بارودۆخی پەلکەزێڕینەییەکان لەناو عێراقدا هیچ شارێک لەناو عێراقدا بۆ هیچ هاوڵاتییەکی پەلکەزێڕێنەیی عێراقی سەلامەت نییە. ترسی مردن بەرۆکی هەموو پەلکەزێڕینەییەکی گرتووە لە وڵاتەکەدا. هەرچەندە هەندێک لە شارەکانی عێراق، لە نێوانیاندا بەغداد و شارەکانی هەرێمی کوردستان، وەک کراوەتر و سەلامەتتر دەبینرێن، مردن و گیران لە هەموو عراقدا بەشێوەیەکی باو ڕوو دەدەن تا بۆمان بسەلمێنن کە لەوانەیە شتەکان بۆ ماوەیەک ئارام بن، بەڵام لە چاوتروکانێکدا دەکرێت هەموو شتێک بەرەو زۆر خراپی بڕوات. گیرانی چەند کەسێکی پەلکەزێڕینەیی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە تۆمەتی پەلکەزێڕینەیی بوون لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا تەنها یەک نموونەی ئەو بارودۆخە خراپەیە کە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لەهەرێم تێیدا دەژین. ژیان لە دەرەوەی هەرێمیش بۆ عێراقییانی پەلکەزێڕینەیی ئاسانتر نییە، ئەوان بەردەوام داوای هاوکاری دەکەن لە عیڕاق کویر و ڕێکخراوی دیکە بۆ پاراستن و شێڵتەر، پاڵپشتیی دەروونی، پاڵپشتیی دارایی، وە ڕێنمایی بۆ هەڵهاتن بۆ وڵاتانی دیکە. لە لیتوانیا چی دەگوزەرێت؟ "ئەو کامپی کۆچبەرانە لیتوانییەی کە "وەک بەندینخانە" وایە"، وتارێکە کە لەلایەن مەیڤا پولێوە نووسراوە کە بارودۆخەکە شی دەکاتەوە و باسی ئەو ڕۆژگارە تاڵە دەکات کە هەزاران کۆچبەر تیایدا دەژین بۆ ماوەی چەندین مانگە لە کامپەکاندا. وتارەکە ئاماژە بەوە دەدات کە لە سەرەتای ٢٠٢١وە، نزیکەی ٤١٢٤ کۆچبەر لە وڵاتانی خۆیان هەڵهاتوون و بە نایاسایی چوونەتە ناو لیتوانیاوە و بەنزیکەیی نیوەی ئەم کۆچبەرانە لە عێراقەوە هاتوون. ئەوانەی لەم کامپانەدا دەژین ژەمەخۆراکی پێویستیان پێنادرێت و ناچار کراون لەناو ئەو کامپە پیسانەدا بمێننەوە و لەگەڵ ئەو هەموو پیسی و فشارەدا دابنیشن. "ئەوان فشار لە خەلكی دەکەن کە خۆویستانە بڕۆنەوە: کاتێک بریکارەکان دێنە سەنتەرەکەوە، بۆ ئەوە نایەن دەربارەی بارودۆخی مانەوە و ژیانمان بپرسن، بەڵکو دێن پرسیار بکەن، "بڕیارت دا بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەت؟" دوای ئەم گەشتە درێژە... ئەمە مایەی بێئومێدییە." مارکی ٢٨ ساڵ دەڵێت. عەبباس، کە کۆچبەرێکی عێراقیی هاوڕەگەزخوازە، دەربارەی بارودۆخی خۆی دەدوێت و باسی ئەو ژیانە پەرشوبڵاوە دەکات کە لەکاتی گەیشتنی بۆ کامپەکەوە تیایدا دەژی. عەبباس دەڵێت، " وا زیاد لە پێنج مانگە لە لیتوانیام. کاتێک کەسانی تری ناو کامپەکە زانییان من هاوڕەگەزخوازم، وا سەیریان دەکردم کە من دێوێک بم. تووشی گێچەڵپێکردن و فشارێکی زۆر بووم تا ئەو کاتەی جێگای منیان گۆڕی لەگەڵ چەند کەسێکی تردا، بۆ کامپێک کە گوایا بۆ کەسانی پەلکەزێڕینەیەو ٤٥ کەسی تێدابوو. کێشەکەم چارەسەر نەبوو چونکە من، لەگەڵ پەنابەرە پەلکەزێڕینییەکانی تری عێراقی، هێشتا دووچاری گێچەڵ و هۆمۆفۆبیا دەبینەوە لەناو کامپێکدا کە دەبوو تەنها کۆچبەرانی پەلکەزێڕێنەیی لەخۆبگرێت. دەرکەوت کە زۆرێک لەوانەی کامپەکەیان لەگەڵ هاوبەشی پێدەکەین لەڕاستیدا سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە نین! ئەم کەسانە داوای کۆچکردنیان کردووە وەک هاوڕەگەزخواز چونکە دەزانن وەرگرتنی داواکەیان بەو شێوەیە ئاسانتر دەبێت چونکە هاوڕەگەزخوازان وەک کەمایەتییەکی پەراوێزخراو دەبینرێن. کێشەی ئەم کەسانە تەنها ئەوە نییە کە درۆ دەکەن، بەڵکو لەڕاستیدا هۆمۆفیبکن (واتا ڕقییان لە هاوڕەگەزخوازانە)، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت تا دەتوانم خۆمیان لێبەدووربگرم. جگەلە لەو پەشێوییە لەناو کامپەکەدا لەگەڵ کەسانی دژ بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە، حکومەتی لیتوانی خۆراکی پێویستمان ناداتێ. لەکاتێکدا زۆرێک لە خەڵکی پارە وەردەگرن، ئێمە هیچمان نادرێتێ و نازانین بۆچی. داواکارییەکانمان، بەوەی منیشەوە، ڕەتکرانەوە و کاتێک پرسیارمان کرد هۆکاری ڕەتکردنەوەکە چییە، پێیان ووتین کە عێراق وڵاتێکی سەلامەت و ئارامە بۆ کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە، بۆیە هەموومان دەتوانین بگەڕێینەوە و لەوێ بە سەلامەتی بژین." ئامانجی ئەم بڵۆگە ئەم بڵۆگە پێشەکییەکی بچووکە بۆ ڕاپۆرتێک کە عیڕاق کویر کاری لەسەر دەکات. ئامانجی سەرەکی ڕاپۆرتەکە ئەوەیە کە چیرۆکی عێراقییانی پەلکەزێڕینەیی بگێڕێتەوە کە بۆ چەندین مانگە لەم کامپانەدا دەژین، وە بۆ باسکردنی بارودۆخی ئێستا و ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەبێتەوە لە عێراق، وە بۆ شیکردنەوەی ئەوە بۆ حکومەتی لیتوانی کە عێراق، تا ئەم ساتە، بۆ کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە سەلامەت نییە. عیڕاق کویر، سەرەڕای هەموو کاری بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی کۆماڵگای پەلکەزێڕینە، ناتوانێت ئەم بارودۆخە چاک بکاتەوە.
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |