ئەگەر زۆرە کە هەمووتان بیستبێتتان دەربارەی نەخۆشییە گواستراوەکان لەڕێگەی سێکسەرە. بەڵام ئایا دەزانیت جیاوازییان چییە لەگەڵ هەوکردنە گواستراوەکان لەڕێگەی سێکسەوە؟
بە سادەیی، هەوکردنە گواستراوەکان لەڕێگەی سێکسەوە ئەو هەوکردنانەن کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە لەڕێگەی بەکتریا، پێشەنگی و ڤایرۆسەکانەوە کە دەچنە ناو لەشەوە بە چالاکی سێکسی یاخود ناسێکسی. کاتێک ئەوە ڕوودەدات، دەووترێت کە ئەو کەسە هەوکردنێکی سێکسی هەیە. بەپێی زانکۆی تولاین، ئەو کەسانەی هەوکردنی سێکسییان هەیە دەکرێت بۆ کەسێکی تری بگوازنەوە لەڕێگەی ئەنجامدانی سێکسەوە یاخود گۆڕینەوەی شلەکەن لەشی وەک خوێن، میز، دەرداوی ژێ، و هی تر. ڕێگایەکی تر ئەوەیە کە بەرکەوتنی پێست هەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە هەوکردنێکی پێستی هەیە لەو شوێنەدا کە هەوکردنەکە چالاکە. هەبوونی هاوبەشی زۆر وە/یان بەکارنەهێنانی بەرگری ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە سێکسییەکان زیاد دەکات بۆیە لە یادت بێت وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری یارمەتی خۆت و هاوبەشەکانت دەدات خۆتان لە چەندین گرفتی تەندروستی بەدووربگرن. جگە کەوەش، وەرگرتنی یارمەتی پزیشکیی باش یارمەتیت دەدات، ئەگەر خۆت هەوکردنێکت هەبێت، کە خوت بپارێزیت لە کێشەی تەندروستی لە داهاتوودا. ئێچ ئای ڤی، هەوکردنی جگەر، زوهری و سیفلس و کڵامیدیا هەموویان نموونەی هەوکردنی سێکسین. هەندێک لەم هەوکردنانە دەگوازرێنەوە تەنها لەڕووی سێکسەوە وە هەنێکی تریان دەگوازرێنەوە بە چالاکی سێکسی و ناسێکسیش. زۆر جار هەوکردنە سێکسییەکیان هیچ نیشانەیەکییان نییە، بۆیە هەڵگرەکەیان دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر هەیبێت و پێی نەزانێت. هێشتا کەسانێک هەن کە نیشانەیان دەبێت. پێویستە بزانیت کە لەبەر ئەوەی یەکێک هەوکردنی سێکسی هەیە و جەستەی بە باشی ئیشدەکات واتای ئەوە نییە کە هیچ کێشەیەکییان نابێت لە داهاتوودا. هەوکردنە سێکسییەکان دەبێت بە هەند وەربگیرێن چونکە لەوانەیە ببنە نەخۆشیی گواستراوە لەڕووی سێکسەوە. دەتوانین بڵێین کە نەخۆشییە گواستراوەکان لەڕێگەی سێکسەوە قۆناغێکی دواتری هەوکردنە سێکسییەکانن کە دەردەکەوێت کاتێک کە هەوکردنی سێکسی هەیە چارەسەری تەواو وەرناگرێت لە کاتی خۆیدا. لەوانەیە کە گوێت لێ بووبێت خەڵکی وتبێتیان یاخوس خوێندبێتتەوە کە دوو دەستەواژەی "هەوکردنی گواستراوە لەڕێگەی سێکسەوە" لەگەڵ "نەخۆشی گواستراوە لەڕێگەی سێکسەوە" وەک هەمان شت بەکارهێنرابێتن. بەکارهێنانی ئەم دوو دەستەواژەیە وەک ئەوەی یەک شت بن لەوانەیە ببێتە هۆی سەرلێتێکچوون چونکە هەوکردن مەرج نییە ببێتە هۆی نەخۆشی. وەک عێراقییانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە، لەوانەیە مەترسیدار بێت وە هەندێک جار مەحاڵ بێت سەردانی نۆڕینگە بکەین بۆ پشکنین. بۆیە پێویستە بەدوای زانیاریدا بگەڕێیت و خۆت فێربکەیت دەربارەی ئەم هەوکردنانە و چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان. وە ئەگەر پێویستت بە پشکنینە، پرسیار بکە لەوانەی دەیانناسیت و متمانەیان پێدەکەیت. ڕێدین کە پیاوێکی هاوڕەگەزخوازە لە سلێمەنەوە باسی ئەزموونی خۆیمان بۆ دەکات لەگەڵ هەوکردنە سێکسییەکان و دەڵێت، "من تووشی زوهری بووم نزیکەی ساڵێک لەمەوپێش پێش کاتی کەرەنتین. بەپێی نیشانەکان بە نەخۆشییەکەم زانی کە بریتی بوو لە ئازار لە گونەکانمدا. بارێکی زۆر ناخۆش بوو چونکە دڵنیا نەبووم لە چوون بۆ پشکنین. بۆیە قسەم کرد لەگەڵ هاوڕێیەکی هاوڕەگەزخوازم کە خۆشی پزیشکە. ئەو زۆر بە جوانی قسەی لەگەڵ کردم و یارمەتی دام بێ هەوەی هەراسانم بکات. جگە لەم هاوڕێیەم تەنها بەو کەسەم ووت کە هاوبەشی سێکسم بوو وە بە کەسی ترم نەووت. هاوڕیکەم تەنها لەڕێگەی نیشانەکانەوە نەخۆشییەکەی دەستنیشان کردم و وتی بە ئەگەری زۆرەوە ئەو نەخۆشییەت هەیە. پێی ووتم بچم چ دەرمانێک بکڕم بێ ئەوەی بچم بۆلای پزیشک. پێی ووتم کە هەرچەندە پشکنینی تاقیگە زۆر سەرەکییە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی، لەوانەیە ئەزموونێکی ناخۆش بێت کاتێک کارمەندانی تاقیگە بەجۆرێک سەیرت بکەن. بۆیە ئەو چارەسەرێکی گشتی دا بە من. ئەو چارەسەرە نیشانەکانمی نەهێشت و لە نەخۆشییەکە ڕزگارم بوو. هەرچەندە حەزم دەکرد لە تاقیگەیەک پشکنین بکەم بەڵام لەبەر ترس نەچووم بۆ تاگیکە. هاوڕێم هەبووە، بە جیاڕەگەزخوازیشەوە ، کە ئەزموونی خراپییان هەبووە لای پزیشک و تاقیگە کاتێک بۆ چارەسەر سەردانییان کردوون. من زوو زوو پشکنینی ڤایرۆسی دەکەم ، وەک ڤایرۆسی کەمی بەرگری، هەوکردنی جگەر جۆری بی و سی چونکە ئەمانە گشتی ترن. بەڵام حەز ناکەم پشکنینی کڵامیدیا یان زوهری ئەنجام بدەم چونکە ئەوانە زۆر دیارن. ئامۆژگاری من بۆ کەسانی سەر بە پەلکەزێڕینە لە عێراق ئەوەیە کە تا دەتوانن بە ڕەفتارە سەلامەتەکانەوە سێکس ئەنجام بدەن، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ یەکێکیشدا بێت کە بە متمانەی پێدەکەن. هەڵەتێگەیشنێکی باوە لەنێوان پەلکەزێڕینەییەکانی عێراقدا کە دەڵێن کەسێک پاکە تەنها لەڕووی ڕووکەش و شکڵەوە. لەبیرتان بێت هەوکردنە سێکسییەکان باون لەنێوان هەموو جۆرە کەسێکدا و پەیوەندی نییە بە ڕێکوپێکی ڕووکەشەوە، خەڵکی کوێن، یان ئاستی ڕۆشنبیرییان. هەروەها ئەگەر کەسێک ئێچ ئای ڤی نەبێت مانای ئەوە نییە کە هیچ نەخۆشییەکی تریان نییە. نەخۆشی سێکسی پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئایا تۆ کەسێکی باشی یان خراپ. بۆیە پێشنیار دەکەم تا چەندێک دەتوانن هەوڵ بدەن پشکنینی نەخۆشییە سێکسییەکان ئەنجامبدەن. لەوانەیە گران بێت، بەڵام تا زووتر بزانی باشترە. لە کۆتاییدا پێشنیار دەکەم کە پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوەکانی وەک عیڕاق کویرەوە بۆ ئامۆژگاری دەربارەی سێکس. ئەمانە لەوانەیە ئەگەری تووشبوونت کەم بکەنەوە." هەرچەندە هەست بە چەقبەستوویی بکەیت، بیرت بێت کە یارمەتی هەیە. عیڕاق کویر پێشنیار دەکات کە خۆپاراستن بەکاربهێنیت لە کاتی سێکسدا و هاوبەشەکانت بە وریایی دیاری بکەیت. هەوکردنەکان لەوانەیە تووشی هەر کەسێک ببن جا تەمەنیان چەند بێت و چ ئاڕاستەیەکی سێکسییان هەبێت. بۆیە گرنگی بە خۆت بدە. وە لە بیرت بێت بێیت بۆلای ئێمە یاخود ڕێکخراوی تر کە پاڵپشتی لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەکات ئەگەر پێویستت بە ئامۆژگاری بوو لەسەر خۆپاراستن. ئێمە بە یاریمەتیدانت شادمان دەبین.
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
May 2023
Categories |