سەرەتا رووبەرووی هیچ سزایەک نابنەوە بەبێ بوونی بەڵگە
هەربۆیە ئەتوانن مەترسیەکانی یاساکەلەسەرخۆتان کەم بکەنەوە بەڕادەیەکی زۆرلەرێگەی سڕینەوەی بەڵگەکان ونەهێشتنیانلەدوای خۆتان ولەوعێراقەی کەسەختە رای خۆت دەربڕی تێیدا وەک ئەندامێکی کۆمەڵگەی (ە،د،ڕ،ە،ج) بۆیە پەنائەبەنە بەرجیهانی دەستکردئەمەش وائەکات ئاسایشی ژمارەیی یەکێک بێت لەگرنگترین بابەتەکانوکۆمەڵگەی(ە،د،ڕ،ە،ج)ئامۆژگاری ئەکەین تابیخوێننەوە وئاشنای بڕگەکانی بن ولێرەداچەندهەنگاوێکی ئاسان ئەنێینبۆپاراستنی ژیانتان: -هەرگیزمۆبایلەکەت مەدە دەست ئەندامانی ئاسایش وسەربازەکان وئەگەرناچارکرای ئەوە لەپەنجەرەی سەیارەکە فڕێی بدەدەرەوە یان بیشکێنە چونکە گرنگ ئەوەیە مۆبایلەکەت نەکەوێتە دەستیان -هەرگیزباسی هیچ شتێک مەکە پەیوەندی بەکۆمەڵگەی (ە،د،ڕ،ە،ج) وە هەبێت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئەکاونتە فەرمیەکانیخۆتان وخۆتان بەدووربگرن لەگفتوگۆی کۆمێنتی پەیوەندیدارچونکە لەوانەیە وینەی بگرێت وبیکات بەبەڵگە لەسەرتانلەداهاتوودا -خۆبەدوورگرتن لەبەکارهێنانی وشەیرکردنی ئەدرێس وشوێنی مانەوەتان وژمارەکانتان لەگەڵ کەسانی تردا تەنانت دلیڤەریشوبۆئەوکارەمۆبایلێکی تری ماڵەوەبەکاربێنن وەک ئەوەی داوالەبراکەت بکەی ئەوکارەت بۆبکات ـ بەکارنەهێنانی ئەپەکانی ژوانبەستن تائەتوانیت،و نەرۆنەدەرەوە لەگەڵ کەسانێک کەنایانناسن وهاورێکانتان باش بناسنلەسەرئاستی کەسێتی ـ سڕینەوەی سەرجەم وێنەو ئەوئەپانەی کەدەکرێت ببن بەبەڵگەلەسەرتان یان بیانگوازنەوە سەر بیرەوەرێکی دەرەکی کەدەکرێتلە شوێنێکی ئارام وئاسایش هەڵبگیرێت کەس نیزانی تەنهاخۆت ـ تا ئەتوانن وێنەوڤیدیۆی خۆتان بلاو مەکەنەوە وئەگەرئەوکارەشتان کرد باناسنامەی کەسێتی ئازادی ڕەگەزیت دیارنەبێت ـ نەناردنی وێنەی خۆتان بۆکەسانێک نایانناسن وپەیوەندیەکی تۆکمەتان لەگەڵیان نیە تەنانەت ئەگەروێنەکان ئازادیرەگەزیشی تیادا دیارنەبوو ـ گۆڕینی ئەکاونتەکانتان لەگشتیەوە بۆتایبەت لەگەڵ سرینەوە ولادانی سەرجەم ئەو ئەکاونتانەی ناسنامەیان نادیارە ـ دانانی ژمارەی نهێنی لەسەر مۆبایلەکانتان لەگەڵ دانەبڕان لێی بۆئەوەی کەس نەتوانی پشکنینی بۆبکات لەبێئاگایی ئیوەدا ـ لایک ن شەیرنەکردنی ئەکاونت ولینکی کەسێک کەنایناسن چونکە دەکریت وەک بۆمبێک وابێت وبەکلیکردنی سەرجەمناووزانیاری وجۆری ئامێری بەکارهاتووش بکەوێتە دەستیان ـ خۆتان بەدووربگرن لەبەکارهینانی وای فای گشتی کەداوای ژمارەی نهینی ناکات ـ بەکارهینانی پەسەندکردنی دوولایەنی لەسەرجەم ئەکاونتەکانتان بۆئاسایشێکی باشتر ـ گۆڕینی پاسووردی ئەکاونتەکانتان ودانانی پاسووردی ئاڵۆز ونوێ ـ بەکارهێنانی ئەپی vpn لەکاتی بەکارهینانی ئینتەرنێت ـ ئەپدەیتکردنی ئەپەکانتان بەبەردەوامی بۆپڕکردنەوەی بۆشاییەکان لەموبایلەکانتان ـ بەکارهینانی ئەپی نامەگۆڕینەوەی سەلامەت وەک ئەپی سیگناڵ بۆ پەیوەندیکردن بەهاوڕیکانتانەوە لەبری واتس ئەپوماسنجەر چونکە ئەپی سیگنال کۆدی هەیە وشکاندنی سەختە وکەس ناتوانێ هاکی بکات ـ سرینەوەی نامەی نیوان خۆتان و هاوڕیکانتان بەبەردەوامی بۆئەوەی هیچ بەڵگەیەک جێنەهێڵیت لەئەگەری روودانی رووداویکبەسەرتدا ـ پەیوەندیکردن بە رێکخراوە ناوخۆییەکان یان ئەوانەی لەوڵاتانی دراوسیدان کە ئەرکی پاڵپشتی ئەلیکترۆنیە لەئەگەری روودانیکێشەیەکی نەخوازراو لەگەڵتدا بەڵام دەبێت سەرەتا دڵنیابیت کە جیگەی متمانەوباوەڕن بۆکۆمەڵگەی (ە،د،ڕ،ە،ج) ـ نەفرۆشتنی ئامیرە ئەلیکترۆنیەکانتان،یان لای خۆت هەڵیگرە یالەناوی بدە بۆئەوەی کەس نەتوانێ ئەو بابەتانە بدۆزێتەوە کەسراوەتەو لەلایەن خۆتەوە کەزانیاری تایبەتی وهەستیاری خۆتی تیایە ـ تەرخانکردنی یەک کاتژمێرونیو بۆخوێندنەوەی پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەدوورودرێژی وبەوردی ـ لەحاڵەتێک ئەم ڕێنماییانەتان جێبەجیکرد کە لەسەرەوە باسکراوە ئەوە تۆمەترسیەکانی یاساکەت لەسەرخۆت کەم کردۆتەوەبەڕێژەی زیاترلە٩٠٪ لەرووی ئەلیکترۆنیەوە وبەمەش دزەپێکردنی زانیاری کەسیت کەم کردۆتووە کەلەدژت بەکاربێتوهیوادارین ئەم هەنگاوانە بکەنە ئەرکی رۆژانە لەم رۆژگارە سەختەدا بۆپاراستنی ئاسایشی خۆتان و سەلامەتیتان
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |