چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، زانکۆی کوفە ڕایگەیاند کە کۆلێژی ئەندازیاری سیمینارێکی ڕێکخست بە ناوی "لێکەوتە دەروونییەکانی هاوڕەگەزخوازی لەسەر خوێندکار لە ڕەفتاری ئەکادیمیدا" وەک ڕێگەیەک بۆ یادهێنانەوەی دایکان و باوکان کە ئامادەی سیمینارەکە بوون لەسەر گرنگیی بەدوورخستنەوەی منداڵەکانییان لە هەر ماڵپەڕ، بەرنامە و کارتۆنێک کە بابەتی هاوڕەگەزخوازی تێدابێت، یان هەر وەک چۆن لە هەندێک هەواڵدا پێی دەڵێن "لادان". وەک لە سیمینارەکەدا هاتبوو، هاوڕەگەزخوازی شەڕێکی نەرمە دژ بە کۆمەڵگاکان، بەتایبەتی کۆمەڵگای موسوڵمان.
چۆن منداڵان و هەرزەکاران لە عێراق دەربارەی هاوڕەگەزخوازی فێردەبن؟ گرگە کە نیشانە بەوە بدەین لە سیستەمی پەروەردە لە عێراق بەرنامەی خوێندن نییە کە باسی هاوڕەگەزخوازی بکات بە ڕێگایەکی زانستی. هەروەها، سەنتەرەکانی خوێندنمان مامۆستایان نییە کە توانای وەڵامدانەوەی پرسیاری خوێندکارانیان هەبێت دەربارەی ئەم بابەتانە بە شێوەیەکی دروست. کەواتە چۆن منداڵان و هەرزەکاران دەربارەی هاوڕەگەزخوازی فێردەبن؟ زۆربەی کات، منداڵان و هەرزەکاران دەربارەی هاوڕەگەزخوازی فێردەبن لەڕێگەی ترساندن و ئاگادارکردنەوەی دایکان و باوکانیانەوە. دەرەنجامێکی ئەمەش بریتیە لە دروستکردنی دیدێکی نەرێنی لەسەر هاوڕەگەزخوازی و خودی جیهان خۆی. بۆیە دەبینین کە هەندێک منداڵ، هەرزەکار و بگرە کەسانی باڵغیش لە هەندێک حاڵەتدا وشەی "هاوڕەگەزخواز" بەکاردەهێنن بۆ تانەدان لە یەکتری و دەربڕینی بوونی کێشەیەک یاخود نەخۆشییەک. ڕێگەیەکی تر کە منداڵان و هەرزەکاران لەڕێگەیەوە دەربارەی هاوڕەگەزخوازی فێردەبن بریتیە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان. هەموومان ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان دەبینین کە ئامێری ئەلیکترۆنی هەڵدەگرن کە لەڕێگەیەوە دەتوانن تەماشای سەدان ڤیدیۆ بکەن، ڕاپۆرت بخوێننەوە و شوێن چەندنین کەس بکەون کە زانیاری هەڵەیان فێربکەن لەسەر بابەتی وەک سێکس، هاوڕەگەزخوازی و بابەتی تر. بەداخەوە، زۆرێکیان ئێستا دەربارەی سێکس فێردەبن لەڕێگەی فلیمی ڕووتەوە و لەسەر هاوڕەگەزخوازی فێردەبن لەڕێگەی هەژماری سۆشیالمیدیاوە کە وێنەی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە دەشێوێنن و دەیبەستنەوە بە داڕمانی ئەخلاقییەوە. ئەو کینەیەی منداڵان فێری دەبن هەیانبێت دژی هاوڕەگەزخوازی و هاوڕەگەزخوازان ناڕوات. کاتێک ئەم منداڵانە گەورە دەبن، ئارەزوویان بۆ دەربڕینی ئەم کینەیە گەشە دەکات و وایان لێدەکات بەدوای هەر هەلێکدا بگەڕێن بۆ دەربڕینی ئەم ڕق و کینەیە. کێشەکە لێرەدایە کە هەندێکیان بۆیان دەردەکەوێت کە هەندێک لە نزیکترین کەسەکانییان سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەن. لەوانەیە براکانیان، خوشکەکانیان، یان هاوڕێ نزیکەکانیان هاوڕەگەزخوازبن. لەوە خراپتریش، لەوانەیە ئەم منداڵانە گەورەببن و بۆیان دەربکەوێت کە خۆیان هاوڕەگەزخوازن، لێرەشەوە دەست دەکەن بەوەی ڕقیان لەخۆیان ببێتەوە و لەوە بترسن کە یەکێک پێیان بزانێت. چۆنبێت سەنتەرەکانی پەروەردە و فێرکردن لە عێراق زانست دابەش دەکەن بۆ دوو بەرە، یەکێکیان کە بە شانازیییەوە فێری خوێندکاران دەکات، وە یەکێک کە دەیبەستێتەوە بە داڕمانی ئەخلاقییەوە؟ ژمارەیەکی زۆر زانکۆ هەیە لە عێراق لە نێوانیاندا چەندین بەشی زانکۆ کە لەڕێگەیانەوە ساڵانە مامۆستا، ئەندازیار، پزیشک، پەرستار و چەندین تایبەتمەندی تر ساڵانە دەردەچن. پڕۆگرامی خوێندن لەم سەنتەرە پەروەردەییانە بە تەواوەتی پشت دەبەستێت بە بناغەیەکی زانستی و یاسا کە لە توێژینەوە و ئەزموونەوە سەرهەڵدەدەن. پرسیارەکە ئەوەیە کە، چۆن دەکرێت زانکۆکان باوەڕیان بە زانست بێت بەڵام ڕەتی بکەنەوە کە زانست سەلماندوییەتی کە هاوڕەگەزخوازی نەخۆشییەکی دەروونی نییە؟ جیاوازی چییە لەنێوان یەکێک کە دەڵێت یەک کۆ یەک دەکاتە سێ و یەکێک کە دەڵێت هاوڕەگەزخوازی نەخۆشییە؟ بەستنەوەی هاوڕەگەزخوازی بە بۆهێل و ژینگەو باری دەروونییەوە بناغەیەکی زانستیی نییەو بڵاوکردنەوەی ئەمانە لەنێوان خوێندکاراندا شتەکان خراپتر دەکات. چی دەبێت ئەگەر کوڕ، کچ یان خزمێکی یەکێک لە قسەکەرەکان یان ئامادەبووان کەسێکی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بێت؟ کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە هەموو شوێنێکن چونکە ئێمە ئەندامانی خێزانە عێراقییەکانین. زۆربەی کات بەم جۆرە بیری لێناکەینەوە چونکە ئێمە ژمارەی کەسانی پەلکەزێڕینەیی نازانین و دەشزانین ئەمە بۆ وایە، چونکە مەحاڵە بۆ کەسانی سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە خۆیان دەربخەن بە شێوازێکی گشتی لەکاتێکدا ژیانیان لەژێر مەترسیدایە. بیربکەرەوە دەبێت کچان و کوڕان و منداڵانی ئامادەبووان و قسەکەرەکان چۆن هەست بکەن گەر سەر بە کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بن؟ بەڕای تۆ چەندێک ترسیان دەبێت هەبێت کاتێک دەزانن دایک و باوکیان ئەوانەن کە ڕق و کینە دژە بە خۆیان بڵاو دەکەنەوە و هانی کەسانی تر دەدەن ئازارییان بدەن؟ مەترسییەکانی بەستنی سیمیناری وەک ئەمە لە عێراق چین؟ عێراق دەناڵێنێت بەدەست چەدنین کێشەوە کە لە ژماردن نایەن. بۆیە، بەستنی سیمیناری لەم جۆرە کە ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە شتەکان هیچ باشتر ناکەن بۆ وڵات. دایکان و باوکانی عێراقی دەبێت خۆیان ڕۆشنبیر بکەن دەربارەی هاوڕەگەزخوازی بە بشت بەستن بە زانیاری زانستیی، وە دەبێت فێر ببن جیاوازییەکان و دیدی جیاواز قبوڵبکەن، چونکە وانەبێت ناتوانن نەوەی بەختەوەر و مێشک کراوە پەروەردە بکەن گەر نەتوانن منداڵەکانی خۆیان قبوڵ بکەن وەک خودی خۆیان. عێراق پێویستی بە دایکان و باوکانە کە خۆشەویستی بێ مەرج بدەن بە منداڵەکانییان و هانییان بدەن کە شانازی بە خۆیانەوە بکەن.
0 Comments
Leave a Reply. |
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |