بۆ دەیان ساڵ و بەهۆی تابووی کەلتوررییەوە کە دەستیان بەسەر کۆمەڵگای عیڕاقیدا گرتووە، ڕۆڵی ژنان و کچانی عیڕاقی لە کۆمەڵگادا ئێجگار سنووردار بووە. بە بەراورد بە پیاوان و کوڕان، کچانی عیڕاق هەلی یەکسانیان پێنەبەخشراوە تا هانینان بدات سەربەخۆبن و پاڵپشتی خێزانەکانییان بکەن.
دوای شەری سالێ ٢٠٠٣، گۆڕانکاریی زۆر لە وڵاتەکەدا هاتنە کایەوە کە دەرگای بۆ ژنان کردەوە بەشداری لە دەستی کاردا بکەن. یارمەتی ژنان پێویست بوو چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان یان لە شەڕی ٢٠٠٣دا یان دواتر لە ٢٠١٤دا کوژران کاتێک داعش سەری هەڵدا و دەستی بەسەر چەند شارێکی عیراقیدا گرت. ژنان بو کاری ناوماڵ و دەرەوەی ماڵیش خۆیان گونجاندووە، بەڵام هێشتا یەکسان نین لەگەڵ پیاواندا لە ڕووی ماف و یاداشتی کارکردنەوە. کۆمەڵگا چەند بوارێکی دیاریکردووە بۆ ژنان کە کاری تێدابکەن، لەوانەش مامۆستایی و پەرستاری کە ئەمەش بۆشاییەکی دروستکرد و پیاوان پڕیانکردەوە. تا ئەمڕۆش، نەبوونی ژنان لە چەند بوارێکدا دەبینین، وەک سیاسەت، بەڕێوەبردن و تەکنەلۆجیا. لە جیهاندا ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەگەری تووشبوونیان بە جیاکاری زیاترە و لە عیڕاقیشدا بەهەمان شێوەیە. بەهۆی بوونی سنوور و کۆتی کۆمەڵایەتی کە ژنان و كچانی عیڕاقی ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەوانەی خاون پێداویستی تایبەتن بەربەستی زیاتر لە بەردەمیاندایە. لەبەر ئەوەش کۆمەڵگای عیڕاقی پێویستی بە چالاکوانی كچ و ژنە کە پێگەی ژنان بەهێزبکەن تا گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا بکەن بەشێوەک کە بەهێزتریان بکات. ئایە ئەلقەیسی، کە میدیاکار و چالاکوانێکی عیڕاقییە، میوانی ڕێزداری ئەمڕۆمانە تا باسی خولیا و ئازایەتی خۆی بکات کە هانی دا دوای خەونەکانی بکەوێت. لەگەڵ ئەوەی ئایە لە تەمەنێکی کەمی ژیانیدا جەنگی لەگەڵ نەخۆشی شیرپەنجەدا کرد، ئایە گەورەبوو وە بوو بە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگای عیڕاقی کە هانی ژنانی تر دەدات سەرکردایەتی ژیانی خۆیان بکەن و و گۆڕانکاری ئەرێنی بەدیبهێنن. دەتوانیت کورتەیەکمان بدەیتێ دەربارەی خۆت و کارەکەت؟ من ئایە ئەلقەیسیم و بنەچەم شاری بەغدادە. لە زانکۆی بەغداد ئەدەبی ئینگلیزیم خوێندووە. ئێستا وەک پێشکەشکار کار دەکەم لە کەناڵی تەلەفزیۆنی UTV، کە کەناڵێکی ناوداری عیڕاقییە. چیرۆکی خۆتمان بۆ باس بکە لەگەڵ شێرپەنجەی مۆخی ئێسک. چ وانەیەک فێربوویت لەو ئەزموونە بەئازارەوە؟ چیرۆکی من لەگەڵ شێرپەنجەدا لە تەمەنێکی کەمەوە دەستی پێکرد. تەمەنم تەنها شەش ساڵ بوو کە دەرکەوت نەخۆشی شێرپەنجەی مۆخی ئێسکم هەیە لە قاچی ڕاستمدا ئەوەش بووە هۆی بڕینەوەی قاچم و وەرگرتنی چارەسەری تیشکیی شێرپەنجە. باشترین شێواز بۆ وەسفکردنی ئەزموونەکە، ئەوەیە کە بڵێم ئەزموونێکی "بێ تاوان و پاک" بوو، چونکە من منداڵ بووم کە ئەمە ڕوویدا. ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە قۆناغێکی پڕ لە دوودڵی و نادڵنیایی بوو. چیرۆکی خۆتمان بۆ باس بکە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن. چۆن خولیای ئەو کارە بوویت و چۆن دەستت بە کارکردن کرد لەم بوارەدا؟ هەرچەندە ئەزموونی من تەنها دوو ساڵە، خولیای من بۆ ڕاگەیاندن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی خوێندنی ئامادەیی. ماوەی ساڵێک گەڕام و زانیاری و کارامەیی خۆمم پەرەپێدا لە بوارەکەدا. دواتر هەلم بۆ ڕەخسا کار بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بکەم لەسەر ماڵپەڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی. لەماوەی ساڵانی کارکردنت لە ڕاگەیاندندا، هیچ جیاکارییەکەت بەرامبەر کراوە بەهۆی ژنبوونتەوە یان بەهۆی قاچە دەستکردەکەتەوە؟ لە ڕاستیدا تووشی چەند بەربەستێک بووم بەهۆی چەند هۆکارێکەوە. یەکەمیان بریتیبوو لە تەمەنی کەمم، چونکە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا هاتمە ڕاگەیاندنەوە. دووەم هۆکار ئەوە بوو کە من کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بووم کە لەم بوارەدا کار دەکات لەسەر شاشەی عیڕاقی. هەوڵدانم و کارکردنی زۆر و بەسۆزم و کۆڵنەدانم یارمەتییان دام بە ئامانجەکانم بگەم و تەنانەت زیاتریش هەوڵبدەم و کار بکەم. جگەلە پەسەندکردنی کۆمەڵگا، کاردانەوەی خێزانەکەت چۆن بوو بەرامبەر بە کارەکەت؟ کاردانەوەی خێزانەکەم توند بوو کاتێک دەستم کرد بە کارکردن، بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم پێچەوانەی جارانە. بەگوێرەی ئەزموونی تۆ، هاتنە ناوەوەی ژنانی عێڕاقی بۆ ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن چۆن دەتوانێت گاریگەرییەکی ئەرێنی هەبێت لەسەر کۆمەڵگا؟ بەشداربوونی ژنان لە هەموو بوارەکاندا و چوونە ناو هێزی کارەوە گۆڕانکارییەکی گەورە بەدیدێنێت چونکە ژنان بە تایبەتی خاوەنی بیروڕا و هزر و دیدی خۆیانن دەربارەی هەندێک بابەت. بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی بەتایبەتی پێویستی دەکات کەسەریان ئاستی ڕۆشنبیرییان بەرزبێت و کەسانی دیار و بێوێنەبن تا ببنە پێشکەشکاری سەرکەوتوو. پەیامی تۆ بۆ چالاکوانانی ئازای عیڕاقیی وەک خۆت چییە؟ پەیامی من بۆ ئەوان ئەوەیە کە کۆڵنەدەن و هەمیشە بەرەنگاری بکەن لەگەڵ خۆیان و کۆمەڵگا و تەنانەت خێزانەکانییان تا بگەنە سەرکەوتن، چونکە لەوانەیە هەر ژنێک ببێتە هۆکاری ئەوەی ژنێکی تر بەرەو باشتر بگۆڕێت.
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |