کەسانی بەدەر لە دوو جێندەر ئەناڵێنن بەدەست ستەم لێکردنی بەردەوام لێیان لەعێراق،چونکە کۆمەڵگا ناسنامەی جێندەریان نازانێت لە بنەرەتدا،و لەدیدگای کۆمەڵگا ئەوان خۆیان بەئافرەت ئەشوبهێنن واتا کوڕن ورەفتاری کچانە ئەکەن یان هەلسوکەوتی کوڕانە ئەکەن لەکاتێکدا خۆیان کچن،بەم شێوەیە لەکۆمەڵگەی عێراقی ناو ئەبرێن،و لەبەر ئەم هۆکارابە زۆرێک لەو کەسانە کە لەدوانەی جێندەری نین هەوڵ ئەدەن ناسنامەیان بشارنەوە،وپەیرەوی قاڵبەکانی کۆمەڵگا ئەبن دەربارەی جێندەر لە بەرگی پیاو وژندا،بەتایبەتی لەگەڵ ئەو یاسایەی لەم کۆتاییانەدا پەیرەو کرا.
بەڵام پێش یاساکەش بارودۆخیان باش نەبوو،چونکە زۆرێک لەکەسانەی بەدەر لە دوو جێندەرەکە روو بەرووی کوشتن بوونەوە یان فڕاندن وئەشکەنجە ودەست درێژی سێکسی،لەلایەن میلیشیا عێراقیەکانەوە،وە لەدیدگای ئەومیلیشیایانە ئەوان سەر بەکۆمەڵگەی(ه،د،ر،ە،ج)ن، تەنانەت ئەگەر حەزیان لەڕەگەزی بەرامبەریش بێت، وە (ئەلیکس) کە یەکێکە بەدەر لەدووانەی جێندەرەی،ئەڵێت،کە ئەو ئامرازی جیاواز بەکاردێنێت وەک(ئەو بۆکوڕ-ئەو بۆکچ-ئەوان بۆ نێر-ئەوان بۆ مێ) زۆر سەختە لەکۆمەڵگەیەک بژیت کەقاڵبی هەیە بۆهەموو شتێک، لەپاڵ وێنەیەکی دیاریکراو بۆهەر شتێک،و مرۆڤایەتی تیا نامێنێت کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە ئەکات،وە ئەلێکس ئەڵێت لەسەرئاستی سیکسی مامەڵەم لەگەڵ ئەکرێت،لەلایەن پیاوانەوە یان بەشێوەی سوکایەتی پێکردن،چونکە من لەکچ ناچم،لەهەمان کات لەکوڕیش ناچم لەرووی شکڵ وشێوەوە،یان لەرووی دەربڕینەکانمەوە،وە ئەم پەراویزخستنە لەخانەوادەوە درێژ ئەبێتەوە تا کۆمەڵگا وحکومەت،ئایاکۆمەڵگا ئامادەیە مامەڵم لەگەڵ بکات وەک مرۆڤ،بەبێ ئەوەی قاڵبێکم بۆبەکاربێنێت،کە لەسەر پەراوێزخستنی ژنان وهاورەگەزخوازان بنەمای گرتووە،وە لێرەدا کۆمەڵگای پیاوسالار ئارەزووەکانی ئاراستەی ئەکەن لەکاتی مامەڵە کردنی لەگەڵ کەسانی بەدەر لە دوو رەگەزەکە،یان ئافرەتان، وەک کاڵایەکی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت، بە شێوەیەک وەک ئەوەئ هیچ بەهایەکیان نەبێ،و جێی داخە لەهەندێک لەئەندامانی کۆمەڵگەی(ه،د،ر،ە،ج) بەهەمان شێوەی کۆمەڵگا مامەڵە لەگەڵ کەسانی بەدەر لەجوت جێندەر ئەکەن،و زۆرێک لەئەندامانی (ه،د،ر،ە،ج) نازانن کە ڕەگەزی بایۆڵۆجی پەیوەندی بەجێدەرەوە نیە، وە زمانی عەرەبی زمانێکە کەئامرازی نێرینە تییدا زاڵە لە نێو رێزمانەکەیدا وە بوئامرازەکانی من وئەو داوا لەکەسە نزیکەکانم ئەکەم بە شێوەی کۆ یان مێینە بانگم بکەن لەپاڵ(ئەلیکس) ئاستەنگاکان درێژ ئەبنەوە تا ئەگەنە ئاستی جل وبەرگ،یا ئەو شتانەی کە یارمەتی ئەلیکس ئەدات کە دەربڕین بێت لە خودی خۆی ئەلیکس ئەڵێت:- ئاستەنگی ونارەحەتیم بۆدروست ئەبێت لەکاتی هەڵبژاردنی جل وبەرگ وکەرەستەکانی تر کە رەنگدانەوەی کەسایەتی خۆم بێت وەک کەسێکی بەدەر لە جوت رەگەزەکە یان ئەوکەرەستانەی کەرەنگدانەوەی ناسنامەی (کویر=ئازادی ڕەگەزی) ی من. هەروەها گێچەڵ وشەرپێفرۆشتنی سێکسی تەواو نابێت،ئەم شتانە روو بەرووی ئەلێکس ئەبنەوە،بەهۆی شێوەی دەرکەوتن وناسنامەی ناپارسەنگی،ئەلیکس ئەڵێت:- کچێکی هاورێم لەزانکۆ پێی وتم، هاوپۆلەکانم پروپاگەندەی ئەوەیان خستبووە پاڵم کە گوایە من کاری لەشفرۆشی ئەکەم، هەروەها رووبەرۆی گێچەڵ ئەبوومەوە لەلایەن قوتابیەکانی قۆناغەکانی ترەوە،یان تەماشاکردنم بەچاوێکی ئاست نزم لەلایەن ئەوانەوە،یان وەکو گەمژەیەک تەماشایان ئەکردم ئەو هاوڕێیانەی کە ئەیانم بینی ئەلیکس بەشێکی بچوکی ژیانی روون کردەوە بۆمان ئەمەش وەک وێنەیەکە بۆ ئەو بارودۆخەی کەسانی بەدەر لەجوت رەگەز رووبەرووی ئەبنەوە،لە ناوخۆی عێراقدا،ئێمە هیوادارین بارودۆخیان باشتر بێت وبتوانن بژین بەخۆشەویستی وئارامی.
0 Comments
Leave a Reply. |
ARCHIVE
.
March 2025
|