارکردن لەگەڵ ئەندامانی بۆرد، فەندەرەکانمان (پارەبەخشان)، وە لایەنە هاوبەشەکانمان. دەخوازم سوپاسی هەمووان بکەم بۆ متمانە و پاڵپشتییان. دەزانم کە بەیەکەوە دەتوانین دهاتوویەکی باشتر بۆ ڕێکخراوەکە وە بۆ هەموو عێراقییانی کویر بونیاد بنێین
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |