ئەمڕۆ یادی ڕۆژی بینراویی ژنانی هاوڕەگەزخواز دەکەینەوە! کە هەلێکی باشە بۆ تیشک خستنە سەر هەموو ژنانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە، کە لەڕووی هەست و سۆز وە/یان سێکسییەوە مەیلیان بەرەو ژنانی ترە. سەرەڕای هەموو سەختییەکانی ژیانی ژنانی هاوڕەگەزخوازی عێراقی، ئێمە داواتان لێدەکەین کە بەهێز بن، شانازی بەخۆتانەوە بکەن و هەرگیز گوێ لەوانە مەگرن کە ڕق و کینەیان لە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەیە. تەنها یەک ڕۆژت نییە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە هاوڕەگەزخوازبوونتەوە، هەموو ڕۆژێک هەلێکە بۆ ئاهەنگ گێڕان و شانازیکردن.
بۆ ئەم ڕۆژە، ئیسرا و خەولە کە دوو ژنی هاوڕەگەزخوازی عێراقین چێرۆکە شاد و خەمناکەکانی خۆیانمان بۆ دەگێڕنەوە: ئیسرا دەڵێت، "لە منداڵیمەوە خەونم بەوەوە بینیوە کە ببم بە ئەکتەر. لەبەر ئەوەی لە خێزانێكی هونەری بووم کە حەزیان لە شانۆ و مۆسیقا بوو، ئەوان پاڵپشتیان لە خەونی من دەکرد کە بچمە بەشی شانۆ. بۆ من، یەکێک بوو لەو شێوە کەمانەی کە دەمتوانی ئازادانە خۆمی پێ دەرببڕم. لە تەمەنی هەشت ساڵیدا چوومە بوارەکەوە. لەسەر شانۆ گەورە بووم و منداڵییەکی زۆر بەختەوەرم هەبوو! من هەر زوو بە هاوڕەگەزخوازی خۆمم زانی چونکە ڕێگەم پێدرابوو لایەنە جیاوازەکانی شووناسم دەرببڕم و خێزانەکەم پاڵپشتیان دەکردم. کاتێک تەمەنم بوو بە ١٦ ساڵ، کچێکی تازە هاتە پڕۆگرامەکەوە. هەر زوو بووین بە هاوڕێ. ئەو زۆر جوان بوو. کات ڕۆیشت و لە یەک نزیکتر بووینەوە. هەستم دەکرد سەرنجم ڕادەکێشێت و هەستم بۆی هەیە! بەتەواوەتی لە واتای هەستەکان تێنەدەگەیشتم، بۆیە بە دایک و باوکمم وت. هەردووکاین پێێان ووتم کە ئەمە بە نهێنی بهێڵمەوە چونکە لەوانەیە بمانخاتە مەترسییەوە. ئەوان ڕەتیان نەکردمەوە و یارمەتییان دام تێبگەم لە واتای هەستەکانم تێبگەم. بۆیە ئاموژگارییەکەیانم وەرگرت و بە کچەکەم نەوت کە ئەوم بەدڵە. هاوڕێیەتییەکەمان بەردەوام بوو تەنانەت دوای ئەوەی ئەو وازی لە وانەکانی شانۆ هێنا. بە یەکەوە دەچووینە دەرەوە بۆ قاوەخانەو بەیەکەوە دەچووین بۆ باراڕ. هەستم کرد کە ئەویش هەست بۆ من پەیدا دەکات بەڵام هیچم نەوت چونکە دەترسام، هەتا ڕۆژێک بەتەنیا لە ژوورەکەی ئەو بووین و ماچی کردم. چاوەڕوانم نەدەکرد، ئەویش ڕاڕا بوو. ووتی" بۆ ماوەیەکی زۆر دەمویست ئەمە بکەم. بوورە، هەراسانم کردیت؟" منیش ووتم نەخێر!! منیش هەستەکانی خۆمم بۆ درکاند. لەو کاتەوە بە یەکەوە بووین بەبێ ئەوەی بە کەس بڵێین. تەنانەت بە دایک و باوکیشـم نەووت. ڕۆژێک چووینەوە بۆ ماڵی ئەوان و سەیری فیلمێکمان کرد لەسەر لاپتۆپەکەی لە ژووری نووستنەکەی و ماچی کردم. لە کاتی ماچ کردندا، براکەی هاتە ژوورەوە. بە قژ ئەوی ڕاکێشا و لێیدا. منیان دەکرد و داوایان لێکردم هەرگیز نەگەڕێمەوە بۆ ماڵیان ئەگەر نا تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکەن. دوای چەند ڕۆژێک، هەواڵم پێگەیشت کە کوژراوە. ماڵەوەیان بە خەڵکیان دەووت کە لەحەمام بەسەر سەریدا کەوتووە. هەر بەو جۆرە! کەس پرسیاری زیاتری لێنەکردن. کچێکی گەنجی جوان کوژرا لەبەر خۆشویستنی یەکێک، وە بە خێرایی کوژراو لەبیرکرا لەلایەن کۆمەڵگا و خێزانەکەیەوە وەک ئەوەی ئەو کچە هەرگیز بوونی نەبووبێت!" خەولە دەڵێت، "چوار ساڵ لەمەو بەر تەڵاقم وەرگرت دوای شەش ساڵ لە هاوسەرگیری. هاوسەرگیریان پێکردبووم لەگەڵ یەکێک لە ئامۆزاکانم. هاوسەرگیری دارێژڕاو لە کەربەال، کە منی لێ دەژیم، زۆر باوە. کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە هاوسەرگیری نەکردبێت قبوڵنەکراوە. لە خێزانێکی وەک خێزانی مندا، كچان دەبێت لە تەمەنێكی دیاریکراودا شووبکەن، ئەرکەکانی ژیانی هاوسەرگیری جێبەجێ بکەن، منداڵیان ببێت، منداڵەکانیان پەروەردە بکەن و ژنێکی باش بن. بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ، من شوێن هەموو ئەو ڕێسایانە دەکەوتم کە بۆم دانرابوو لەلایەن خێزانی خۆمەوە، تایەفەکەمەوە، ئاین و کۆمەڵگاوە. من تەنها کەس بووم کە هیچ دەسەڵاتێکم نەبوو بەسەر ژیانی خۆمدا. هەستەکانی خۆم، بیرو فیکرەکانم و شووناس و ناسنامەی خۆمم پشتگوێ خستبوو. لەو کاتەوەی تەڵاقم وەرگرت ئینجا دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی من کێم و چیم لە ژیان دەوێت. دوای تەڵاقەکەم، کاتیکی زۆرم لە ژوورەکەی خۆم بەسەربرد. هەمیشە دەمویست تەنیا بم، دوور لە خیزانەکەم و هەموو کەس. ئەو کاتە بوو کە بەڕاستی دەستم کرد بە گوێگرتن لە خۆم و بیرکردنەوە بۆ خم. وردە وردە گەیشتم بەو باوەڕەی هەموو ئەو هەستە "سەیر"انەی بۆ ژنی تر هەمبوون، سەیر نەبوون. ئەوە هەستی ڕاستەقینەی من بوو. من ئاڕاستەی سێکسی و هەست و سۆزم بۆ ئافرەت بوو. بەڵام بەوەم نەزانیبوو، چونکە چۆن پێی بزانم کاتێک من هەموو ژیانم پێم وتراوە کە دەبێت پێاوێکی باش بدۆزمەوە! هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە کە ئەوە هەڵبژاردەیە هەبێت کە لەگەڵ ژنێکدا بم. سێ ساڵ لەمەوپێش بوو کاتێک خۆشەویستی ژیانم ناسی. من دەچووم هەندێک پێداویستی ماڵ لە دووکانێک بکڕم کاتێک دراوسێکەمانم بینی. بلوزێکی شینی لەبەردا بوو کە چاوەشینەکانی دەردەخست. ئەو جوانترین کەسە کە تا ئێستا بینیبێتم. دەستمان کرد بە نووسین بۆ یەکتر. باسی هەموو شتێکمان دەکرد. دەمتوانی هەموو شتە گرنگەکان و شتە کەسییەکانی ژیانی خۆمی بۆ باس بکەم. پەیوەندییەکەمان بەهێزتر و بەهێزتر دەبوو. لەبەر ئەوەی دراوسێ بووین، سەیر نەبوو کە کاتێکی زۆر بە یەکەوە بەسەر بەرین. دایکمان پەیوەندییان لەگەڵ یەک باش بوو وە دەیانهێشت کە لەماڵەوە سەردانی یەکتری بکەین. ڕۆژێکیان، لەسەر جێگا پاڵکەوتبووین و گوێمان لە گۆرانی "انکتبلي العمر"ی گۆرانیبێژ شیرین دەگرت، دەستمان بەر دەستی یەک دەکەوت. باسی خۆشەویستیمان دەکرد، پاشان بۆ یەکەمین جار ماچی یەکمان کرد. ئەوە یەکەم جار بوو لە ژیانمدا کە لە هەمان کاتدا هەست بە ئارامی و هەست بە ترسیش بکەم. لەو کاتەوە ئێمە بە یەکەوەین. هەموو کاتێک یەک دەبینین و قسە دەکەین. خێزانەکانمان هێشتا نازانن. وا دەزانن تەڵاقەکەم خەمباری کردووم. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ کات لە ئێستا دڵخۆشتر نەبووم." رەند عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |