عێراقییانی کویر (سەر بە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+) تووشی فشار و سترێس دەبنەوە لە چەندین لایەنەوە، وە تەنها بریتی نیە لە ترس لە کاردانەوە و حوکمی خەڵکی دەربارەی ئاڕاستەی سێکسییان. عێراقییانی کویر وەک عێراقییان تر هەمان فشارەکانی ڕؤژانەیان هەیە. نەبوونی کار، کێشەی سیاسی، وە شەڕ هەموویان هۆکاری دڵەڕاوکێن و هیوا لە دڵدا دەکوژن. عێراقییانی کویر ناچارکراون کە لەگەڵ ئەم ژینگەیەدا ڕابێن، سەڕەڕای ڕاهاتن لەگەڵ بیرکردنەوەی خەڵکی کە ڕەتیان دەکاتەوە وەک کویر. کاسانی کویر وەک هەموو کەسانی تر، پێویستیان بە یەکێکە کە گوێیان لێبگرێت و ڕێنماییان بکەن، بەڵام ئەمە بۆ زۆرینەیان بەردەست نییە. نەبوونی پاڵپشتی دەبێتە هۆی خەمۆکی کە لەوانەیە پاڵیانەریان بێت بەرەوە خۆکوشتن.
یەکەمین کەس کە چاوپێکەوتنم لەگەڵدا کرد لیزوی تەمەن ١٦ ساڵ بوو، کە کیژێکی هاوڕەگەزخوازە. لیزو دەڵێت، "بیرکردنەوەکانم دەربارەی خۆکوشتن لە قەبوڵنەکردنی خۆم وەک هاوڕەگەزخوازێکەوە سەرهەڵنادەن، بەڵکو لەو ڕەت کردنەوەی کۆمەڵگاوە بۆ من سەرهەڵدەدەن. منم دژی کۆمەڵگا و ئاین و کەلتورم." لیزو ڕوونی دەکاتەوە کە فشارەکان بەنزیکەیی لە هەموو لایەنەکانەوە دێن. خێزان، خزم و کەسان، کۆمەڵگا و ئاین هەموویان فشار دەخەنە ساری، سەرەڕای ترس لە نازانراو وە ترس لەوەی کە کەسێک بە ئاڕاستەی سێکسیی بزانێت کە لەوانەیە ببێتە سەرچاوەی چەندین کێشە. هەواڵە باشەکە ئەوە کە لیزو بەسەر بیرکردنەوە لەخۆکوشتندا زاڵ بووە لەڕێگەی خوێندنەوە لەسەر بابەتەکە و بونیادنانی چەند خویەکی تەندروست، وەک هەبوونی کای دیاریکراو بۆ خەوتن و خواردن. سەرەڕای ئەمانەش، ئەو دەڵێت کە هاوڕێکانی پاڵپشتییەکی زۆری پێدەبەخشن و هانی دەدەن کە بەردەوامبێت. ئەیمەن کە کوڕێکی ٢٢ ساڵی هاوڕەگەزخوازە پێم دەڵێت کە بیرکردنەوەی لە خۆکوشتن لەو کاتەوە سەریان هەڵداوە کە ئەو کەسێکی دیندار بووە، چونکە ئاین دەڵێت کە کەسانی کویر دەبێت لە جەهەننەمدا بسووتێن. سەرەڕای ئەو فشارەی کە لە ئایینەوە سەریانهەڵداوە، ترس لەوەی کە خێزانەکەی بە ئاڕاستەی سێکسیی بزانن و ترس لە نەزانراو فشارێکی ئێجگار گەورەی خستووەتە سەر ئەیمەن. سوپاس بۆ هاوڕێکانی ئەیمەن، کە بەهۆیانەوە ئەیمەن زاڵبووە بەسەر بیرکرنەوە لە خۆکوشتنەوە و ئێستا بیرکردنەوەیەکی ئارامتری هەیە. ئەو دەڵێت کە هەبوونی کەسێک قسەت لەگەڵدا بکات یارمەتییەکی زۆرت دەدات کە بەسەر فشاردا زاڵبیت و ئەو پێشنیار دەکات کە هەمووان کەسێکی وایان هەبێت. ئیثەن کە پیاوێکی هاوڕەگەزخوازی تەمەن ٢٩ ساڵە چیرۆکی خۆیم بۆ دەگێڕتەوە دەربارەی زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوە لە خۆکوشتندا. دەڵێت، "بیرکرنەوەم لە خۆکوشتن پاش ماوەیەکی کەم لەوەوە سەریان هەڵدا کە هاوپیشەکانم بەڵگەیەکیان لەسەر ئاڕاستەی سێکسیم دۆزییەوە کاتێک تەمەنم ٢٢ ساڵ بوو. ئەوان منیان لە خوێندکارانی تر دابڕان و بەهەموو کەسێکیان دەوتی بەهیچ جۆرێک قسە لەگەڵ من نەکەن، تەنانەت باشترین هاوڕێشم کە هەمیشە متمانەی پێمبوو دەبوو خۆی لەمن بەدوربگرێت تا خۆی و ناوبانگی خۆی بپارێزێت. هەروەها هەرکاتێک ڕووبەڕووی هۆمۆفۆبیا (گوتار و ڕەفتاری دژ بە هاوڕەگەزخوازان) دەبوومەوە لەلایەن خێزانەکەم، هاوڕێیان و هاوپیشەکانمەوە یاخود کاتێک لەسەر تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەمخوێندەوە، هەستم بە بێگانەیی دەکرد، وەک بوونەوەرێک کە لەم جیهانەدا شوێنی نەبێتەوە و مافی هەبوونی نەبێت. کاتێک تەمەنم ٢٢-٢٣ ساڵ بوو، یارمەتیم وەرگرت لەلایەن پزیشکێکی دەروونییەوە و ئەوەش یارمەتی دام لە دژوارترین قۆناغی بیرکرندەوە لە خۆکوشتنمدا. هێشتە ئەو بیرکردنەوانەم بۆدێت، بەڵام بە ڕادەیەکی کەمتر." ئەو پێم دەڵێت بیرکردنەوەی لە خۆکوشت دەگەڕێتەوە کاتێک تووشی فشار دەبێتەوە لەلایەن خێزان، هاوڕێیان یاخود خزمانەوە و ئەم بیرکردنەوان ماوە ماوە دێن و دەڕۆن. هاوڕێ هاوڕەگەزخوازەکانی و هیوای ئەو بۆ داهاتوویەکی باشتر هۆکاری مانەوەی ئەون و هیوای پێدەبەخشن. ئەو دەڵێت کە هەبوونی ڕێنماییکارێک یاخود هێڵێکی تەلەفۆنیی خۆکوشتن کە بەردەوام کراوەبێت یارمەتیەکی زۆر دەدات بۆ کەمکردنەوەی خۆکوشتنی کەسانی کویر. ئەحمەد کە پیاوێکی ٢٥ ساڵی هاوڕەگەزخوازە دەڵێت کە ئەو تەمەنی ١٦ ساڵ بوو کاتێک بۆی دەرکەوت ئەو هاوڕەگەزخوازە. ئەوکاتەش بۆی دەرکەوت کە پاڵپشتی بۆ کەسانی وەک ئەو چەند کەمە. ترسی ئەحمەد لە کۆمەڵگا، خزمان، و کەسانی ئاینی دەوروبەری هۆکاری فشاری ڕۆژانەن بۆ سەر ئەو. لەبەر ئەوە، هێشتا بیرکرنەوەی لە خۆکوشتن هەر ماوە کە دێت و دەڕوات. ئەو پێمدەڵێت کە هەبوونی پاڵپشتی لەلایەن ئەندامێکی خێزان، هاوڕێ، یاخود ڕێکخراوەوە یارمەتییەکی عێراقییانی کویر دەدات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی خۆکوشتن لە وڵاتدا. زۆرینەی عێراقییانی کویر خۆیان دەدۆزنەوە لەنێوان ڕق و کینەیەکی زۆردا، تەنانەت ئەگەر خۆشیان جیابکەنەوە هێشتا ناتوانن بە تەواوی لە کێشە بەدووربن. کەسانی کویر تووشی ڕق و کینە دەبنەوە بەهۆی سرووشتی خۆیانەوە و ئەمەش کێشەکان بەرەو خراپتر دەبات. وشەیەیەک یاخو کردەوەیەکی دیاریکراو نییە خۆتی لێبەدروبگریت یان بیکەیت تا شتەکان بەرەو باشتر بڕۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕقبوون لە خود و ئەمەش خەمۆکی دێنێت. وە کەسێکی کویر، دەبێت هەمیشە ئەوەت لەیاد بێت کە ژیان هەمیشە لە گۆڕاندایە و ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو فشارەی ئێستا تووشی دەبین لەکۆتاییدا نامێنێت. بەهێزبە و لەبیرت بێت کە ئەگەر چی شتەکان بۆ نەوەی تۆ لەوانەیە گرانبن، پێویستە کاربکەریت تا نەوەی داهاتوو تێگەیشتووتر و پاڵپشتیکارتربن. رەند عیڕاق کویر
1 Comment
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
April 2024
Categories |