لە کۆمەڵگایەکدا کە هێشتا وەک دووانەیەکی داخراو مامەڵە لەگەڵ ڕەگەز دەکات: "پیاو" یان "ژن"، بوون لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە دەبێتە کردەوەیەکی یاخیبوونێکی ڕانەگەیەندراو. کەسانی جێندەری نا دووانەیی- ئەوانەی کە ناسنامەی ڕەگەزییان لە پۆلە تەقلیدییەکاندا جێی نابێتەوە- لە عێراق لە نێوان دوو جیهاندا دەژین، بەبێ دانپێدانانی یاسایی، پاراستنی کۆمەڵایەتی، یان نوێنەرایەتییەکی مانادار لە گوتاری گشتیدا.
بۆ زۆرێک لە کەسانی غەیرە دووانەیی، خەباتەکانیان لە کایەی گشتیدا دەست پێناکات، بەڵکو لە کایەی تایبەتەوە دەست پێدەکات. خێزان- کە بڕیارە سەرچاوەی ئاسایش بێت- دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی سەرەکی فشار، بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت تاکەکان بەپێی پێوەرە توندەکان کە لە جل و بەرگەوە دەست پێدەکات، درێژدەبێتەوە بۆ شێوازی قسەکردن، هاوڕێ، تەماح و تەنانەت خەونەکانی بۆ داهاتوو، ڕەگەزی خۆیان "ئەنجامبدەن". ئەوانەی پابەند نین بەم پێوەرانە، بە سەرزەنشت، توندوتیژی، هەڕەشەی دوورخستنەوە، یان هەوڵدان بۆ "ڕاستکردنەوەی" ناسنامە لە ڕێگەی ئایین، پزیشکی، یان هێزەوە بەرەوڕوو دەبنەوە. هەروەها دامودەزگاکانی عێراق، چ پەروەردەیی، پزیشکی، یاسایی، یان ئایینی، لەسەر بنەمای بایۆلۆژی و دووانەیی مامەڵە لەگەڵ ڕەگەز دەکەن. هیچ بژاردەیەکی فەرمی نییە کە ناسنامەی نادووانەیی بناسێت، ئەمەش بۆشایی یاسایی و مرۆیی دروست دەکات کە کەسانی غەیرە دووانەیی بخاتە دۆخێکی لاوازەوە. بەڵگەنامە فەرمییەکان ناسنامەیان نیشان نادەن و لەوانەیە ناچاربن درۆ لەسەر خۆیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک پەروەردە، چاودێری تەندروستی، یان تەنانەت دامەزراندن. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم پچڕانە پەیوەندی نێوان ناسنامەی خۆ و ناسنامەی یاسایی دەبێتە هۆی ناڕەحەتی دەروونی توند، بە تایبەت لە نەبوونی پشتیوانی کۆمەڵگا یان پسپۆڕان کە بتوانن یارمەتی هەستیاری ڕەگەزی پێشکەش بکەن. چەندین شایەتحاڵی ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسانی غەیرە دووانەیی تووشی توندوتیژی زارەکی و جەستەیی دەبن، جا چ لەسەر شەقام بێت، چ لە دامەزراوەکاندا بێت، یان تەنانەت لەسەر دەستی ئەندامانی خێزانەکەی. لە غیابی دانپێدانانی یاساییدا، بە دەگمەن تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. لەڕاستیدا ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی دەتوانێت بگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی توندوتیژتر، کە قوربانییەکە خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دووبارە لە ڕووی دەروونی یان جەستەییەوە لەلایەن هەمان دەسەڵاتەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر. ئەم بێدەنگییە زۆرەملێیە هەستی گۆشەگیری دروست دەکات، و دۆخی ترس و نائارامی قووڵتر دەکاتەوە. تەنانەت لەناو هەندێک بازنەی (بەرێوبەرایەتی)فێمینیست یان مافی مرۆڤ لە عێراقدا، هەندێک جار کەسانی غەیرە دووانەیی وەک "پەرشوبڵاو" یان "ناروون" سەیر دەکرێن و چەندین جار داوایان لێدەکرێت خۆیان ڕوون بکەنەوە، وەک ئەوەی مافی بوونیان پەیوەست بێت بە توانای خۆیان بۆ ڕوونکردنەوە لە چوارچێوەی گوتارێکی باڵادەستدا کە تەنها دووانەیەکان دەناسێت. لە کاتێکدا ناسنامەی ڕەگەزی دەبێ بەو شێوەیە وەربگیرێت کە هەیەتی: ڕاستییەکی کەسی کە پێویستی بە هیچ پاساوێک نییە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، ناتوانرێت تەنیا لە پێگەی "قوربانی"ەوە باس لە کەسانی نادووانەیی بکرێت. هەروەها دەنگگەلێکن کە گوتاری جێندەری و کولتووری دادەڕێژنەوە و نۆرمە دامەزراوەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە و ئاسۆی نوێ بۆ بیرکردنەوە لە مانای ئازادی و خود دەکەنەوە. زۆرێکیان لە ڕێگەی هونەر، شیعر، مۆسیقا، یان تەنانەت پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، سەرەڕای سنووردارکردن و مەترسییەکان، خۆیان دەردەبڕن. لەم فەزایانەدا بەرخۆدان ترپە لێدەدات، جەستە دەبێتە گۆڕەپانێک بۆ خەبات و دەنگ دەبێتە ئامرازی مانەوە و بوون وخودبوون دەبێتە کردەوەیەکی بەرخۆدان. لە کۆتاییدا، پشتیوانیکردن لە کەسانی غەیرە دووانەیی نابێت تەنها لە هاوپشتی ڕەمزیدا سنووردار بێت، بەڵکو پێویستی بە پێداچوونەوەی قووڵە بەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و یاسایی و کولتوورییانەی کە هەموو شتێک دەچەوسێننەوە کە لەگەڵ پێوەرەکانیاندا ناگونجێت. هاوپشتی ڕاستەقینە لە گوێگرتن و خۆپەروەردەکردن و بەکارهێنانی زمانی گشتگیر و وەستانەوە بۆ مافی ئەوانی دیکە بۆ ئەوەی خۆیان بن، بەبێ ترس و شەرم و ڕوونکردنەوە دەستپێدەکات. نا دووانەیی بوون لە عێراقدا چاڵنجێکی گەورەیە- بەڵام هاوکات بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر هێزی مرۆڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی سڕینەوە و ئینکاری. ئەم مرۆڤانە بوونیان هەیە، ڕاستەقینەن و شایەنی دانپێدانان و پاراستن و فەزان.
0 Comments
Leave a Reply. |
ARCHIVE
.
March 2025
|