لەبەرئەوەی تا ئەمڕۆش ڕەگەزگۆڕان (ترانسجێندەر، ترانس) لە جیهاندا بەرزترین ڕێژەی مردنیان هەیە لە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ لە جیهاندا، گۆڕانێکی ئەرێنی لە نەخشاندنی وێنەیەکی ڕوون دەربارەی ئەوەی ئایا ڕەگەزگۆڕان لە ڕاستیدا کێن زۆر گرنگە.
پێویستە یەکتر فێری ئەوە بکەین کە چۆن ڕێز لە جیاوازییەکان بگرین کە هەریەکێکمان دەکەن بە تاکێکی تایبەت و ناوازە. بۆ ئەوەش پێویستە هەمیشە لەیادمان بێت کە جیاوازبوون هەمیشە بە مانای خراپ یاخود سەیروسەمەرە نایەت، تەنها بە مانای ئەوە دێت کە پێویستە کەسەکان خۆیان بەو جۆرە بناسێنن کە ئاشتی ناخیان دەداتێ. ئەمڕۆ یادی ڕۆژی جیهانیی بینراویی ڕەگەزگۆڕان دەکەینەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر تاوانەکانی ڕق و جیاکاری دژ بە کەسانی ڕەگەزگۆڕ کە لە جیهاندا ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبەوە. لە عێراقدا، وەک زۆرێک لە وڵاتانی تر، ڕەگەزگۆڕان ئەوانەن کە لەبیر دەکرێن و قبوڵ ناکرێن، لەبەر ئەوەی زۆر لە عێراقییان، لە نێوانیشیاندا ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+، ڕەگەزگۆڕان قبوڵ ناکەن. لەبەرئەوە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هێشتا پێویستە و هەر پێویست دەبێت هەتا ڕەگەزگۆڕان مافی یەکسانیان پێدەدرێت وەک کەسانی تر. بۆ ئەم ڕۆژە تایبەتە، عێراق کویر دەخوازێت پەیامی خۆشەویستی و پاڵپشتی بڵاو بکاتەوە کە لەلایەن ڕەگەزگۆڕانی عێراقی و پاڵپشتیکارانی عێراق کویرەوە بۆ هەموو ڕەگەزگۆڕانی عێراق نووسراون. ئەو پەیامانە لەلایەن کەسانێکەوەن کە لە پێشینە و باوەڕ و ئاڕاستەی سێکسی و شووناسی جێندەری جیاوازەوە هاتوون بەڵام هەموویان خاوەنی هەمان خولیای گۆڕینی ئەو نەریتە کۆمەڵایەتییانەن کە دەیانەوێت دەنگی ئێوەی ڕەگەزگۆڕان نزم بکەنەوە: " ڕۆژی جیهانیی بینراویی ڕەگەزگۆڕاندا، ئێمە ئاهەنگ بە ئێوەوە دەگێڕین، هاوڕێیانی ڕەگەزگۆڕمان و هەرکەسێک کە بکەوێتە ژێر چەتری ڕەگەزگۆڕییەوە. ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بەوانەوە کە هەلی ئەوەیان بۆ ڕەخساوە دەست بکەن بە گەشتی ڕۆشتن بەرەو ئەو ژیانەی خۆیان دەیخوازن، وە ئەوانەش ئە جارێک دەستییان بەو گەشتە نەکردووە. هەر وەک لاڤێرن کۆکس دەڵێت "ئێمە لە شوێنێکداین کە زیاتر و زیاتر کەسانی ڕەگەزگۆڕ دەیانەوێت بێنە پێشەوە و بڵێن ئەوە منم." بە هەموو هاوڕێیانی ڕەگەزگۆڕمان دەڵێین، ئێوە بینراون. بۆ هەموو ئەوانەی کە هەموو ڕۆژێك بە دژواریدا تێدەپەڕن، ئێوە خۆشەویستن. ئێمە ئەوە نین کە کەسانی تر بەناوی ئێمەوە دەیڵێن، ئێمە ئەوەین کە خۆمان بۆخۆمانی دەخوازین و دەیزانین، وە ئێمە ئەوەین کە خۆشمان دەوێت. ئێمە لێرەین بۆ پاڵپشتیکردن لەوەی تۆیت وە لەوەش کە خۆت هەڵیدەبژێریت. بۆ هەمووتان، ڕۆژی بینراوی ڕەگەزگۆڕان پیرۆزبێت." - پەیامێکی خۆشەویستی و پاڵپشتی لەلایەن: رەفیف، پاڵپشتیکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە بەغدادەوە. "من وەکو خۆم پاڵپشتی لە کەسانی ڕەگەزگۆڕ و مافەکانییان دەکەم. باوەڕم وایە کە شتێکی زۆر سەرەکی و گرنگە کە پاڵپشتیی خۆمان ببەخشین بە یەکێک لەو کۆمەڵانەی کە بە زۆرترین ڕادە پەراوێزخراون و بەهەڵە لێیان تێگەیشتراوە لە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ و لە جیهاندا بە گشتی. کەسانی ڕەگەزگۆڕ دووچاری هەموو جۆڕێک جیاکاری دەبنەوە و بوونیان بە هەڕەشەیەک دادەنرێت بۆ سەر بەهاکانی پیاوسالاری و سەرمایەداری، کە چەقیان بەستووە لە ڕۆڵە جێندەرییە سەرکوتکارەکان و دەبنە هۆی توندوتیژی جێندەری کاتێک کەسەکان بەشداری لەو ڕۆڵە کۆمەڵایەتییە جێندەرییانەدا ناکەن کە بەپێی ڕەگەزی بایۆلۆجی بۆیان دیاریکراوە. کەسانی ڕەگەزگۆڕ بەرەنگاری دیدی دوانەیی جیاکاری جیهان دەکەن. بوونیان بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەم نەریتە کۆمەڵایەتییە پشتگوێخەرانە ڕاست نین. ئێمە وەک فێمینیست، چالاکوان و داکۆکیکاران پێویستە بجەنگین بۆ مافەکانی هاوڕێکان و خێزانەکانمان کە ڕەگەزگۆڕن. هەروەها کۆمەڵگایەکی پاڵپشتیکار زۆر سەرەکی و بە بەهایە بۆ هەر تاکێک کە بەرەنگارییەکانی ژیاندا تێدەپەڕێت، وە ئەمەش زۆڕ ڕاستە بۆ کەسانی ڕەگەزگۆڕ." - پەیامێکی خۆشەویستی و پاڵپشتی لەلایەن: ژیر بەزاز، پاڵپشتیکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە سلێـمانییەوە. “دەزانم چەند گرانە کە تاکێکی کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەڵاتیی وەک ئێمە بیت و دەتوانم بیر لە ڕادەی ئەو ووزە نەرێنی و وشە ناشرینانە بکەمەوە کە ڕۆژانە دەیانبیستیت و کە لە زاری نەک تەنها کەسانی نەناسراوەو بەڵکو لە زاری کەسانی نزیک لە خۆشتەوە دێن کە لە ڕاستیدا دەبوو ئە کەسانەبوونایە کە پاڵپشتییان لێدەکردیت و لە هەمووان زیاتر تۆیان قبوڵبکردایە. بەڵام پێویستە تۆ ئەوەش بزانیت کە من و چەندین کەسانی تری وەک من هەمیشە پاڵپشتیکاری تۆ دەبین و ئەموومان ئامادەین کە ئەو خۆشەویستی و ئاشتی و پاڵپشتییەت پێببەخشین کە پێویستت پێیەتی. لە هەمووشی گرنگتر، ئێمە ناوەستین تا تۆ دەبیتە خاوەنی هەموو ئە ئازادییەی شایەنی تۆیە. ئامۆژگاری من بۆ تۆ ئەوەیە کە نەهێڵیت هیچ کەسێک ئازارت بدات و بە کەمت بزانێت، جا ئەو کەسە هەر کێیەک بێت. لەم ژیانەداو دژ بەم کۆمەڵگایە بجەنگە کە برسییەتی تۆ لەناوبەرێت و لەیادت بێت کە هیچ شتێک بە ئاسانی نایەت. هیوادارم ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت. خۆشەویستی و پاڵپشتی و ڕێز بۆ تۆ دەنێرم جا لە هەرکوێیەک بیت." - پەیامێکی خۆشەویستی و پاڵپشتی لەلایەن: کەوسەر، پاڵپشتیکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە تورکیاوە. "من کوڕێکم لە جەستەی کچێکدا لەدایکبووم. پەیامی من بۆ هەموو ئەوانەیە کە لە بارودۆخێکی وەک ئەوەی مندان. دەزانم دەربارەی هەموو ئەو دژواری و شەڕە ناوکییانەی تۆ پێیدا تێدەپەڕیت، بەڵام پێویستە لە یادت بێت کە ئێمە تایبەتین بۆیە تکایە ڕقت لە خۆت نەبێت یان خەفەت لە بارودۆخت بخۆیت. ئەزموونی ئێمە تایبەتییە، بەهەموو ئەو باشی و خراپییەی پێیدا تێدەپەڕین. بەڵام دەبێت بزانیت کە هیچی خەتای خۆت نییە چونە ئێمە وەک کەسانی ڕەگەزگۆڕ ئاسایین وەک هەموو کەسانی تر. ئەوەی لێت داوا دەکەم بریتییە لەوەی گرنگییەکی باش بەخۆت بدەیت. خۆزگە دەمتوانی هەریەکێک لە ئێوە ببینم کە ئێستا ئەم پەیامە دەخوێنێتەوە. ناتوانم دەری ببڕم خۆشەویستیم بۆ هەمووتان چەند زۆرە و ناتوانم وەسفی هەستەکانم بکەم چونکە دەزانم کەسانی وەک من زۆرن. خۆتت خۆش بوێت و بەهای خۆت بزانە. هیوادارم بە هەموو خواست و ئاواتەکانت بگەیت و سوپاس بۆ بەخشینی کاتی خۆت بۆ خوێندنەوەی ئەم پەیامە." - پەیامێکی خۆشەویستی و پاڵپشتی لەلایەن: هانا، ڕەگەزگۆڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە کەربەلاوە. بۆ ئەوانەی ئەم بڵۆگە و ئەم نامەیە دەخوێننەوە، ئەزانم بارودۆخەکە خراپە و کاتێکی سەختە بۆ تۆ. دەزانم کە زۆرێک لە خەڵکی مامەڵەیان جوان و هاوڕێیانە نییە، دەزانم کە تۆ گوێت لە زۆر لە کەسانی گێچەڵکار بووە و بە زۆر کێشەدا تێپەڕیویت کە هیچ مانایەکییان نەبووە، بەڵام دەمەوێت بزانیت کە تۆ لەمەدا بەتەنها نیت. پێویستە خۆشی ببینیت لەو سەرکەوتنە بچووکانەی پێیان گەیشتوویت و ئەو هەنگاوە بچووکانەی ناوتن بەرەو گەیشتن بە جێندەری ڕاستەقینەی خۆت. دەمەوێت بزانیت کە ئێمە تۆمان خۆشدەوێت و دەزانین بە چ ناڕەحەتییەکدا تێدەپەڕیت. دەنگت بیستراوە، وە ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین. هیوای ڕۆژانێکی جوانتر و کاتی خۆشبەختی زیاتر و داڕمانی دەروونی کەمترت بۆ دەخوازم و هیوادارم هەرگیز بە شتێکدا تێنەپەڕێت کە تووشی داڕووخانت بکات. هەمیشە لەبیرت بێت کە زەردەخەنەیەک لەسەر دەمت بێت و لە جەنگین بەردەوامبە چۆنکە ڕۆژێک دێت هەموو شتەکان باشتر دەبن." - پەیامێکی خۆشەویستی و پاڵپشتی لەلایەن: نورا، ڕەگەزگۆڕێک لە بەغدادەوە. رەند عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
Archives
February 2025
|