وەک عێراقییەک، ئەگەر زۆرە کە تۆ دەربارەی ئەم ڕۆژە نەتبیستبێت یان بیستووتە بەڵام ناتوانیت یادی بکەیتەوە، نە لە لەگەڵ خێزانت، نە لەگەڵ هاوڕێکانت یان کچەهاوڕێکەت، وە نە لەسەر جادە لەگەڵ کەسانێک نەیانناسیت. لەگەڵ ئەوەشدا، عیڕاق کویر هەوڵ دەدات کە شتەکان بگۆڕدرێن و عێراقییەکانیش زیاتر پاڵپشتی لە کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ بەکەن. تا ئەو ڕۆژە دێتە دی، عیڕاق کویر دەیەوێت بزانیت کە تۆ وەک ژنێكی هاوڕەگەزخواز بەهێزیت، بوونت پەسەندە و بۆ ئێمە گرنگیت. شانازی بەخۆتەوە بکە کە دەتوانیت ڕۆژەکانت بەڕێ بکەیت بەبێ هەبوونی ئەو پڵپشتییەی کە شایەنیت. گۆڕانکاری باش ڕوو دەدەن چونکە ئێمە باوەڕمان وایە ماحاڵ نین. بە بەهێزی بمێنەرەو و شانازی بە خۆتەوە بکە.
لەم ڕۆژە تایبەتەدا، دەمانەوێت چیرۆکی خۆشەویستی ژنانی هاوڕەگەزخواز بگێڕینەوە کە ئەوانیش وەک تۆ و چەندین کەسی تر لە شارەکانی عێراق دووچاری بارودۆخی گران دەبنەوە. سارا کە ژنێكی هاوڕەگەزخوازی ٢٩ ساڵە لە بەسرە، باسی خۆشەویستی و لە هەمان کاتدا ترس دەکات کە لەگەڵ کچە هاوڕێکەیدا ئەزموونی دەکەن، سارا دەڵێت، "کچە هاوڕێکەم دوو ساڵ لەمەوپێش باسی لە ڕێگەی بەرنامەیەکی ئینتەرنێتەوە." ئەو باسی ئەوە دەکات چەند گرانە ژن و هاوڕەگەزخواز بیت لە شارێکی وەک بەسرە. دەڵێت، " دەرفەتی ئەوەمان نییە کە هیچ کام لە شووناسیەکانی خۆمان دەرببڕین. لەبەر ئەوە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد کە کەسێک بناسم کە بە هەردوو شووناسەکام ئاشنا بێت وقبووڵیان بکات و بەهۆی ئەوانەشەوە منی خۆشبوێت." سارا باسی ئەوە دەکات کە کاتێک لەگەڵ کچەهاوڕێکەی دەبێت هەست بە خۆشی و ئارامی دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا هەمیشە ترس هەیە لە خێزانەکەی خۆی یان خۆشەویستەکەی. ترسی ئەوەی کەسێک بیانگرێت کاتێک ماچی یەک دەکەن یان کەسێکی بزانێت ئەوان لە هاوڕێ زیاترن. ترس لەوەی بکوژرێن یان هەتا هەتایە لە یەک داببڕێن. وەک کچ لە شاری بەسڕە، ئەوان ڕێگەی ئەوەیان پێنەدراوە کە کاتێکی زۆر لەسەر جادە یان کافتریا بەسەر بەرن یان زووزوو سەردانی یەکتر بکەن. ئەوەش ئەو کاتەیە کە دەرفەتیان دەبێت بە یەکەوە سەیری فیلم بکەن یان باسی مۆسیقا و شیعر و خۆشەویستی بکەن. خەولە دەڵێت کە تەنها دوای ئەزموونی پڕ لە ئازاری پڕۆسەی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی ئەو لە ئاڕاستەی سێکسی خۆی تێگەیشت و بۆی دەرکەوت خۆی چ کەسێکە. دەڵێت، "چوار ساڵ لەمەو بەر تەڵاقم وەرگرت دوای شەش ساڵ لە هاوسەرگیری. هاوسەرگیریان پێکردبووم لەگەڵ یەکێک لە ئامۆزاکانم. هاوسەرگیری دارێژڕاو لە کەربەلا، کە منی لێ دەژیم، زۆر باوە. کچێکی تەمەن ٣٠ساڵ کە هاوسەرگیری نەکردبێت قبوڵنەکراوە. لە خێزانێکی وەک خێزانی مندا، كچان دەبێت لە تەمەنێكی دیاریکراودا شووبکەن، ئەرکەکانی ژیانی هاوسەرگیری جێبەجێ بکەن، منداڵیان ببێت، منداڵەکانیان پەروەردە بکەن و ژنێکی باش بن." دوای جیابوونەوەی، خەولە خۆی لە خێزانەکەی و هەموو کەس دوورەپەرێز گرت. ئەمەش ئەو کاتە بوو کە دەستی کرد بە تێڕامان لە ئاڕاستەی سێکیسیی خۆی و بۆی دەرکەوت کە ئەو جیاڕەگەزخواز نییە. کاتێک ئەو چاوی بە دراوسێکەی کەوت، دەستبەجێ کەوتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵیدا. هەردووکیان هەستیان بۆ یەکتری هەبوو، بۆیە بەردەوام بوون لە قسەکردن لەگەڵ یەکتر دەربارەی ژیانیان. خێزانەکانیان هەستیان بە هیچ نەکرد چونکە دایکیان هاوڕێ بوون و سەردان لەنێوان دوو خێزانەکەدا ئاسایی بوو. خەولە لە سەرەتادا ئازایی هەوەی نەبوو کە هەستەکانی دەرببڕێت بەڵام کە زیاتر لە یەک نزیک بوونەوە بڕیاری دا ئەو هەنگاوە بنێت. "ڕۆژێکیان، لەسەر جێگا پاڵکەوتبووین و گوێمان لە گۆرانی "انکتبلي العمر"ی گۆرانیبێژ شیرین دەگرت، دەستمان بەر دەستی یەک دەکەوت. باسی خۆشەویستیمان دەکرد، پاشان بۆ یەکەمین جار ماچی یەکمان کرد. ئەوە یەکەم جار بوو لە ژیانمدا کە لە هەمان کاتدا هەست بە ئارامی و هەست بە ترسیش بکەم. لەو کاتەوە ئێمە بە یەکەوەین." ئەم دوو چیرۆکە نموونەی چەندەها چیرۆکی ترن. وەک کچێکی هاوڕەگەزخواز، لەبیرت بێت کە تۆ بەتەنها ناجەنگیت و لەوانەیە شتەکان ڕۆژێک باشتر ببن. تا توانای بڕیاردانت هەبێت، هەرگیز ڕێگا مەدە کەسانی تر بڕیارت بۆ بدەن و لەبیرت بێت کە شتێکی ئاساییە بۆ ماوەیەک ون بیت. گەشبین بە بەوەی کە قۆناغێکی باشتر دێت و دەگەیتە خاڵێک کە تۆ لە ئاڕاستەی سێکسی و شووناسی خۆت دڵنیا دەبیت. لە کۆتاییدا، لەیادت بێت کە هاوڕەگەزخوازبوون بە مانای ئەوە نایەت خۆشەویستی نادۆزیتەوە. چەندین کەسی هاوڕەگەزخواز هەیە لە دەوروبەرت کە دەترسن شووناسی خۆیان دەرببڕن. بەوردی سەیری دەوروبەرت بکە و لەوانەیە خۆشەویستی بدۆزیتەوە. لەمڕۆدا، عیڕاق کویر دەیەوێت بزانیت کە تۆ بینراو وە بیستراویت. هەرگیز دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردن پێمانەوە ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی یاخود پاڵپشتی بوو. رەند عیڕاق کویر
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |