سروشتی خودی کەسی ،لەقبوڵکراوی تەواو وسەربەرزیکردن پێی’’
پەرتووکی کورتکراوە ،بەشی ٦ ،برگەی ٥٣. ئەم دەستەواژەیە لە کتێبەکەدا هاتووە (المختصرـ کورتکراوە) بۆفەیلەسوفی رەوشتی ئیبکتیتۆس وەک ئەوەی روونە لە برگەی وەرگیراو کە ئیبکتیتۆس پێش ٢٠٠٠ ساڵ پێمان ئەڵێت تۆدەبێت هەست بەشانازی بکەی بەوەی کە تۆخاوەن شتی سرووشتی کە تاکە لەناختدا وە لیرەدا بێگومان مەبەستمان (ه،د،ڕ،ە،ج) کاتێک هاورەگەزخوازی ئەمە شتێکی سروشتیە و ئەوە ئەگەیێنیت کەسروشت ئەمەی پێ بەخشیوی نەوەک دەرچوونی جیناتیکی لەلەشی کەسێکدا یان روودانی هەڵەی بایۆڵۆجی بەڵکو بەخشینێکی تایبەتمەندە و وەک ئەزانین ئەم جیهانە پرە لە ئارەزووی جیاواز لە رووی کلتوور و سیاسەت وکۆمەڵایەتی وشارستانی وە لەگەڵ ئەوەش ئەبێت شانازی بکەین بەوشتانەی کەهەمانە وئەبێت شانازی بکەین بە(ە،د،ڕ،ە،ج)بوونمانەوە چونکە سروشتە و لەوەو هاتوين و بۆشی ئەگەڕیینەوە ڕەنگە لێم بپرسی کەزۆرینەی خەلک (ە،د،ڕ،ە،ج) یان خۆشناویت و وای بۆئەچن کە دەرپەرینیکی جینایەتیە هەڵەیە یان هەڵەیەکی بایۆڵۆجیە یا مێشک شۆرینەوەیە کەلە کلتوری رۆژئاواییەوە وەرگیراوە وچۆن ئەمە روون ئەکەینەوە ؟! حەزەکەم بڵێم کە (ە،د،ڕ،ە،ج) لە بوونەوە هەیە وتازە نیە وەک مارکۆس ئوریلیۆس ئەلێت لە کتیبی تێرامان (التأملات) هیچ شتێک بەسەر مرۆڤ نایەت بەدەرلەخواست وئەزموونی سروشت هەروەک سروشتی گا کەهیچ شتێک بەدەر لەئەزموونی خۆی ناکات کە ئاسایی و سروشتی نەبێت بەلایەوە کەوایە گلەییت لەچیە تۆ؟! کاتیک سروشت شتیکی پێ نەداوی لەدەرەوەی ئەگەرەکانتبێ’’ تێرامانەکانی مارکۆس ئوريليوس بەشی ٨ بڕگەی ٤٦ وەک ئەوەی روونە لەم دەقە وەرگیراوەدا کەسروشت شتێک نابەخشێ لەدەرەوەی جیهان بێت و(ە،د،ڕ،ە،ج) بوونی هەیە لای ئاژەڵیش نەک تەنها مرۆڤ وەلیرەدا کوا ئەوجیاوازيه ى کەباسی ئەکەن؟؟ چۆن ئەکرێت ئارەزوویەکی سروشتی بە شتێکی نامۆ لێکچوو بکرێت ؟! تەنها لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵک لەگەڵی نین وئارەزووی رەگەزیکی ترن؟!؟! ئەمە چ لۆژیکێکە ؟! دووەم ـ تەنانەت وا وتمان ئارەزووی کەسێک لەرووی سیکسەوە سرووشتی نیە ؟! چی دەکەیت لەکۆمەڵگەی (ە،د،ڕ،ەج) ؟! ئایادەیانکوژیت؟! لەبەرئەوەی شێواون لەرووی بایۆڵۆجی وکەمینەن ؟؟ یان دەبێت لەخۆیان بگرین و قبوڵیان بکەین وەک ئەوەی هەن چونکە لەسەرەتاوکۆتاییدا ئەوان مرۆڤن لەکۆتاییدا حەزەکەم دەبێت وتەکانی هەردوو فەیلەسوف ئەبتیکیتۆس و مارکۆس ئۆریڵیۆسمان بیربێت لەرووی خواستی سروشتیەوە و دەبێت هەست بەشانازی بکەی کە ئارەزووی سێکسی جیاوازت هەیە لە زۆرینەی کۆمەڵگا و جیاوازی خۆت قبوڵکە ئەی لاو
0 Comments
Leave a Reply. |
ARCHIVE
.
March 2025
|