سەرجێیی سەلامەت دەستەواژەییکی گرنگە بۆ زامنکردنی سەلامەتی تەندروستی تاکەکە،و سەرجەم ئەندامانی کۆمەلگەی (ه،د،ر،ە،ج) لەخۆدەگرێت بێ رەچاوکردنی ناسنامەی جێندەری وئارەزووی سیکسیان، سەبارەت بە کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) دەکرێت هەندێک ئاستەنگی زیاتر هەبن پەیوەندیداربێت بە تەندروستی سیکسی .و لێرەدا چەند خاڵێک هەن سەرەکین دەربارەی سەرجێیی تەندروستی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگەیە:
سەرجێیی تەندروست یان سەلامەت چیە؟ سەرجێیی تەندروست ئەنجامدانی چالاکی سیکسیە بەشێوەیەکی تەندروست کە گواستنەوەی نەخۆشیە سیکسیەکان کەمتر بکاتەوە کە بەکارهێنانی ئامرازەکانی خۆپاراستن لەژنان و پیاواندا لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ناو دەم و ئەنجامدانی پشکنینی رێکوپێک وەپەیوەندی کراوە لەگەڵ هاوبەشەی سیکسیتدا. ئامۆژگاریەکانی سەرجێیی تەندروست بۆئەندامانی کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج):_ ١-بەکارهێنانی کۆندۆم بۆ کوران و کچان:- - کۆندۆم باشترین وبلاوترین ئامرازی خۆپاراستنە لەگواستنەوەی نەخۆشی سێکسی گوازراوە.دەبێت بەشێوەیەکی دروست بەکاربێت لەهەر کرداێکی سەرجێییدا. - دەکرێت ئافرەتانی هاورەگەزخواز کۆندۆم بەکاربێنن وە هەمان کاریکەری هەیە لە رووی خۆپاراستنەوە . - پارێزەری دەم:- بریتیە لەپارچەیەکی تەنکی لاتکس یان پۆلی یۆرۆثین وەک بەربەستێک بەکاردێت لەکاتی ئەنجامدانی سیکسی نێو دەم. ١- پشکنینی رێکخراو:- گرنگە ئەنجامبدرێت بۆئاشکراکردنی نەخۆشیە سیکسیە گوازراوەکان.کە یارمەتیدەرە لەئاشکراکردنی خێرای نەخۆشیەکەو وەرگرتنی چارەسەری پێویست. ١- بەردەوام بوون : بەردەوام بوون لەگەڵ هاوبەشی سیکسیت سەبارەت بە مێژووی تەندروستی سیکسی و خۆپاراستن و ئەو شێوازانەی ئارەزووی ئەکەن گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی سەرجێیەکی تەندروست وە دەکرێت ببیت بە پردی متمانە و خۆپاراستن لە مەترسیەکان. ١- زانیاری و فێرکاری: - زیاترفێربە دەربارەی نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان وە چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان چونکە ئەبێتە روناکیەک بۆبریارەکانت بەتایبەتی بۆئەندامانی کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج)، وەک نەخۆشیەکانی ئایدز ئەم رێکارانە ئەبنە رێگر و بەسودن. ١-بەکارهێنانی مەلهەمی تایبەت(المزلقات) -ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری دڕانی کۆندۆم وئارام بەخشە لەکرداری سەرجێییدا.وە باشتر وایە سیلیکونی بێت یان ئاوی لەگەڵ کۆندۆمدا. ١-رەفتارکردن لەگەڵ پاڵەپەستۆی کۆمەڵایەتی: - ئەکرێت ئەندامانی کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) بکەونە ژێرپاڵەپەستۆی کۆمەلایەتیەوە یان رووبەرووی جیاکاری ببنەوە کە کاریگەری بکاتە سەر کرداری سێکسیان .وە گرنگە بگەرێن لەپاڵپشتی کۆمەلایەتی و دەروونی بۆ روبەروبوونەوەی ئاستەنگەکان. ئەنجامدان و پەیوەست بوون بەکرداری سێکسی سەلامەت بۆ ئەوەی لەشێکی تەندروست وسەلامەتمان هەبێت ،وە هۆکارێکە بۆکەمکردنەوەی نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان،وە بەردەوام بوونی کراوە و فێرکاری وخۆپاراستن کلیلی ژیانێکی سێکسی پارێزو سەلامەت وتەندروستە.
0 Comments
|
AuthorWrite something about yourself. No need to be fancy, just an overview. Archives
October 2024
Categories |